2010-05-15

هێمن هەورامی
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬سەرانی‮ ‬گردەكەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬بەرنامەیەكی‮ ‬پێشتر بۆ دارێژراوەوە،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬ئیستیسماری‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەلاماردانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬رووداوی‮ ‬جەرگ بڕو دڵتەزێنی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬سەردەشت عوسمانی‮ ‬جوانەمەرگیان قۆستەوە،‮ ‬تا قۆناغێكی‮ ‬باڵاتر لە بەرنامە و پلانە درێژخایەنەكەیان دژبە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬جێبەجێ بكەن‮. ‬ئەوەی‮ ‬پێشترو لەچەند قۆناغی‮ ‬جیاجیادا،‮ ‬سەرانی‮ ‬گردەكەو رۆژنامەكان و گۆڤارەكانیان و ماڵپەرە ئەلیكترۆنیەكانیان بە رەنگ و شێوازی‮ ‬جیا جیا خەریكی‮ ‬بوون،‮ ‬لەم رۆژانەدا بردیانە ئاستێكەوە،‮ ‬كە ئیدی‮ ‬پێویستە كۆی‮ ‬رەنگەكانی‮ ‬ئەو بەرنامە و پلانە و هۆكار و مۆتیڤەكانیان و ئاراستەو شێوازی‮ ‬جولەیان،‮ ‬تەحلیل بكرێ و بە بەرئەنجامێك بگەین و بزانین كە ئەم پەلامار ودژایەتیەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گردەكەو میدیاكانی‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە پای‮ ‬چی‮ ‬بۆ كام ئامانجە؟ بەخوێندنەوەیەكی‮ ‬ورد بە دیار دەكەوێت‮ ‬تا چەندە ئەم جولانەوەیەی‮ ‬ئێستای‮ ‬گردەكە لە تۆمەت بەخشینەوە بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬وێك دێتەوە لەگەڵ ئەو بەرنامە و پلانانەی‮ ‬كە لە دەرەوەی‮ ‬سنوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دەدرێن،‮ ‬چونكە هەمیشە‮ ‬یەك لە سەرچاوەكانی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ (‬ئەو پلان وبەرنامانەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كوردستانن كە بەردەوام لە هەوڵی‮ ‬جێبەجێكردنیدان بە ئامانجی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬باوەڕ‮ ‬بەخۆبوون لای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و نەهێشتنی‮ ‬مەشروعیەتی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لای‮ ‬هاووڵاتیان و فراوان كردنی‮ ‬ناڕەزایەتی‮ ‬و رەشبینی‮ ‬و ئومێد نەمان بە ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬لاموبالاتی‮ ‬و چاندنی‮ ‬تۆوی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و ئاژاوەگێری‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و فراوانكردنی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬پیرۆزیە مێژوویی‮ ‬و دەستوریەكانی‮ ‬كورد وكوردستان‮).  ‬
لێرەوە،‮ ‬ئەم وتارە هەوڵێكە،‮ ‬تا لەبەر رۆشنایی‮ ‬بەشێك لە تەكنیكی‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬Political Analysis خوێندنەوەیەكی‮ ‬ورد بۆ تان و پۆی‮ ‬ئەو پەلامارانەی‮ ‬گردەكە بكەین‮. ‬ئەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گردەكە و دەوروبەرو راگەیاندنەكەی،‮ ‬بە بازرگانی‮ ‬كردن بە خۆێنی‮ ‬سەردەشتی‮ ‬جوانەمەرگەوە دەیكەن و بە هۆیەوە پەلاماری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێ دەدەن،‮ ‬ زادەی‮ ‬ئەمرۆ نیە بە تەنیا،‮ ‬بەڵكە بەشێكە لە پلانێكی‮ ‬داڕێژراو لە بە ئامانج گرتنی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮. ‬لە تەكنیكی‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬سیاسیدا،‮ ‬استقراء‮- ‬Induction) ‮ ‬بەكار دەهێنرێت تا لە وردبوونەوە لە بەشە بچوكەكانی‮ ‬دیمەنێك و دەركەوتنی‮ ‬بەش بەشی‮ ‬وێنەكە لە قۆناغی‮ ‬پێشووتر و بەردەوامی‮ ‬دەركەوتن لە ئێستادا،‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬روونی‮ ‬كردە سیاسیەكەت بۆ دەربچێت‮. ‬بەمەش بە ئاسانی‮ ‬روون دەبێـەوە‮ ‬بە چ پلان و بەرنامەیەك پەلاماری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەدەن و چۆن قۆناغ‮ ‬بەندیان بۆكردووە‮. ‬تۆمەتباركردنی‮ ‬پارتی‮ ‬و دەزگا ئەمنیەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەولێر و پەلاماردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە كەیسی‮ ‬سەردەشتی‮ ‬جوانەمەرگ بێ ئەوەی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬لیژنەكانی‮ ‬لێكۆڵینەوە بن و بازدان بەسەر پرۆسە‮ ‬یاساییەكان،‮ ‬دەركەوتەیەكی‮ ‬دیاری‮ ‬چوونیانە بۆ قۆناغێكی‮ ‬باڵاتر لە پەلامارەكانیان بۆ سەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮. ‬وە نەبێت ئەم رەفتارەی‮ ‬سەرانی‮ ‬گردەكە و راگەیاندنەكانی‮ ‬و پلانەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬سنوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكەم هەوڵی‮ ‬لەم شێوەبن،‮ ‬لە گەمە سیاسی‮ ‬و هەواڵگریەكاندا‮. ‬مێژووی‮ ‬هاوچەرخ چەندین نموونەی‮ ‬دیكەمان پێ دەلێن،‮ ‬كە چۆن هەمان شێواز و تاكتیكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەواڵگری‮ ‬بەكارهێنراون تاوەكو ئامانجێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیاریكراو بەدی‮ ‬بهێنرێت‮. ‬بە نموونە،‮ ‬ بە پێی‮ ‬بەڵگەنامەكانی‮ ‬بەعس،‮ ‬موخابەراتی‮ ‬رژێم سەرپەرشتی‮ ‬دەرچوواندن و بڵاوكردنەوەی‮ ‬380 رۆژنامە و گۆڤاری‮ ‬كردوە لە وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ لێدانی‮ ‬ئەو كەسایەتی‮ ‬و هێزە سیاسیە عەرەبیانەی‮ ‬كە لە فەلەكی‮ ‬بیركردنەوەكانی‮ ‬سەدام حوسێندا نەخولاونەتەوە‮. ‬لەسەرەتای‮ ‬پەنجاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ پێش رووخاندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬موصەدەق لە ئێران و گەڕاندنەوەی‮ ‬شا،‮ ‬ یەكەم هەنگاوی‮ ‬زلهێزەكانی‮ ‬دنیا هەڵمەتێكی‮ ‬فراوانی‮ ‬راگەیاندن بوو لە رێگەی‮ ‬رۆژنامە و گۆڤاری‮ ‬جیاجیاوە دژ بە كارو بەرنامەكانی‮ ‬موصەدەق و رەشبین كردنی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێران بەرامبەری‮ ‬و زەمینە سازی‮ ‬بۆ گێڕانەوەی‮ ‬شای‮ ‬ئێران‮. ‬وە نەبێ لە كوردستان ئێستا‮ ‬سەرەداوەكانی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەم پلانە بەرامبەر بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكێكی‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حیزبێكی‮ ‬بەهێز و رەگ داكوتاوی‮ ‬وەك پارتی،‮ ‬ئاشكرا نەكرابن‮. ‬لە دوژمنانێك كە كار بۆ دروست نەبوونی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەستوری‮ ‬كوردی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئاساییە چاوەڕێی‮ ‬ئەم جۆرە جولە و كارەیان لێ بكرێ،‮ ‬بەڵام جێگای‮ ‬تێڕامانە،‮ ‬هێزێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە خوێنی‮ ‬بە ناهەق رژاوی‮ ‬سەردەشتی‮ ‬جوانەمەرگ بكات و تەوزیفی‮ ‬بكات بۆ دەستكەوتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بۆ پەلاماردانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮. ‬با لە رێگەی‮ ‬استقراء-وە بەشە بچووكەكان لێك گرێ بدەین تا ئەو دیمەن و تابلۆیەمان بە جوانی‮ ‬بۆ دەركەوێت كە ئەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گردەكە و رۆژنامە و گۆڤارو ماڵپەرە ئەلیكترۆنیەكانی‮ ‬دەیكەن لە پەلاماردانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دا،‮ ‬زادەی‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬كاكە سەردەشتی‮ ‬جوانەمەرگ نییە،‮ ‬بەڵكو تەنها و تەنها‮ ‬تەوزیف كردنی‮ ‬ئەم رووداوە جەرگبڕەیە لە دەرخستنی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬باڵاتری‮ ‬پلان وبەرنامەكانیان دژ بە پارتی‮ ‬و بارزانی‮: ‬
گرێی‮ ‬دەروونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گردەكە بەرامبەر بە هەیبەت و كاریزمای‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی،‮ ‬رەگێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەیەو ئاماژەكانی‮ ‬لە گۆڤاری‮ ‬رزگاریەوە بەدەركەوتوون لە نیوەی‮ ‬دووەمی‮ ‬شەستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو‮. ‬
شەهیدكردنی‮ ‬سەركردە مەیدانیەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە دوای‮ ‬1975 وە بێ ئاگاداری‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬لایەنەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەروەك بەرێز مام جەلال لە وتارەكەی‮ ‬پلینۆمی‮ ‬یەكێـتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دا لە ئۆكتۆبەری‮ ‬2009 ئاماژەی‮ ‬پێ دا،‮ ‬سەرەتایەكی‮ ‬ترسناك بوو لە دەست كردن بە پەلاماری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮. ‬
كارو هەڵوێستەكانی‮ ‬لە مەسەلەی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە گفتوگۆكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێـتی‮ ‬لە‮ ‬2005 و هەوڵەكانی‮ ‬بۆ دانەنانی‮ ‬هیچ ئیعتیبارو دەسەلاتێك بە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
دروستكردن و هاندان و ئاراستەكردنی‮ ‬چەندین رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەری‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬بۆ هێنانە ئارای‮ ‬كەلتورێكی‮ ‬نەشاز و بڵاوكرنەوەی‮ ‬تەشهیر بە پارتی‮ ‬و بارزانی‮. ‬ئاڕاستەكردنی‮ ‬ئەم میدیایانە بۆ بڵاوكردنەوەی‮ ‬هەواڵ و راپۆرتی‮ ‬هەڵبەستراو لەسەر بوونی‮ ‬تەكەتول لە ناو پارتی‮. ‬
‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬70% ی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬كوردستان بە دەست دەهێنێ،‮ ‬ئەم برادەرە و میدیاكانی‮ ‬كێچ دەكەوێتە كەوڵیان،‮ ‬راستەوخۆ دەست بە هەڵمەتێكی‮ ‬تەشهیری‮ ‬فراوان بۆ سەر بارزانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی‮ ‬خۆیان موچەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەوروژێنن و تەشهیر دەكەن‮. ‬
بارزانی‮ ‬بە رەسمی‮ ‬سەردانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬دەكات و بۆ جاری‮ ‬حەوتەم لە ماوەی‮ ‬تەنها پێنج ساڵدا لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا كۆدەبێتەوە،‮ ‬سەرانی‮ ‬گردەكەو رۆژنامە و گۆڤارەكانیان،‮ ‬هەوڵ دەدەن لە بایەخی‮ ‬ئەم سەردانە كەم بكەنەوە و بە سەردانی‮ ‬بنەماڵەیی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەن‮. ‬
وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬توركیا دێتە هەولێر و قونسولیەی‮ ‬توركیا لە هەولێر دەكرێـتەوە،‮ ‬دیسانەوە لە گردەكەوە ریێنمایی‮ ‬رۆژنامە و گۆڤارەكانیان دەكرێت كە بنووسن هەولێر لە بەردەم ئەنقەرە چۆكی‮ ‬دادا‮. ‬
پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬7-3 دا بە تەنیا زۆر زیاتر لە هەموو هێزەكانی‮ ‬كوردستان كورسی‮ ‬بەدەست دەهێنێ،‮ ‬فەرمان بە رۆژنامە و گۆڤارەكانیان دەكرێت هەموو شتێك دژ بە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بڵاو بكەنەوە تاوەكو سەركەوتنەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بێ بایەخ بكرێ‮. ‬
بریكاری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬توركیا دێتە هەولێر بە فەرمی‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكات بۆ توركیا،‮ ‬یەكەم جاریشە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بە سیفەتە فەرمیەكەی‮ ‬بانگهێشت دەكرێت،‮ ‬دیسانەوە لە گردەكەوە هەوڵی‮ ‬كەم كردنەوەی‮ ‬بایەخی‮ ‬ئەم داوەتە دەكەن‮ ‬و جارێك لە رۆژنامەكانیان و دواتر‮ ‬لە گۆڤارەكانیان وەها‮ ‬بڵاو دەكەنەوە گوایە داوەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ توركیا پلەی‮ ‬سێیەمە و بە فەرمی‮ ‬بانگهێشت نەكراوە‮. ‬
پارتی‮ ‬بڕیار دەدات لە نۆڤەمبەری‮ ‬ئەمساڵ كۆنگرە بگرێ،‮ ‬لە ئێستاوە رۆژنامە و گۆڤارەكانیان تێگەیاندووە كە لە بایەخی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬پارتی‮ ‬كەم بكەنەوە و دیمەنێكی‮ ‬سلبی‮ ‬لە سەر كۆنگرە لە لای‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬دروست بكەن‮. ‬
بارزانی‮ ‬وەسف كردنی‮ ‬پێشمەرگە بە میلیشیا بە هێلی‮ ‬سوری‮ ‬كوردستان دەزانێت،‮ ‬سەرانی‮ ‬گردەكەو میدیاكانیان هەڵوێستی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە هەڕەشە لە خۆیان تێ دەگەن‮. ‬
ئەمانەو دەیان بەشی‮ ‬دیكەش هەن كە ئەگەر پێكەوە كۆبكرێنەوە،‮ ‬ئەوا ئەو وێنەیەمان بە روونی‮ ‬بۆ دەردەكەوێـت،‮ ‬كە پلان و بەرنامەی‮ ‬گردەكە بۆ پەلاماری‮ ‬پارتی‮ ‬وبارزانی،‮ ‬زادەی‮ ‬ئەمڕۆ و رووداوە دڵتەزێنەكەی‮ ‬كاكە سەردەشت نییە،‮ ‬بەڵام دێن،‮ ‬رووداوەكە تەوزیف دەكەن‮. ‬
دەبێ مۆتیڤ و هۆكاری‮ ‬ئەم تەوزیف كردنە چی‮ ‬بێت و بۆ لەم كاتە و بەم ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێن؟ بۆ وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارەش پەنا دەبەینەوە بەر چەند تەكنیكێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬سیاسی‮. ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لە ستراتیژ و رەهەندەكان و مۆتیڤەكانی‮ ‬رووداوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان جولەو هەڵوێستێكی‮ ‬دیاریكراو تێ بگەین،‮ ‬ دەبێ بە وردی‮ ‬چوار بابەتی‮ ‬گرنگ شەن و كەو بكەین كە بریتین لە‮ (‬دۆخ و چوارچێوەكەی‮ ‬Context،‮ ‬ كات‮ ‬Timing،‮ ‬ ریزبەندی‮ ‬رووداوەكان‮ ‬Sequence،‮ ‬ ئاست و رێژەی‮ ‬جولەو هێزی‮ ‬بەكار هاتووRatio) ‮).‬
پەلاماری‮ ‬گردەكە بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە كۆنتێكستێكدایە كە‮ (‬پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە دەست هێناوە،‮ ‬گردەكە پاشەكشەی‮ ‬كردووە،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێـی‮ ‬قوڵتر بووەتەوە،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیان پێ دروست نەكرا،‮ ‬ بارزانی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬رێكخستووە،‮ ‬خەریكە حكومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق دروست دەبێت و لە زۆر لاوە هەوڵ دەدرێ مانۆڕێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكرێت بۆ كاریگەری‮ ‬دانان لە سەر هەڵوێستە نەتەوەییە نەگۆڕەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬ كەم بوونەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬گردەكە و گوشاری‮ ‬لایەنێكی‮ ‬توندڕەوی‮ ‬ناویان بەوەی‮ ‬كە گوایە نەرمی‮ ‬نواندنیان بەرامبەر پارتی‮ ‬هۆیەكی‮ ‬بووە‮). ‬لە رووی‮ ‬كات و ریزبەندی‮ ‬رووداوەكان و ئەو بڕە مۆبیلیزەكردنەی‮ ‬جەماوەر و لایەنگرانی‮ ‬گردەكە لە سنوری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هێنانە سەرخەتی‮ ‬رۆژنامە و گۆڤارەكانیان و بە ئاشكرا تۆمەت بەخشینەوە بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و دەزگا ئەمنیەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لە هەولێر و چاوەرێ نەكردنی‮ ‬رێرەوی‮ ‬یاسایی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان،‮ ‬وێنەكەمان بە تەواوی‮ ‬دەخاتە بەرچاو كە ناونیشانەكەی‮ ‬بریتیە لەوەی،‮ ‬پەلاماردانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پرۆژە و پلانێكی‮ ‬پێشتر بۆ ئامادەكراو و ئیش لە سەر كراوە و لەمەو دواش بەردەوام دەبێت‮. ‬
نە پارتی‮ ‬و نە بارزانی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬ستایش و پیا هەڵدانی‮ ‬گردەكەو لایەنگرانی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام پارتیەكان سەربەرز بە رابردوو ئێستایان و سەربەرز بە رێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پشت ئەستور بە هێنانەدی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورەتر بۆ كورد و كوردستان،‮ ‬لە مافی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆیان خۆش نابن،‮ ‬كە گرووپێكی‮ ‬هەڵتۆقیوی‮ ‬بەرئەنجامی‮ ‬بۆغزو دۆڕانی‮ ‬دەروونحیزبی،‮ ‬تۆمەت و تەشهیریان پێ بكات‮. ‬ئەم پەلامارەی‮ ‬گردەكە بۆ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬وەك هەموو ئەو پیلان و هێرشانە دەبێت كە لایەنی‮ ‬زۆر بە تواناتر لەوان و بە گەلەكۆمەی‮ ‬گەورەتر لەوەی‮ ‬ئەمان،‮ ‬نەك پارتی‮ ‬و بارزانیان پێ نەشكێنرا،‮ ‬بەڵكو ئەوە ئەوان بون شكان و ئەوەش پارتی‮ ‬و بارزانین كە ماون و بە ئومێدێكی‮ ‬گەورە و پشت ئەستور بە رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی،‮ ‬بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬گشتر هەنگاو دەنێن‮.  ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌