2017-05-18

  سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو ئوردن بەڕێکەوت و لەگەڵ شای ئەو وڵاتەدا کۆ دەبێتەوە و، بەشدارییش دەکات كۆڕبەندی ئابووریی جیهان کە لە دەریای مردوو بەڕێوە دەبرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی 5ـی 2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی (شا عەبدوڵڵا) پادشای شانشینی ئوردن لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ كەوت.

لەو سەردانەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ شای ئوردن كۆ دەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.
 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌