2010-05-15

‬هێرش مەلا جەوهەر‮ ‬
شۆڕشی‮ ‬كورد كە لە هەموو قۆناغە دووروو نزیكەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬بە شێوازی‮ ‬جۆراوجۆر‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬پیلانی‮ ‬دوژمنە سەرسەختەكانی‮ ‬بۆتەوە لە سەردەمی‮ ‬فەرمانڕوایەتی‮ ‬و باڵا دەستی‮ ‬خۆشیدا نەیارەكانی‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬نەیانتوانیوە بە ئامانجەكانیان بگەن وەلێ لە خیانەت و چەواشەكاریەكانی‮ ‬خۆیان بەردەوام بوونە،‮ ‬ئەمڕۆش هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لەتەواوی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬كاڕگێڕیدا لە سایەی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سەركردایەتیە حەكیمەكەیی‮ ‬و لە سەرووی‮ ‬هەمووشیان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬كوردستان ئاستەكانی‮ ‬ژیانیان لە نێو بەرداشی‮ ‬دەیان و سەدان ناحەزو نەیاری‮ ‬ئەم نەتەوە خۆڕاگرە‮ ‬گەیاندۆتە لوتكە‮.‬
‮ ‬زۆر ئاسایی‮ ‬و چاوەڕوانكراوە لەسەر دەستی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلانی‮ ‬كوردستان سەنگەری‮ ‬خیانەت و خۆ فرۆشتنیان چۆڵ نەكردووە ئێستاش‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬پیلان و‮ ‬ڕشتنی‮ ‬ژەهری‮ ‬فیكرو بۆ چوونە داگیركراوەكانیان ببێتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ لە هەڵسوكەوت و كاردانەوەی‮ ‬ئەو كەسانەدا دەیانبینین بەرامبەر تەواوی‮ ‬ئەو شانازی‮ ‬و سەركەوتنانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هیممەتی‮ ‬شۆڕشگێڕو خەباتكارە لە مێژینەكانی‮ ‬خۆیانەوە دەستەبەریانكردووە بۆ ئێمە نە‮ ‬ڕووداوگەلێكی‮ ‬نوێ و نە هەڵوێستگەلێكی‮ ‬پێشبینی‮ ‬نەكراویشن،‮ ‬كەواتە ئەو دەستكەوت و ئازادیەی‮ ‬ئەمڕۆ لە كوردستان بوونی‮ ‬هەیە چۆن وەدەستهێنان و دەستەبەركردنیان خوێن و دڵسۆزی‮ ‬كەسانێكی‮ ‬تێكۆشەریان پێویست بووە ئەمڕۆش پاراستنەكەی‮ ‬هەر لە ئەستۆی‮ ‬ئەواندا دەبێت‮.‬
سەبارەت بەو تۆمەت و تاوانباركردنانەی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬هەندێك لە‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سیاسی‮ ‬نابەرپرس و میدیاكانیان لە درێژەی‮ ‬پیلان و كارە تێكدەرەكانیان لەم دواییانەدا دەدرێنە پاڵ دەزگاكانی‮ ‬پۆلیس و ئاسایشی‮ ‬هەرێم بە بیانووی‮ ‬بوونی‮ ‬دیاردەی‮ ‬تیرۆرو كوشتنی‮ ‬بیروڕای‮ ‬ئازادەوە جێگای‮ ‬هەڵوەستە لەسەركردنە،‮ ‬دەبێ‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بگاتە ئەنجامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەربارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمدا دەگوترێت و دەنوسرێت چەندە پەیوەندیان بەڕاستیەوە هەیە؟‮ ‬یان تا چ ئاستێك نیەتی‮ ‬ئەو لێدوانانانە خزمەتە بە ئێستای‮ ‬كوردستان لە پێناو باشتركردنی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ئارامیەكەی؟‮ ‬یانیش تەواوی‮ ‬ئەو تۆمەت و تاوانباركردنانەش درێژەی‮ ‬هەمان ئەو‮ ‬یاریە بێهودەیەن كە دەیان ساڵە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردو لە پێشەوەشیان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و خانەوادە سەربەرزەكەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەبنەوە؟‮. ‬
گەورەكردنی‮ ‬ڕووداوەكان و وەرگێڕانیان بۆ بارێكی‮ ‬دیكە خەریكە دەبێتە مۆدێلێكی‮ ‬خراپ و هەندێك لە میدیاكانی‮ ‬ئێمە بە ئاراستەكردنیان لەلایەن كەسانێكی‮ ‬هەڵپەرست و بێویژدان پێشبركێی‮ ‬لەسەردەكەن بە شێوەیەك ئەگەر واشمان گریمان كرد بەڕاستی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم لە مەترسیدایە ئەوا ئەو هات و هاوارانە مەترسی‮ ‬زیاتریان لە لایەنی‮ ‬دەروونی‮ ‬بۆ هاوڵاتی‮ ‬دەبێت،‮ ‬ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین ئەركی‮ ‬میدیاو ئۆپۆزسیۆن بانگەشەكردن بۆ دەسەڵات و شاردنەوەی‮ ‬كەموكوڕیەكانیشی‮ ‬نیە بەپێچەوانەوە دەسەڵات مومكین نیە بەبێ‮ ‬ڕەخنەو هاوكاری‮ ‬كەسانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بتوانێ سەركەوتوو بێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوشدا ناكرێ ئۆپۆزسیۆن و میدیاكەی‮ ‬بۆ هێنانەدی‮ ‬ئامانجێكی‮ ‬پوچەڵ سەنگەری‮ ‬دژایەتی‮ ‬دەسەڵات بەرنەدەن تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندی‮ ‬گشتیش بكەوێتە ژێر هەڕەشەوە،‮ ‬كەواتە دەكرێ پێوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ كارەكانمان خزمەتی‮ ‬كۆمەڵگابێت و گوێش بەوە نەدەین ئەنجامی‮ ‬ئەو خزمەتە بە بەرژەوەندی‮ ‬خۆمان‮ ‬یان نەیارە سیاسیەكانمان دەشكێتەوە‮.‬
ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە مەوداكانی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە بوارەكانی‮ ‬دەربڕینی‮ ‬بیروڕاو مومارەسەكردنی‮ ‬مافی‮ ‬سیاسیەوە هەیە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ گومانێ لەوەدا نیە كە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تەنانەت هۆشیاری‮ ‬و تێگەیشتەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردیش ئەم قۆناغەیان تێپەڕاند هەوڵی‮ ‬بەرتەسك كردنەوەی‮ ‬چوارچێوەكانی‮ ‬ئەو مەودایانە بەبیانووی‮ ‬هەڕەشەو مەترسی‮ ‬بۆ سەر كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردی‮ ‬بدەن،‮ ‬وەلێ‮ ‬ڕێك پێچەوانەی‮ ‬ئەوە هەندێك ئاراستەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە سوود وەرگرتن لەو بارودۆخە لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدان هەموو ئەو پێشكەوتن و سەركەوتنانەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬لەو بوارەدا بە دەستیان هێناوە بە ئاوەژوویی‮ ‬بە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەلانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بفرۆشنەوە‮.‬
سڕینەوەو سفركردنەوەی‮ ‬هەموو هەوڵ و ماندووبوونێكی‮ ‬ڕابردوو و‮ ‬یاریكردن بەو دەستكەوتە پڕ‮ ‬بەهایانەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬18‮ ‬ساڵەی‮ ‬حوكمڕانیەتی‮ ‬خۆیی‮ ‬بە دەستی‮ ‬هێناوە مەترسیەكانی‮ ‬زۆر گەورەترن لە‮ ‬ڕووداوێك‮ ‬یان دەستدرێژیكردنێك كە لە هەموو دەوڵەت و لەسای‮ ‬هەر سیستەمێكدا دەكرێ و ئەستەم نیە‮ ‬ڕووبدەن بەو پێیەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تاوان ئەنجام دەدەن كەسانێكی‮ ‬دەگمەن و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دەروونیشەوە تێكشاون و لە هەموو شوێنێكیش بوونیان هەیە،‮ ‬وەلێ چەواشەكردن و شێواندنی‮ ‬مێژوو لەسەر ئاستی‮ ‬میدیاو‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سیاسیەوە تەنها لەپێناوی‮ ‬هەندێك ئامانجی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبیەوە كاردانەوەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬لە بونیادنان و دامەزراندنی‮ ‬ئایندەدا دەبێت متمانەی‮ ‬كۆمەڵگاش بەگەیشتن و مسۆگەركردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬باشتر لاوازو بێ ئومێد دەكات،‮ ‬مەترسیە‮ ‬ڕاستەقینەش لەو خاڵەوە سەرهەڵدەدات هەربۆیەش وەڵامدانەوەو قەبوڵ نەكردنی‮ ‬ئەو ئاژاوەو چەواشەكاریانە ئەركی‮ ‬هێزە شۆڕشگیەرەكان و تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬تێكۆشەرو ستەمدیدەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮. ‬
بەداخەوە هەندێك هۆكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە پشتی‮ ‬ئەوەدان كە هیچ دەرفەتێك بە‮ ‬یاساو دەزگاو دامەزراوە ئاسایشیەكان نەدرێت بۆ‮ ‬ڕووماڵكردن و ئاشكراكردنی‮ ‬ئەو تاوان و دەسترێژیانەی‮ ‬كە لە سنوورێكی‮ ‬یەكجار تەسك لێرەو لەوێی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕوودەدەن بەبێ‮ ‬ڕەچاو كردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەی‮ ‬كە لێكۆڵینەوەو بە دواداچوونی‮ ‬تاوانەكان لە پێناوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هیچ هەڵەیەك و بڕیارێكی‮ ‬بە پەلەی‮ ‬لێنەكەوێتەوە پێویستی‮ ‬بە كات هەیە،‮ ‬ئەو كاتەش كەبۆ ئاشكراكردنی‮ ‬تاوان پێویستە داهێنان و فەلسەفەیەك نیە كە حكومەت و ئاسایشی‮ ‬هەرێم درووستیان كردبێ لە كاتێكدا لە هەموو دونیادا سیستەمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬ئاسایش هەر بەو ئەداو شێوازە بەڕێوە دەچێت،‮ ‬بۆیە ئەو واتە وات و گێرە شێوێنیەی‮ ‬لە دوای‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬قوتابی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانەوە بە بەرنامەو نەخشەی‮ ‬كەسانێكی‮ ‬ڕابردوو تاریك دەستی‮ ‬پێكردووە گومانێك دەخاتە نێو بۆ چوونی‮ ‬شەقام و‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیش ناچار دەكات هەموو‮ ‬ڕێو شوێنێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دەمكوتكردنی‮ ‬نەیارانی‮ ‬ئەزموونە بەخوێن وەدەستهاتووەكەی‮ ‬گەلەكەمان بگرێتە بەر‮. ‬
گەشبینی‮ ‬و خۆشحاڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بەرامبەر درووستبوون و لە دایك بوونی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬ناوەخۆیی‮ ‬لە كوردستان بۆ ئەوە نەبوو ئەوان لە پێناوی‮ ‬وەرگرتن و گەیشتن بە كورسیەكانی‮ ‬دەسەڵات هەرچی‮ ‬بەهاو‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە بە قوربانی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬خۆیان بكەن و هانا بۆ هەموو‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬نا شەرعی‮ ‬و سەرشێواندن و چەواشەكاری‮ ‬ببەن بۆ خزمەتی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬خۆیان و،‮ ‬تەنانەت بیانەوێ هەر خۆیان‮ ‬یاسادانەرو جێبەجێكارو دەسەڵاتی‮ ‬دادوەریش بن،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەی‮ ‬ئەوە شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬لە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەدابوون پلان و نەخشەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬تازەی‮ ‬كوردی‮ ‬ڕێگای‮ ‬گەیشتن بەو هیواو ئومێدانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەریایەك خوێنیان لە پێناودا‮ ‬ڕشتووە كورتتر بكاتەوەو چاودێرێكی‮ ‬چاڵاكیش بن بەرامبەر هەر كارو كردەوەیەك بەدژی‮ ‬خواستی‮ ‬گشتی‮ ‬لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجام دەدرێت‮. ‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە بیڵێم ئێمە ئەگەر مەبەستمان پاراستنی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬و باڵابوونی‮ ‬ئازادیە لە سای‮ ‬سیستەمی‮ ‬یاساییدا پێویستە بە هاوڵاتی‮ ‬و ئۆپۆزسیۆن و میدیاكانیشەوە هاوكارو هەماهەنگ بین لەگەڵ حكومەت و دەزگا ئاسایشیەكانی‮ ‬خۆمان و هەموو لایەكمان بەدوای‮ ‬بڕینی‮ ‬ئەو دەستە‮ ‬ڕەشانەوەبین كە ئامانجیانە ئارامی‮ ‬هەرێمەكەمان بشوێنن و،‮ ‬بڕیاری‮ ‬كۆتاییش بۆ دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی‮ ‬تاوانباران بۆ‮ ‬یاسا بەجێبهێڵین،‮ ‬هیچ گرنگیش نیە كێ لە دواوەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬تاوانەكانە چونكە ئەگەر‮ ‬ڕاستی‮ ‬تاوان و بكەرانی‮ ‬ئاشكرا بكرێن ئەو كاتە كۆمەڵگاش لە هەر پشێوی‮ ‬و دڵەڕاوكێیە‮ ‬ڕزگاری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬ئەوە هەواڵی‮ ‬هەڵبەستراو و بڕیاری‮ ‬كوێرانە جگە لە خزمەتی‮ ‬نەیارو تێكدەرانی‮ ‬ئارامی‮ ‬كوردستان چاوەڕوانی‮ ‬چیدیكەی‮ ‬بە بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لێناكرێت،‮ ‬بە دڵنیاییشەو ە لە كۆتاییدا ئەنجامی‮ ‬ئەو‮ ‬یاریەش بە قازانجی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هێزە شۆڕشگێڕەكانی‮ ‬تەواو دەبێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌