2010-05-16

ته‌ها لوهه‌یبی  سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌ڵێت: نابێت جارێكی دیكه‌ پارێزگای كه‌ركووك و نیوه‌ی پارێزگای موسڵ به‌ كورد بدرێته‌وه‌.
ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه‌  ته‌ها لوهه‌یبی  لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی تۆمه‌تبار ده‌كات.
ته‌ها لوهه‌یبی گوتی: كورده‌كان وه‌ك كێكێك ده‌ڕواننه‌ ئێراقی ئێستا، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر حیسابی نیشتیمان زۆرترین به‌شی ئه‌و كێكه‌ بۆ خۆیان ببه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه‌ش كورده‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ هاوپه‌یمانی گرێ ده‌ده‌ن كه‌ خواسته‌كانیانی بۆ به‌دیبهێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه‌ نابێت كه‌ركووك و نیوه‌ی موسڵ به‌ هه‌رێمی كوردستان بدرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی گوتووه‌ كه‌ چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ره‌كی سه‌ر له‌ناو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتیمانی ئێراقی  دان به‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان دا نانێن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌