2010-05-16

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌  جه‌بار یاوه‌ر  له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: ئه‌و هه‌واڵه‌ی ‌ كه‌ له‌میدیاكان بڵاو كراوته‌وه‌ له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئێراق _ سه‌ر به‌لیوای سلێمانی و هه‌ندێك له‌هێزه‌كانی ئێران له‌راستیه‌وه‌ دووره‌.
جه‌بار یاوه‌ر گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌سه‌رتاسه‌ری سنوره‌كان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدان، به‌هۆی بوونی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی كه‌ له‌شاره‌ كوردییه‌كانی ئێراندا هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دوای له‌سێداره‌دانی پێنچ گه‌نجه‌كه‌، هه‌روه‌ها ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی پژاك وه‌ك تۆڵه‌سندنه‌وه‌یه‌ك  كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌باره‌ی چۆنییه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌ ئاماژه‌یدا كه‌ ده‌ورییه‌كی پۆلیسی سنوری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئێراق له‌نزیك مه‌رزی (پشته‌) ده‌بن، هێزه‌كانی ئێران پێیان وابووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ چه‌كدارانی هێزه‌كانی پژاكن، وه‌كو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ته‌قه‌ به‌سه‌ر یه‌كتریدا ده‌كه‌ن و دواتر له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه‌ و جۆرێك له‌ده‌مه‌ قاڵه‌ له‌نێوانیان دروست ده‌بێت، دواتر ده‌ورییه‌ ئێرانیه‌كه‌ داوا له‌ ئه‌فسه‌ری ده‌ورییه‌ ئێراقییه‌كه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵیان بچێته‌ بنكه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ تا روونكردنه‌وه‌ بدات، ئه‌فه‌سه‌ره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی پرس له‌سه‌رووی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵیان ده‌چێپت، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بنكه‌كه‌ی خۆی و ئێستا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رداوه‌مه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌