2017-05-23

رێكخراوی داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی شاری مانچیسته‌ر راگه‌یاند كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ هۆڵی ئارینا بۆ ئاهه‌نگگێڕان له‌ شاری مانچیسته‌ر له‌ رۆژئاوای بریتانیا روویدا، به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 22 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 55 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه‌.
پۆلیسی بریتانی رایگه‌یاند" ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ كوژراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.
له‌م وێنانه‌دا ساته‌كانی پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ و شڵه‌ژانی دۆخه‌كه‌ له‌ ناو هۆڵه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌یدا و چۆنییه‌تی به‌ هاناوه‌چوونی برینداره‌كان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هۆڵه‌كه‌دا بوون به‌رچاو ده‌كه‌وێت.

هه‌روه‌ها وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌شی تێدایه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌