2017-05-27

فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا رێنمایی بۆ دانیشتوانی شاری موسڵ دەكردووەو پۆشینی نیقابی لەلایەن ئافرەتانەوە قەدەغەكردوە، ئەوەش بەهۆكاری ئەمنی و رێگریكردنی لەهەركارێكی تریرۆرستی.
عەمید روکن واسق حەمدانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا،  چەند رێنماییەکی بۆ دانیشتووانی موسڵ دەرکردوون، یەکێک لە رێنماییەکانیش قەدەخەکردنی پۆشینی پەچەیە لەلایەن ئافرەتانەوە، ئەویش لەبەر هۆکاری ئەمنی.

حەمدانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەبەرئەوەی شانەنووستووەکانی داعش هەوڵدەدەن لەڕێگەی پۆشینی پەچە و لەبەرکردنی جلوبەرگی ئافرەتانەوە کردەی تووندوتیژی ئەنجامبدەن، پۆشینی پەچە لە بازاڕ و فەرمانگە حکومییەکاندا قەدەخەیە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌