2017-06-03

هێزه‌كانى عێراقى له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنى ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ى كه‌ له‌ به‌رى راستى شارى موسڵ له‌ ده‌ستى داعشدا ماون .

ئه‌مڕۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان پێِشڕه‌ویى دیكه‌یان له‌ گه‌ڕه‌كى زنجیلى كرد و ته‌نها به‌شێكى كه‌مى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌ ده‌ستى داعشدا ماوه‌ .

هاوكات تیرۆریستانی داعش بۆ رێگرتن له‌ پێشڕه‌ویى هێزه‌ عێراقیه‌كان چه‌ند ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراویان ته‌قانده‌وه‌، دوێنێش هێزه‌كانى عێراقى توانییان گه‌ڕه‌ى سه‌حه‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌