2017-05-17

دەقی‮ ‬دیمانەی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ بەرنامەی‮ (‬مقابلە خاصە‮)‬ی‮ ‬كەناڵی‮ ‬العربیە ـ حدپ‮.‬
العربیە‮: ‬دووساڵ و نیو پێش ئێستا دیمانەیەكم لەگەڵ جەنابتان ئەنجام دا،‮ ‬لەو كاتەدا داعش كۆنترۆڵی‮ ‬مووسڵی‮ ‬كردبوو و ئاڵاكانیان لە نزیك هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە دەشەكایەوە،‮ ‬ئایا پەشیمانن لەوەی‮ ‬كە لەو كاتەدا ئێوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬داعش نەبوونەوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ڕاستییەك هەیە،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬داعش بێتە مووسڵ زانیاریی‮ ‬تەواومان هەبوو كە ئەوە‮ ‬ڕوو دەدات‮. ‬زۆر هەوڵمان دا لەگەڵ بەغدا،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەلایەن بەغداوە ئەوە زۆر بە هەند وەرنەگیرا‮. ‬كاتێكیش داعش هاتە مووسڵ،‮ ‬ئێمە دیسان زۆر هەوڵمان دا لەگەڵ بەغدا ڕێگە بدەن هێزی‮ ‬پێشمەرگە بنێرین،‮ ‬بەداخەوە‮ ‬ڕێگەیان نەدا‮. ‬ئەگەر ئەوان‮ ‬ڕێگەیان بدابا هێزی‮ ‬پێشمەرگە بنێرین‮ ‬یان شەش مانگ پێش ئەوە كە ئێمە زانیاریمان هەبوو،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬و هاوكارییەكمان هەبوایە، باوەڕم وایە بارودۆخی‮ ‬مووسڵ بە شێوەیەكی‮ ‬دیكە دەبوو،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەوكاتە ئەو بەدەنگەوەهاتنە لە بەغداوە نەبوو‮.‬
العربیە‮: ‬ئێستا لە بەغدا و تەنانەت لەنێو‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬نێودەوڵەتیشدا باسی‮ ‬ترسی‮ ‬دوای‮ ‬داعش دەكرێت‮. ‬ئایا ئەو ناوچانەی‮ ‬لەلایەن هێزی‮ ‬پێشمەرگەوە‮ ‬ڕزگار كراون‮ ‬ڕادەستی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەغدای‮ ‬دەكەنەوە، یاخود مادەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق جێبەجێ كرا و تەواو؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە ئەو ناوچانەمان بەزۆر داگیر نەكردووە،‮ ‬داعش ئەو دەڤەرانەی‮ ‬داگیر كردبوو و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەزامەندییەی‮ ‬دواتر لە بەغدا وەریگرت،‮ ‬ئەو دەڤەرانەی‮ ‬لە دەستی‮ ‬داعش‮ ‬ڕزگار كردەوە‮. ‬ئەمڕۆ هەر گفتوگۆیەك لەگەڵ بەغدا،‮ ‬دەبێت لەسەر بنەمایەكی‮ ‬نوێ بێت و شێوەی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬ئێمە بێگومان گۆڕانی‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬ئەمەش مانای‮ ‬ئەوە نییە كە ئێمە ئامادە نەبین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا،‮ ‬ئامادەی‮ ‬گفتوگۆین،‮ ‬بەڵام گفتوگۆكە بە شێوەیەكی‮ ‬دیكە دەبێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەو‮ ‬ڕووداوانەی‮ ‬كە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 لە عێرق‮ ‬ڕوویان دا‮.‬
العربیە‮: ‬سەبارەت بە دەڤەری‮ ‬شەنگال و گوندە عەرەبی‮ ‬و كوردی‮ ‬و ئێزدییەكانی‮ ‬ئەو دەڤەرە،‮ ‬ئایا باوەڕتان وایە كە دوای‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬داعش و ئەوانەی‮ ‬لەو ناوچانە هاوكاریی‮ ‬داعشیان كرد،‮ ‬ژیان لەو ناوچانەدا ئەستەم بووە و پێكەوەژیان لەو ناوچانە وەكو خۆی‮ ‬نەماوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش بۆ ناوچەكە شتی‮ ‬زۆر خراپ‮ ‬و كێشەی‮ ‬زۆر‮ ‬ڕووی‮ ‬دا،‮ ‬بەڵام ئەمەش مانای‮ ‬ئەوە نییە كە ئێمە ناتوانین پێكەوە بژین،‮ ‬لەو دەڤەرانە پێكهاتەی‮ ‬جیاواز هەن وەك كورد،‮ ‬عەرەب،‮ ‬توركمان،‮ ‬ئێزدی‮ ‬و مەسیحییەكان‮. ‬پێویستە هەوڵی‮ ‬جددی‮ ‬بدەین بۆ گەڕانەوەی‮ ‬متمانە لە نێوان ئەو پێكهاتانە،‮ ‬تابلۆی‮ ‬جوانی‮ ‬ئەو سنوورە ئەوەیە كە ئەو پێكهاتانە پێكەوە بژین‮. ‬لە قۆناغی‮ ‬یەكەمدا ئێمە پێویستیمان بەوەیە ئەو متمانەیەی‮ ‬لەنێوان پێكهاتەكاندا هەبوو،‮ ‬بگەڕێتەوە،‮ ‬باوەڕ‮ ‬دەكەم شتێكی‮ ‬ئاسان نەبێت،‮ ‬بەڵام كارێكی‮ ‬مەحاڵیش نییە و دەكرێت كاری‮ ‬لەسەر بكرێت‮.‬
العربیە‮: ‬ئێوە بەڕێوەچوونی‮ ‬ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە مووسڵ چۆن دەبینن،‮ ‬بەتایبەتی هەندێك بۆچوون هەیە باس لەوە دەكەن پێش هاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزان شەڕی‮ ‬مووسڵ كۆتایی‮ ‬دێت،‮ ‬جەنابتان مووسڵی‮ ‬دوای‮ ‬داعش چۆن دەبینن؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە،‮ ‬ئەو هۆكارانە چین كە داعش هاتە عێراق،‮ ‬یان هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬داعش لە عێراق چین؟ ئایا چارەسەری‮ ‬ئەو هۆكارانە كراوە‮ ‬یان نا؟ بە بڕوای‮ ‬من تا ئێستا تەنانەت باسیش لەو هۆكارانە ناكرێت،‮ ‬پێداگیرییەكی‮ ‬زۆر لەسەر ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەیە بێ ئەوەی‮ ‬هیچ دیدگایەكی‮ ‬ڕوون بۆ چارەسەرێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو ناوچەیە هەبێت‮. ‬داعش لە ئەنجامی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬هەڵەی‮ ‬بەغدا دروست بووە و‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬عێراقییە و لە دەرەوە نەهاتووە‮. ‬پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئێستاش بەغدا هەر ئەو سیاسەتە هەڵەیە پەیڕەو دەكات؟ بە بڕوای‮ ‬من هیچ نیشانەیەكی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە عێراق نییە و ئەو عەقلیەتە هەر هەیە كە بوو بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬داعش دروست ببێت،‮ ‬تا ئەو هۆكارە سیاسییانەش چارەسەر نەكرێن،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من كێشەی‮ ‬داعش لە عێراق كۆتایی‮ ‬نایەت‮. ‬لەوانەیە داعش وەك‮ ‬ڕێكخراوێك كە شارەكانی‮ ‬وەكو مووسڵ و چەند دەڤەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەدەستەوە بوو،‮ ‬تەواو دەبێت،‮ ‬بەڵام وەك‮ ‬ڕێكخراو،‮ ‬یان عەقلیەت و بیرێك دەمێنێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە هۆكارەكانی دروستبوونی‮ ‬داعش چارەسەر بكرێن،‮ ‬ئەگینا دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬مووسڵیش هەر هەمان شت دەبێت‮. ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬ئازادكرنەوەی‮ ‬مووسڵ ئاسان نییە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بەری‮ ‬ڕاستی‮ ‬شارەكە،‮ ‬دانانی‮ ‬كاتێكی‮ ‬دیاریكراویش بۆ ئازادكردنی‮ ‬شارەكە بە بڕوای‮ ‬من شتێكی‮ ‬واقعی‮ ‬نییە.
العربیە‮: ‬ئەم وەڵامەی‮ ‬جەنابت من بۆ پرسیارێكی‮ ‬قووڵتر دێنێتە ئاراوە بەوەی‮ ‬كە ئایندەی‮ ‬عێراق دیار نییە‮. ‬هەندێك وا باس دەكەن كە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬نەخشەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عێراقێكی‮ ‬نوێ دروست دەكات،‮ ‬ئێوەش هەمان بیروبۆچوونتان هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق دەڵێت، جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم دەستوورە زامنی‮ ‬یەكپارچەییی‮ ‬عێراقە،‮ ‬چواردە ساڵ بەغدا دەرفەتی‮ ‬هەبووە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم دەستوورە،‮ ‬لەم چواردە ساڵەدا بەغدا لە جێبەجێكردنی‮ ‬دەستووردا چی‮ ‬كردووە؟ ئەو ماددانەی‮ ‬لە بەرژەوەندیی‮ ‬خۆیاندا بووە،‮ ‬ویستوویانە جێبەجێیان بكەن و هەر ماددەیەكیش كە لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئەواندا نەبووە بە هەر بیانوویەك بێت دوایان خستووە و جێبەجێیان نەكردووە‮. ‬گەر واقعیتر سەیری‮ ‬عێراق بكەین،‮ ‬دەبێت نەخشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوودا بگۆڕدرێت و ناكرێت عێراق تاهەتایە بەم شێوەیە بەردەوام بێت،‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق شایستەی‮ ‬ژیان و بارودۆخێكی‮ ‬باشترن لەوەی‮ ‬كە هەیە،‮ ‬بەم عەقلیەتە سیاسییەی‮ ‬كە ئەمڕۆ عێراق بەڕێوە دەبات،‮ ‬بە ئەستەمی‮ ‬دەبینم ئەوە جێبەجێ بكرێت‮.‬
العربیە‮: ‬بەغدا و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیاسییەكان لە عێراق وای‮ ‬دەبینن كە كارتی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كارتێكی‮ ‬گوشارە لەلایەن هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بەرامبەر بەغدا بەكار دەهێنرێت بەمەبەستی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬دەستكەوت و شایستەی‮ ‬زیاتر،‮ ‬چاودێرانیش پێیان وایە كە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان كارێكی‮ ‬ئەستەمە چونكە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ ئەمەیان ناوێت؟‮.‬
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمە بۆچوونێكی‮ ‬هەڵەیە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2003 كاتێك گەڕاینەوە بەغدا،‮ ‬بە كۆمەڵێك هیوا و ئومێدەوە چووین و پێمان وابوو بەغدایەكی‮ ‬نوێیە و داڕشتنەوەی‮ ‬نەخشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقە لەسەر بنەمایەكی‮ ‬نوێ،‮ ‬هەر ئەمەش هۆكار بوو كە ئێمە بە ئارەزووی‮ ‬خۆمان گەڕاینەوە بەغدا و هەموو شتێكیشمان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬عێراق بە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬بمێنێتەوە‮. ‬ئێمە وەك كورد دوای‮ ‬14 ساڵ پرسیارێك لە خۆمان دەكەین،‮ ‬ئایا ئێمە لەو عێراقەدا لەكوێین؟ با برایانمان لە بەغدا متمانەمان پێ بدەن كە مانەوەمان لەگەڵیان زیاتر لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئێمەدایە نەك جیابوونەوە،‮ ‬بەڵام ئەوان هیچ شتێك ناكەن‮. ‬من با نموونەیەكی‮ ‬زۆر سادەت بۆ بهێنمەوە،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێزم بۆ هەموو ئەو شەهیدانەی‮ ‬كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬داویانە،‮ ‬دەبینین حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەلایەن پەرلەمانی‮ ‬عێراقەوە‮ ‬یاسای‮ ‬بۆ دەردەكرێت و هەر بەپێی‮ ‬یاسا دەبێت هەموو پێویستییەكانی‮ ‬بۆ جێبەجێ و دابین بكرێت،‮ ‬كە دێینە سەر پرسی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬كە وەك حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دژی‮ ‬هەمان دوژمنە، لەم وڵاتەدا شەهید و برینداری‮ ‬داوە و خەباتی‮ ‬كردووە،‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق ئامادە نین تەنانەت بە‮ ‬یەك وشەش باسی‮ ‬ئەو هێزە بكەن،‮ ‬ئێمە چۆن هەست بكەین كە بەشێكی‮ ‬ئەم وڵاتەین؟ چۆن هەست بەوە بكەین كە لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئێمەدایە لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقدا بمێنینەوە؟ ئێمە كە باسی‮ ‬ڕیفراندۆم و گۆڕینی‮ ‬نەخشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق دەكەین،‮ ‬مەبەستمان ئەوە نییە كێشەكانی‮ ‬عێراق زیاتر بكەین،‮ ‬ئەم باسەی‮ ‬ئێمە لەسەر‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬و دانوستانێكی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا لەسەر داهاتوو،‮ ‬بۆ ئێمە بابەتێكی‮ ‬یەكجار گرنگە‮. ‬لەوانەیە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮ ‬ڕێگە نەدەن،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێزم بۆیان،‮ ‬بەڵام ئەمە بابەتێكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراقە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بگەینە لێكتێگەیشتنێكی‮ ‬هاوبەش‮. ‬ئەولەویەتی‮ ‬یەكەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬و گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬فیدرالییەوە هەرچۆنێك بێت،‮ ‬بەغدایە و هەر ئەولەویەتیش دەمێنێتەوە‮. ‬بەغدا قووڵاییی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان مەبەستیەتی،‮ ‬ئەوەیە بكەوێتە دانوستان و دیالۆگێكی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا بۆ داهاتوو،‮ ‬ئەمەش لەبەر هۆكارێكی‮ ‬زۆر سادە، ئەویش ئەوەیە گەر بمانەوێت سەقامگیری‮ ‬لە عێراقدا هەبێت،‮ ‬پێویستیمان بە گفتوگۆیەكی‮ ‬جددی‮ ‬هەیە‮.‬
العربیە‮: ‬لە تێگەیشتنی‮ ‬من بۆ وەڵامەكانتان دەربارەی‮ ‬پرسیاری‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئایا عێراق دوای‮ ‬داعش بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬دەمێنێتەوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬باشترە ئەم پرسیارە لە كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا بكرێت،‮ ‬بەغدا چی‮ ‬كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬عێراق بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬بمێنێتەوە؟ بەرامبەر بە كورد چی‮ ‬كردووە؟ بەرامبەر بە سوننە چی‮ ‬كردووە؟ پەیڕەوكردنی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬هەڵە گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر‮ ‬یەكپارچەییی‮ ‬عێراق‮. ‬ئێمە هەڕەشە نین بۆ سەر‮ ‬یەكپارچەییی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵكو ئەو سیاسەت و بیركردنەوە هەڵەیەی‮ ‬كە لە بەغدا پەیڕەو دەكرێت،‮ ‬هەڕەشەیە بۆ سەر‮ ‬یەكپارچەییی‮ ‬عێراق‮. ‬گەر ئەم شتانە بە جددی‮ ‬وەرنەگیرێن و چارەسەریان بۆ نەدۆزرێتەوە،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من عێراق لە مەترسیدایە.
العربیە‮: ‬هەرچەندە بەڕێز حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕەتی‮ ‬دەكاتەوە هێزی‮ ‬شەڕكەری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لەسەر ئەزری‮ ‬واقع لە عێراق هەبێت،‮ ‬بەڵام ئێمە دەبینین هێزی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە عێراق هەیە‮. ‬پێت وایە بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە عێراق بۆ قۆناغی‮ ‬داهاتوو گرنگیی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬با ئێمە بە شێوەیەكی‮ ‬واقعی‮ ‬سەیری‮ ‬ئەم پرسە بكەین،‮ ‬ئەگەر هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬و هاوپەیمانیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەبوونایە،‮ ‬بێگومان بارودۆخی‮ ‬بەغدا و هەولێریش بە شێوەیەكی‮ ‬دیكە دەبوو‮. ‬ئێمە بە سوپاسەوە دەڕوانینە هەموو ئەو هاوكارییانەی‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەمەریكا بۆ عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان كردوویان و بێ ئەو هاوكارییانە نەدەكرا داعش بەو شێوەیە‮ ‬ڕابگیرێت‮. ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێزم بۆ هەموو ئەو خۆڕاگری‮ ‬و بەرگرییەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراق و پێشمەرگە و هێزەكانی‮ ‬دیكە لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬داعشدا ئەنجامیان دا،‮ ‬بەڵام قەبارەی‮ ‬هێرش و هەڕەشەكانی‮ ‬داعش زۆر گەورە بوو،‮ ‬بۆیە بە بڕوای‮ ‬من بوونی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراقدا بۆ قۆناغێكی‮ ‬دیكە زەروور و پێویستە‮. ‬بە‮ ‬ڕای‮ ‬من هەڵەیەكی‮ ‬گەورە بوو ئەمەریكا لە ساڵانی‮ ‬2010 و‮ ‬2011 هێزەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە عێراق كێشایەوە،‮ ‬پێویست بوو سەرەتا دڵنیا بێت لە سەقامگیریی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق،‮ ‬دواتر هێزەكانی‮ ‬بكێشێتەوە‮. ‬لە قۆناغی‮ ‬ئێستاشدا ئێمە پێویستیمان بە‮ ‬یارمەتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هاوپەیمانان و ئەمەریكا هەیە تاكو ئەو سەقامگیرییە بەرقەرار ببێت كە بۆ عێراق پێویستە‮.‬
العربیە‮: ‬وا لە جەنابتان تێگەیشتم كە پێویستە بەغدا مافی‮ ‬هەموو پێكهاتەكان بە‮ ‬یەكسانی‮ ‬بدات‮. ‬پێتوایە گەر بەغدا ئەمەی‮ ‬ئەنجام نەدا‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬خراپتر لە داعش سەر هەڵدەدات؟ ئایندەی‮ ‬بوونی‮ ‬چەك بەدەست میلیشیا چەكدارەكانەوە چۆن دەبینن؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ئەگەر بە جددی‮ ‬بیر لە چارەسەری‮ ‬كێشەكان نەكرێتەوە و مافی‮ ‬ئەو پێكهاتانە نەدرێت كە لە عێراق دەژین،‮ ‬بێگومان كێشە دروست دەبێت‮. ‬پێویستە ئێمە لە عێراقدا واقعی‮ ‬بین،‮ ‬هەموو كەس و لایەنەكان پێداگیری‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬و‮ ‬یەكپارچەییی‮ ‬عێراق دەكەنەوە،‮ ‬بەڵام كە دێیتە سەر واقع و‮ ‬ڕاستی،‮ ‬ئایا عێراق بەم شێوەیەیە؟ ئایا پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق هەست بەوە دەكەن كە ئەوان بەشێكن لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرێوەبردنی‮ ‬ئەم وڵاتە؟ ئەگەر وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارانە بە دروستی‮ ‬بدرێتەوە،‮ ‬ڕوون دەبێتەوە كە لە داهاتوودا چی‮ ‬ڕوو دەدات،‮ ‬بەڵام ئەگەر پێداگری‮ ‬لەسەر ئەو سیاسەتە بكرێت كە بوو بە هۆكاری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬داعش،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من ئێمە لە عێراق پێشتر زەرقاوییمان هەبوو و دوای‮ ‬ئەوە بەغدادیمان هەبوو،‮ ‬لە داهاتوودا شتی‮ ‬هاوشێوەمان دەبێت‮. ‬مەبەستی‮ ‬من ئەوەیە كە شكاندنی‮ ‬داعش تەنیا پرسێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو عێراق پێویستی‮ ‬بە بۆچوونێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬جددی‮ ‬هەیە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە جددیەكانی‮. ‬ئێمە پرسی‮ ‬بوونی‮ ‬چەك لەدەست میلیشیا چەكدارەكان بە هەڕەشە دەبینین،‮ ‬گەر ئەو میلیشیایانە‮ ‬ڕێكنەخرێن‮. ‬گلەیی‮ ‬زۆرمان لە پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬عێراق هەیە كە بەو شێوەیە بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬یاسایان دەركرد و ئامادە نەبوون بۆ پێشمەرگە‮ ‬یەك وشەش بڵێن،‮ ‬ئەمە برینێكی‮ ‬زۆر قووڵە لە مێشك و دڵماندا ماوەتەوە و پەیام و مەسیجی‮ ‬زۆر مەترسیداریش بوون كە لە بەغداوە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕەوانە كران‮. ‬با سەیر بكەین،‮ ‬لەم شەڕەدا عێراق چی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە و هەرێمی‮ ‬كوردستان چی‮ ‬بۆ عێراق كردووە؟ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموو شتێكمان بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق ئەنجام دا و دوای‮ ‬بیست و پێنج ساڵ‮ ‬ڕێگەمان دا سوپای‮ ‬عێراق بێتە كوردستان و باشترین هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاریمان لەگەڵیان هەبووە لە هەموو‮ ‬ڕوویەكەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێدانی‮ ‬زانیاری‮ ‬و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانەوە هاوكاریی‮ ‬زۆرمان كردوون و خۆشیان‮ ‬ڕێزێكی‮ ‬زۆریان بۆ ئەم‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬پێشمەرگە و هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگیی‮ ‬نێوان سوپای‮ ‬عێراق و پێشمەرگە هەیە،‮ ‬ئەمە سەركەوتنێكی‮ ‬گەورە بوو،‮ ‬بەڵام ئەی‮ ‬لەم ماوەیەدا عێراق چی‮ ‬كردووە؟ بەداخەوە بەغدا بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬ئێستاش هەمان سیاسەتی‮ ‬پەیڕەو كرد‮. ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬چەك و تەقەمەنییەوە،‮ ‬هیچ‮ ‬یارمەتییەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان نەداوە‮. ‬لە كاتێكدا ئێمە سی‮ ‬و پێنج هەزار بریندار و نەخۆشی‮ ‬مووسڵمان لە نەخۆشخانەكانی‮ ‬هەولێر چارەسەر دەكرد،‮ ‬بەشە دەرمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان بڕی‮. ‬كاتێك بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پارە وەك قەرز دەداتە عێراق،‮ ‬ئامادەن ئەو پارەیە بۆ ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق دابین بكەن،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕازی‮ ‬نابن هەرێمی‮ ‬كوردستان پشكی‮ ‬خۆی‮ ‬لەو پارەیە وەرگرێت‮. ‬ئەم عەقلیەتە چۆن دەگۆڕدرێت؟ ئێمە چۆن هەست بكەین كە بەشێكین لەم وڵاتە؟ با بێن باوەڕمان بۆ دروست بكەن كە مانەوەمان لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقدا لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئێمەدایە‮.‬
العربیە‮: ‬وا لە جەنابت دەخوێندرێتەوە كە تۆ كەسی‮ ‬دیالۆگ و‮ ‬گفتوگۆیت و توانیوتە لەگەڵ بەغدا بگەیتە زۆرێك لە خاڵەكان،‮ ‬بەڵام ئەو قسانەی‮ ‬ئێستا دەیبیستم ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە تۆ تاڵیەكی‮ ‬زۆرت لەو كێشانە چەشتووە كە لەنێوان بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە‮. ‬بیروبۆچوونی‮ ‬تۆ بەرامبەر بە هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كەركووك چییە؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە كەركووك‮ ‬ڕووی‮ ‬دا،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من شتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بوو و لەبەر هۆكارێكی‮ ‬زۆر سادە ئەم پرسە گەورە كرا،‮ ‬ئەویش ئەوە بوو لەو كاتەدا‮ ‬ڕیفراندۆم لە توركیا لەسەر گۆڕینی‮ ‬دەستوور هەبوو و وا مەزەندە دەكرا كە بەهۆیەوە نێوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا ئاڵۆزی‮ ‬تێدەكەوێت‮. ‬كەركووك بەس هی‮ ‬كورد نییە،‮ ‬هی‮ ‬هەموو عێراقییەكانە،‮ ‬دەبێت پێكهاتەكانی‮ ‬بڕیار لەسەر كەركووك بدەن‮. ‬لە كەركووك كورد،‮ ‬توركمان،‮ ‬مەسیحی‮ ‬و عەرەب هەیە‮. ‬دەبێت ئەو پێكهاتانە بەیەكەوە بژین و هاوكاری‮ ‬یەكتر بن و بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان بڕیار لەسەر ئایندەی‮ ‬شارەكەیان بدەن‮. ‬گەر هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبوایا بارودۆخی‮ ‬كەركووك زۆر لە هی‮ ‬مووسڵ خراپتر دەبوو‮. ‬جیاوازی‮ ‬نێوان كەركووك و مووسڵ لە‮ ‬یەك شتدا بوو،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬كێشەكان دروست بوون،‮ ‬بەغدا‮ ‬ڕێگەی‮ ‬نەدا هێز بۆ مووسڵ بنێرین،‮ ‬بەڵام كە كێشە لە كەركووك سەری‮ ‬هەڵدا،‮ ‬بە‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬عێراق هێزی‮ ‬پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی‮ ‬كەركووك نارد‮. ‬ئەگەر ئەو هێزەی‮ ‬پێشمەرگە لەناو كەركووكدا نەبوایە،‮ ‬بێگومان بارودۆخی‮ ‬كەركووك دەگۆڕدرا‮.‬
العربیە‮: ‬بەغدا دەڵێت ئێوە هێزتان نارد تاكو كەركووك كۆنترۆڵ بكەن و چەكی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬ببەن؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬بە هیچ شێوەیەك وا نییە،‮ ‬بەغدا داوای‮ ‬لە ئێمە كرد هێز بۆ پاراستنی‮ ‬كەركووك بنێرین،‮ ‬بە‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬بەغدا هێزمان نارد،‮ ‬گەر ئەوەمان نەكردبا و پێشمەرگەمان نەناردبا،‮ ‬بێگومان بارودۆخی‮ ‬كەركووك لە هی‮ ‬مووسڵ خراپتر دەبوو‮.‬
العربیە‮: ‬بوونی‮ ‬پەكەكە لە چیای‮ ‬شەنگال كە بۆتە كێشەیەك لەگەڵ توركیا،‮ ‬ئایا چۆن چارەسەری‮ ‬ئەم پرسە دەكرێت؟

نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬بوونی‮ ‬پەكەكە لە شەنگال دروستكردنی‮ ‬ناسەقامگیرییە لە ناوچەكە بەگشتی‮. ‬بەداخەوە تا ئێستاش هەندێك لایەن لە بەغدا‮ ‬یارمەتیی‮ ‬پەكەكە دەدەن و پارەیان پێدەدەن،‮ ‬من پێموایە ئەمە سیاسەتێكی‮ ‬زۆر هەڵەیە،‮ ‬ئەمە نە دراوسێیەتیی‮ ‬باشە لەگەڵ توركیا و نە لە بەرژەوەندیی‮ ‬عێراقیشدایە بم شێوەیە مامەڵە بكات‮. ‬پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە‮ ‬ڕێككەوین كە بوونی‮ ‬پەكەكە لە ناوچەكە،‮ ‬واتە ناسەقامگیریی‮ ‬شەنگال‮. ‬دەبێت بەغدا لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بە جددی‮ ‬هەوڵ بدەن ئەم پرسە چارەسەر بكەن و‮ ‬ڕێگە نەدەن بوونی‮ ‬پەكەكە لەو سنوورانە ببێتە فاكتەرێك بۆ ناسەقامگیریی‮ ‬زیاتر لەو ناوچەیەدا‮.‬
العربیە‮: ‬دوا پرسیار،‮ ‬بەڕێز بارزانی،‮ ‬باوەڕت وایە بەشداریی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق دەكەن و ئێوە لەكام لایەنی‮ ‬عێراقی‮ ‬نزیكن؟
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە ئێستا زۆر بە جددی‮ ‬بیر لەوە دەكەینە كە ئایا بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراقدا بكەین‮ ‬یان نا؟‮.‬ هەموو كورد لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق خاوەن‮ ‬65 كورسییە،‮ ‬عێراق لەسەر ئەو بنەمایە دروست بوو كە پێكهاتەكان دەبێت بەیەكەوە بە هەماهەنگی‮ ‬و لێكگەیشتن كار بكەن،‮ ‬بەداخەوە ئێستا ئەو بنەمایە نەماوە و بۆتە زۆرینە و كەمینە و بێگومان ئێمە لە پرسی‮ ‬زۆرینە و كەمینە زەرەر دەكەین‮. ‬بۆیە وەكو هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەتایبەتی‮ ‬وەكو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە جددی‮ ‬بیر لەوە دەكەینەوە كە ئایا ئێمە بەشداریی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بكەین‮ ‬یان نا؟ ئەگەر ئەو سیاسەتە تاكڕەو و تائیفی‮ ‬و بنەمای‮ ‬زۆرینە و كەمینە وەك ئەوەی‮ ‬بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كردیان،‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬ئێمە نایبینین پێویست بەوە بكات بەشداری‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬پەلەمانی‮ ‬عێراقدا بكەین و شەرعییەت بەو بڕیارانە بدەین كە هیچیان لە بەرژەوەندیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا نین‮.‬
العربیە‮: ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زۆر سوپاس بۆ ئەم دیدارە‮.‬
نێچیرڤان بارزانی‮:‬‮ ‬سوپاس بۆ ئێوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌