2017-05-19

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا،

به‌ڕێزان له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌