2010-05-16

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووی ئێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه‌یدا، كه‌ گه‌لی ئێراقی له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێویستی به‌حكومه‌تێكی به‌هێزه‌.
ئه‌ندامی ئه‌نجوونه‌ی نوێنه‌رانی پێشووی ئێراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی كوردستانی  ئه‌جمه‌د ئه‌نوه‌ر  رایگه‌یاند، گه‌لی ئێراق پێویستی به‌ بوونی حكومه‌تێكی به‌هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ سنورر و سه‌روه‌رییه‌كانی ئێراق بكات، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه‌ ئێراق به‌به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی درواسێیه‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر سنوره‌كانی.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر گوتی: ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه‌ له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه‌ ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر سنوری ئێراق به‌ بیانووی بوونی چه‌كداران، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستدرێژكردنه‌ بۆ به‌زاندنی سنوری ئێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو له‌رێگه‌ی رێككه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌م بواره‌ و بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێمه‌ و وڵاتانی ده‌روبه‌ر كار بۆ ده‌ست نیشانكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان بكات. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌