2017-05-19

برای بەڕێز کاک ئازاد جوندیانی

خەمباربوین به‌ بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (گەلاوێژ وەهاب ئاغای جوندیانی) خوشکی به‌ڕێزتان لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و خزمانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین. له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی و دڵنه‌وایی بەهەموو لایەک پێببه‌خشێ و گیانی کۆچکردووش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۹/٥/۲٠۱۷

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌