2017-05-16

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیامی سەردانی داهاتووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکگرتنە لە دژی حکوومەتی ئێران.

ئاژانسی فارس هەواڵێکی کەناڵی (ئێن.بی.سی) بڵاو کردەوە، کە تێیدا (ڕێکس تیلەرسۆن)، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە سەردانی (دۆناڵد ترەمپ)، سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوانە ئیسرائیل و سعوودیە و ڤاتیکان. لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە، ئامانج لەو سەردانە گرینگە یەکگرتنی هەڵوێستی ئەو وڵاتانەیە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

(تیلەرسۆن) ئەوەشی ڕاگەیاند، (ترەمپ) دەیەوێت لەو سەردانەدا لە پێناو یەکگرتوویی پەیڕەوانی ئایینەکان لە بەرامبەر تیرۆر و توندڕەویی مەزهەبی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیوەندی لە نێوان ئایینەکاندا دروست بکات.

KDP

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌