2010-05-15


خەبات‮- ‬عیمران قانوونی‮:‬‮ ‬سەرچاوەیەكی‮ ‬بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كەركووك تایبەت بە‮ (‬خەبات‮) ‬ڕایگەیاند،‮ ‬هێزەكانمان لەسەر شەقامی‮ ‬دوو سایدی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬1ی‮ ‬ئاداری‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك توانیان كچێك دەسگیر بكەن بەناوی‮ ‬زەینەب عەبدولزەهرە عەبد دوای‮ ‬دەسگیركردنی‮ ‬و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەركەوت كە ئەو كچە خەڵكی‮ ‬شاری‮ (‬نەجەف)ە،‮ ‬قوتابی‮ ‬پۆلی‮ ‬چوارەمی‮ ‬ئامادەییە و لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬2010/5/11‮ ‬لەلایەن چەند كەسێكەوە‮ ‬ڕفێنراوە لەو شارە،‮ ‬پاشان بۆ شاری‮ ‬بەغداو دواتریش ئەو كچە لەلایەن ئافرەتێكی‮ ‬بەدڕەوشت بەناوی‮ (‬ی‮.‬ع.ع‮) ‬كە بازرگانی‮ ‬بە ئافرەتە لەشفرۆشەكانەوە دەكات هێنراوە بۆ شاری‮ ‬كەركووك ویستویەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بەم كچە بكات دواتر هێزەكانمان بە هاوكاری‮ ‬پۆلیس توانیان ئەو ئافرەتە بەدڕەوشتە دەسگیربكەن لە‮ ‬یەكێك لە گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬لە پاش‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬ئەو كچە هێزەكانمان كەسوكاریان ئاگاداركردەوە ئەوانیش دەستبەجێ لە شاری‮ (‬نەجەف)ەوە هاتن بۆ شاری‮ ‬كەركووك كچەكەیان وەرگرتەوە،‮ ‬كەسوكاری‮ ‬كچەكەش سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی‮ ‬خۆیان ئاڕاستەی‮ ‬هێزەكانمان كرد لە بڕی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬كچەكەیان،‮ ‬شایەنی‮ ‬باسە هێزەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك تاكو ئێستا دەیان هاووڵاتی‮ ‬عەرەب و توركمانی‮ ‬شارەكە لە دەست تیرۆریستان و باندەكانی‮ ‬ڕفاندن‮ ‬ڕزگاریان كردووە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە مولازم فەرهاد حەمە عەلی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كەركووك بە خەباتی‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬تیرۆریستان مووشەكێكیان ئاڕاستەی‮ ‬بنكەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كەركووك كرد،‮ ‬لە گەڕەكی‮ ‬ڕێگای‮ ‬بەغدای‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك و لە نزیك ئەو بنكەیە كەوتە خوارەوە،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی‮ ‬بەدواوە نەبوو،‮ ‬دوابەدوای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕووداوە دەستبەجێ هێزەكانمان بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬پۆلیس توانیان ئەو شوێنە دەسنیشان بكەن كە ئەو مووشەكەی‮ ‬لێ ئاڕاستە كرابوو ئەو گەڕەكەش گەڕەكی‮ ‬1ی‮ ‬ئادار بوو هەر لەو شوێنە هێزەكانمان توانیان سێ گومانلێكراو دەسگیر بكەن كە گومانیان لێدەكرێت دەستیان هەبێت لە ئاڕاستەكردنی‮ ‬ئەو مووشەكە،‮ ‬هەروەها دەسگیرا بەسەر قاعیدەی‮ ‬مووشەكەكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌