2017-07-09

راپۆرتە هەواڵەكانی‮ ‬ئینگلنیزی‮ ‬ئاماژەەیان بەوەكرد كە ئەستێرەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد وأین رۆنی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬دەربڕیوە بگەرێتەوە‮ ‬یانەی‮ ‬پێشوویی‮ ‬ئیڤرتۆن،‮ ‬دوای‮ ‬جێهێشتنی‮ ‬بە‮ ‬13ساڵ‮، ‬راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژەیان بەوەكرد كە داهاتووی‮ ‬رۆنی‮ ‬نادیارە بەهۆی‮ ‬راهێنەر گۆزێ مۆرینهۆ،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬پێشوویی‮ ‬بێتەوە سەرهێڵ‮.

‬ئەوەی‮ ‬وایكردووە بۆندەكەی‮ ‬رۆنی‮ ‬تارادەیەك مسۆگەر بێت،‮ ‬نزیكبوونەوەی‮ ‬هێرشبەری‮ ‬ئیڤرتۆن رۆمیلۆ لۆكاكۆیە لەیانەی‮ ‬ئەهریمەنە سوورەكان،‮ ‬بەمەش رۆنی‮ ‬دەچێتە ناو لیستی‮ ‬رێككەوتن ئەگەر بەخواستنیش بێت‮، ‬رۆنی‮ ‬پێویستی‮ ‬بەوە هەیە لەوەرزی‮ ‬داهاتوو بەسەرەكی‮ ‬یاری‮ ‬بكات،‮ ‬كە ئەمەش لەگەڵ مۆرینهۆ لەیانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد بەدی‮ ‬ناكات،‮ ‬بۆیە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ئیڤرتۆن،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بتوانێت لەپێكهاتەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئینگلتەرا بۆ مۆندیالی‮ ‬2018 رووسیا ناوی‮ ‬هەەبێت‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌