2010-05-15

دڵشاد مستەفا وەسانی
ماوەیەكە راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان و رۆژنامە و گۆڤارەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬گۆڕان،‮ ‬كار لەسەر ئاڵۆزكردنی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬بۆئەمەش لەڕێی‮ ‬تۆمەت بەشینەوەو بڵاوكردنەوەی‮ ‬هەواڵ و راپۆرتی‮ ‬ناڕاست،‮ ‬شاڵاوێكی‮ ‬بەرفراوانیان دەست پێكردووە و كەشێكی‮ ‬ئاڵۆزیان خوڵقاندووە‮.‬
خەڵكی‮ ‬كوردستان باش دەزانن ئەو ماشێنە راگەیاندنەی‮ ‬گۆڕان بۆ چ مەبەستێك لەدژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و سەرۆك بارزانی‮ ‬خراوەتە گەڕ،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەو راگەیاندنەی‮ ‬گۆڕان و رۆژنامەو گۆڤارەكانی‮ ‬سێبەری‮ ‬گۆڕان،‮ ‬هەر لە سەروەختی‮ ‬پەیدابوونیانەوە تا بەئێستادەگات،‮ ‬لەپەنای‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬دامەزراوەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیان كردۆتە ئامانج،‮ ‬بەڵام لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬3/7،‮ ‬ئەو شاڵاوە زیاتر چڕكراوەتەوە سەر دامەزراوەكانی‮ ‬ئاسایش و تەواوی‮ ‬حكوومەت و بەتایبەتیش بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان دەیەوێ دەرس بداتە خەڵكی‮ ‬كوردستان و خۆی‮ ‬لێ كردوون بە‮ ‬واعیز،‮ ‬وای‮ ‬پیشان دەدات راستی‮ ‬تەنیا و تەنیا لای‮ ‬ئەوانە ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ كە بە چاوێكی‮ ‬سووك سەیری‮ ‬خەڵك دەكەن و پێیان وایە‮! ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لەخەوێكی‮ ‬قووڵدایە،‮ ‬بۆیە‮ ‬بەئارەزووی‮ ‬خۆیان ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە ئاواتی‮ ‬بۆ دەخوازن نەك ئەوەی‮ ‬كە لەواقیعدا هەیە‮.‬
ئەو راگەیاندنە هەمیشە زەمینە بۆ دروستكردنی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاڵۆز خۆش دەكات،‮ ‬هەمیشە لەوپێناوەدا سازو ئامادەیە،‮ ‬بەپێی‮ ‬مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا دەكات،‮ ‬كاتێ راستی‮ ‬مەسەلەكانیش ئاشكرا دەبن،‮ ‬ئەوا بێ سێ و دوو بەرامبەر تۆمەتبار دەكات،‮ ‬نموونەش هەڵبژاردنی‮ ‬3/7‮ ‬بوو لە ناوچە دابڕاوەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتیش لەكەركووك كەزیانی‮ ‬بە كورد گەیاند،‮ ‬دواتر رایانگەیاند ئەوە خەتای‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان بوو‮.‬
دەمێكە ئەو پرسیارە لای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هاتۆتە پێشەوە،‮ ‬ئاخۆ ئەو هەراو زەنایەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان لەپای‮ ‬چی‮ ‬و چی‮ ‬گەرەكە؟ زۆر بەزەقی‮ ‬هەست بەوە دەكرێ ئەو راگەیاندنە بەئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێ كۆسپ بخاتە بەردەم هەنگاوەكانی‮ ‬بەرەوپێشەوەچوون،‮ ‬ئەگینا خێرە هەموو دنیا هەرێمی‮ ‬كوردستان بەبەشێكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئێراق دەبینن،‮ ‬تەنیا راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان نەبێ،‮ ‬كە دەیەوێ هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك بەغدا و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراق بێ و نائارامی‮ ‬باڵ بەسەر شارو شارۆچكەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بكێشێ،‮ ‬هەر تەنیا بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێن ئەزموونی‮ ‬كوردستان فەشەلی‮ ‬هێنا،‮ ‬هەموو مەبەستی‮ ‬ئەو ماشێنەی‮ ‬راگەیاندن ئەوەیە بەحسابی‮ ‬خۆیان،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێ لەخشتەبەرن،‮ ‬بۆیە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬هەمیشە سازو ئامادەن بۆ چەواشەكاری،‮ ‬لەگەرمەی‮ ‬رووداواندا لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداودا بكەن،‮ ‬دەبنە قازی‮ ‬و دادوەر و هەرزوو حوكمی‮ ‬خۆیان دەدەن و داوا لە خەڵك دەكەن راپەڕن و ئەوان بێننە سەركورسی،‮ ‬رووداوی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬شەهید‮ (‬سەردەشت عوسمان‮) ‬نموونەیەكی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬بۆچوونەكەمانە،‮ ‬جارێ ئەوەی‮ ‬بیەوێ چەند هەفتەیەك بەر لەو رووداوە بەبڵاوكراوەكانی‮ ‬گۆڕان و رۆژنامە و گۆڤارەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬گۆڕاندا بچێتەوە،‮ ‬هەست بەوە دەكات ئەجندەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەدژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەتایبەتیش پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و سەرۆك بارزانی‮ ‬لەكاردایە،‮ ‬بۆ نموونە چەند جار بەر لەو رووداوە نەگریسە،‮ ‬راپۆرتی‮ ‬چەواشەكارانە بۆ دروستكردنی‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬جیاواز و ئەو وێنەیەی‮ ‬لەخەیاڵدانی‮ ‬خۆیاندایە،‮ ‬كەدەیانەوێ پێشانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بدەن و دەربارەی‮ (‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮)‬یان بڵاوكردەوەو لەهەموو ئەو راپۆرتانەشیاندا ئەو دامەزراوە نیشتمانیەیان بەدڵڕەق لەقەڵەم دا.لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە كەوتنە پەلاماردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮. ‬كە(سەردەەشت عوسمان‮) ‬شەهیدكرا،‮ ‬ئەوان حازر‮ ‬و ئامادەبوون و چەندین چیرۆكی‮ ‬جۆراوجۆریان هۆنیەوە،‮ ‬بەئارەزوو و داخوازیی‮ ‬خۆیان و وەك ئەوەی‮ ‬دەیانەوێ وێنای‮ ‬بكەن هەواڵ و راپۆرتی‮ ‬جۆراوجۆریان بڵاو كردەوە،‮ ‬لەوانە‮: ‬گۆڤاری‮ ‬لڤین بڵاوی‮ ‬كردەوە گوایە لەكۆڕێكی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە رۆژی‮ ‬2010/4/24‮ ‬لەسەنتەری‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین ساز كرابوو،‮ ‬شەهیدی‮ ‬جوانەمەرگ‮ (‬سەردەشت عوسمان‮) ‬رەخنەی‮ ‬تووندی‮ ‬لەبەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬گرتووە،‮ ‬ئایا ئەم هەواڵە بەهەواڵی‮ ‬رۆژنامەنووسێكی‮ ‬بێ ئاگا‮ ‬یان بەهەواڵی‮ ‬مەرامێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دادەندرێ؟ ئەگەر راگەیاندنێك بێ رێزی‮ ‬بەخەڵك بكات و بەكەیفی‮ ‬خۆی‮ ‬هەواڵی‮ ‬هەڵبەستراو بۆ مەرامێكی سیاسی‮ ‬بڵاو بكاتەوە دەبێ وەك ئەو راگەیاندنەی‮ ‬گۆڕان بێ،‮ ‬ئەم هەواڵە سەرلەبەری‮ ‬درۆ بوو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬بەشی‮ ‬زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬كەرێكخەری‮ ‬سمنیارەكە بووە بەرۆژنامەی‮ ‬هەولێری‮ ‬راگەیاندووە‮: ‬لەو سمینارەدا شەهید سەردەشت عوسمان بەشدار نەبووە،‮ ‬هەروەها لەروونكردنەوەیەكی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬ئەو هەواڵە چەواشەكارانەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان دا هاتووە‮ (‬ئەم بابەتە هیچ بنەمایەكی‮ ‬نییە و هیچ پرسیارێك لەلایەن شەهیدەوە ئاراستەی‮ ‬كاك مەسرور نەكراوە،‮ ‬ئەم سمینارە لەچوارچێوەی‮ ‬گرنگیدانی‮ ‬كاك مەسرور بارزانی‮ ‬بەتوێژی‮ ‬قوتابیان و گەنجان رێكخرابوو و لەكەشێكی‮ ‬زۆر هێور و دۆستانە بەڕێوەچوو و تۆماری‮ ‬گشت سمینارەكەش بەوێنە لەبەر دەستەو مامۆستیان و قوتابیانی‮ ‬ئامادەبووی‮ ‬سمینارەكەش شایەدی‮ ‬ئەم راستیەن‮). ‬ئەو راگەیاندنەی‮ ‬گۆڕان هەرزوو دەستی‮ ‬پێكرد و تازە رووداوەكە قەومابوو بڵاویانكردەوە كە شەهید سەردەشت عوسمان بە راگری‮ ‬كۆلێژەكەی‮ ‬راگەیاندووە هەڕەشەی‮ ‬لێكراوە،‮ ‬راگری‮ ‬كۆلێژ رایگەیاند كە ئەو قوتابیە نەچۆتەلای،‮ ‬ئیدی‮ ‬خوێنی‮ ‬ئەو جوانەمەرگەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی‮ ‬رێكلامی‮ ‬پێ بكەن،‮ ‬ئەمە ئەو راگەیاندنەیە كەخۆی‮ ‬پێ پرۆفیشناڵە و راگەیاندنی‮ ‬بەرامبەریش بەهیچ لەباردا نەبوو لەقەڵەم دەدات،‮ ‬كەی‮ ‬پرۆفیشناڵی‮ ‬قەدر و حورمەت نەگرتنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوها بێڕێزی‮ ‬پێ بكرێت و رۆژانە دەیان هەواڵ و راپۆرتی‮ ‬دوور لەراستیی‮ ‬پێ بفرۆشێ و لەژێر ناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬و ئەهلی‮ ‬و سەربەخۆ چەواشە بكرێ،‮ ‬لە راستیدا ئەو راگەیاندنە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و سەرۆكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردۆتە ئامانجی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژانە،‮ ‬ئەوە بەرنامەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬گێرەشێوێنە،‮ ‬بەومەبەستەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەقازانجی‮ ‬بەرنامەكەیان ئاراستە بكەن،‮ ‬بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان دەیكات،‮ ‬لای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاشكراو روونە،‮ ‬بۆیە تادێت ماهیەتی‮ ‬ئەو راگەیاندنە زیاتر دەردەكەوێت،‮ ‬زەنگی‮ ‬ئاشكرابوونی‮ ‬ئەو ئاراستەیەی‮ ‬شێواندنی‮ ‬راستی‮ ‬و بەلاڕێدابردنی‮ ‬مەسەلەكان هەر زوو و بەتایبەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬3/7‮ ‬لێدرا،‮ ‬بۆیە ئەو جۆرە شاڵاوەی‮ ‬راگەیاندن چاوەڕوانكراو بوو،‮ ‬بەتایبەتیش كەچاویان بەسەركەوتنەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و شوێن و پایەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەنێو كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستان و لەسەر ئاستی‮ ‬ئێراق و ناوچەكەو جیهان هەڵنایێ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو راگەیاندنە دەیكات تەنیا خزمەتی‮ ‬ناحەزان و دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان دەكات،‮ ‬ئەو نەسیحەت و ئامۆژگاریەی‮ ‬واعیزانی‮ ‬گۆڕان جێی‮ ‬خۆی‮ ‬ناگرێت و هەقە چیدی‮ ‬بەلووتبەرزییەوە سەیری‮ ‬خەڵك نەكەن،‮ ‬چونكە ئەو كارەی‮ ‬دەیكەن جگە لەنانەوەی‮ ‬ئاشوب و ئاژاوەگێڕی‮ ‬هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێ شین نابێتەوە،‮ ‬كارێكە بەو ئاسانیە نییە كە راگەیاندنی‮ ‬گۆڕان وای‮ ‬بۆچووە،‮ ‬لەخشتەبردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كارێكی‮ ‬زۆر زەحمەتە،‮ ‬كورد گوتەنی‮ ‬گوێز بەگومەزدا هەڵدەخات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌