2017-07-10

خه‌بات: توانا زرار

‬خانمە پێشكەشكاری‮ ‬شۆخ و شەنگی‮ ‬عێراقی‮ ‬سوهیر ئەلقەیسی،ماوەیەك پێش ئێستا چەند وێنەیەكی‮ ‬تازەی‮ ‬بڵاوكرایەوە بێ ئاگاداری‮ ‬خۆی‮ ‬گیرابوون‮ ‬،ئەوەش بووە جێگەی‮ ‬سەرسامی‮ ‬هەوادارانی‮ ‬كە بەشێوەیەكی‮ ‬سەرەنج راكێش دەركەوتبوو.

ئەو كچە پێشكەشكارە داواكارییەكی‮ ‬هەیە لەو كوڕەی‮ ‬دەیەوێت ببێتە هاوسەری‮ ‬بۆ ئەوەش رایدەگەیەنێت ئەو كوڕەی‮ ‬دێتە خوازبێنی‮ ‬دەبێت بەخشەربێت و لەناخەوە كەسێكی‮ ‬جوان بێت.هەروەها ئاماژە بەوەشدەدات جارێك بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوڕێك داوای‮ ‬خوازبێنی‮ ‬لێكردووە بووراوەتەوە و لە هۆش خۆی‮ ‬چووە بەهۆی‮ ‬داواكەی‮ ‬كە لەناكاو بووە‮، ‬ئەو كچە پێشكەشكارە دەڵێت‮: ‬تا ئێستا هیچ نەشتەرگەرییەكی‮ ‬جوانكاری‮ ‬ئەنجام نەداوە،‮ ‬بۆ ئەوەش وێنەكانی‮ ‬پێشووترم گەواهی‮ ‬دەری‮ ‬ئەو راستیەن‮ ‬،ئافرەتان پێش ئەوەی‮ ‬بیر لە جوانكاری‮ ‬بكەنەوە گرنگە پێشتر گرنگی‮ ‬بە جوانكاری‮ ‬ناخیان بدەن نەك‮ ‬ڕووكەش‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌