2017-05-14

خه‌بات: كارزان كانەبی

لە میانی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ لە هەفتەی‮ ‬29ی‮ ‬خولەكە لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬یانەكەی‮ ‬لە شاری‮ ‬زاخۆ و لەبەردەم هاندەرانی‮ ‬یانەكەی‮ ‬میوانداری‮ ‬یانەی‮ ‬بەحری‮ ‬كرد،‮ ‬لەم‮ ‬یارییەشدا‮ ‬یاریزانانی‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ جیاواز لە‮ ‬یارییەكانی‮ ‬تر بە ئاستێكی‮ ‬بەرز دەركەوتن و توانیان دروشمی‮ ‬سەركەوتن بۆ خۆیان لە سەرەتایی‮ ‬یارییەكە‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكەنەوە‮ ‬،‮ ‬لەم‮ ‬یارییەشدا هەرچەندە كارگێری‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ گرێبەستی‮ ‬لەگەڵ شەش‮ ‬یاریزانی‮ ‬كوردی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان كردبوو بۆ ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬شایستە بكەن لە خولەكە،‮ ‬بۆیە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬بەحریش بە هیوای‮ ‬ئەنجامی‮ ‬شایستە هاتبوون بۆ شاری‮ ‬زاخۆ،‮ ‬بەڵام خەونەكەیان بێ هودە بوو و بەدەستی‮ ‬بەتاڵ گەڕانەوە شاری‮ ‬بەغداد،‮ ‬لەم‮ ‬یارییەشدا‮ ‬یاریزانانی‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ بە پاڵپشتی‮ ‬هاندەران و دەستەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬یانەكە توانیان سەركەوتنێكی‮ ‬گرنگ پێشكەشی‮ ‬هاندەرانیان بكەن و‮ ‬یارییەكەیان بە ئەنجامی‮‬2-1‮‬گۆڵ بردەوە دوای‮ ‬18 یاری‮ ‬یەكەم سێ خالیان لە خولی‮ ‬عێراق دەستەبەر كرد گۆڵەكانی‮ ‬زاخۆ لە رێگای‮ ‬هەریەك لەیاریزانان‮ ‬شێرزاد محەمەد،‮ ‬عومەر عەبدولڵا‮ ‬تۆماركرد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌