2017-05-14

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

ئەمساڵ بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬گۆڕەپان ومەیدانی‮ ‬عێراق و بەپشتگیری‮ ‬ماددی‮ ‬ومەعنەوی‮ ‬،‮ ‬فێستیڤاڵی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید لەیاریگای‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید سەركەوتووانە ئەنجام درا‮.‬

فێستیفاڵەكە لەبەرواری‮ ‬11/5 لەهەڵەبجەی‮ ‬شەهید بەرێوەچوو تیایدا‮ ‬8 زانكو بەشداریان كردبوو كەزانكۆكان بریتی‮ ‬بوون لە‮ ‬كۆفە،‮ ‬كەركوك،‮ ‬تەلەعفەر،‮ ‬گەرمیان،‮ ‬نەجەف،‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬كۆڵیژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬پەیمانگای‮ ‬پ، وەرزشی‮ ‬سلێمانی‮‬

لەمبارەیەوە دكتور سیروان حامید‮ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬باڵای‮ ‬فێستیفاڵەكە تایبەت بەخەبات رایگەیاند‮: ‬بێگومان پارساڵ بەشێوەیەكی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬ئەم فێستیفاڵەكان لەهەڵەبجە رێكخست،‮ ‬بەڵام ئەمساڵ بەفەرمی‮ ‬و بەبەشداری‮ ‬چەندین زانكۆی‮ ‬كوردستان و عێراق توانیمان ئەم فێستیفاڵە لەهەڵەبجەی‮ ‬شەهید رێكبخەین و خوشبەختانە فێستیفاڵەكە بەسەركەوتوویی‮ ‬بەكۆتاهات‮.‬

دكتۆر سیراون حامید لەبارەی‮ ‬ئەو چالاكییانەی‮ ‬كەلەفێستیفاڵەكە ئەنجام درا گوتی‮: ‬چەندین چاڵاكیی‮ ‬وەرزشی‮ ‬تایبەت بەگۆڕەپان ومەیدان لەفێستیڤاڵەكە ئەنجامدرا،‮ ‬لەوانە‮ ‬100*400 م،‮ ‬800م‮ ‬،‮ ‬1500 م راكردن،‮ ‬100 م پۆستە بۆ كچان،‮ ‬110 م بەربەست بۆ كچان،‮ ‬راكردنی‮ ‬100 م پۆستە،‮ ‬قورسایی،‮ ‬رم،‮ ‬یەك باز،‮ ‬بازی‮ ‬بەرزلەچالاكییەكانی‮ ‬گۆڕەپان ومەیداندا‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬كوڕان هەر‮ ‬یەك لەزانكۆكانی‮ ‬كوفە و گەرمیان و كەركوك‮ ‬پلەكانی‮ ‬یەكەم ودووەم و سێیەمان بەدەستهێنا‮.‬

لەسەر ئاستی‮ ‬كچاندا زانكۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەم و پەیمانگای‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سلێمانی‮ ‬پلەی‮ ‬دووەم و زانكۆی‮ ‬گەرمیان پلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬بەدەستهێنا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌