2017-07-10

خه‌بات: نەبەز روستایی

یانەی‮ ‬بەرشلۆنەی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬شكستێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركرد لەبەدەستهێنانی‮ ‬هیچ قازانجێكی‮ ‬دارایی‮ ‬لەفرۆشتنی‮ ‬ژمارەیەك‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی،‮ ‬كە بەبێ بەرامبەر لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوو تیپەكەیان جێهێشتووە،‮ ‬رۆژنامەی‮ (‬ماركا‮)‬ی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بڵاویكردەوە،‮ ‬كە بەرگریكاری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬جێرمی‮ ‬ماتیۆ‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنەی‮ ‬بەبێ بەرامبەر‮ ‬بەرەو‮ ‬یانەی‮ ‬سپۆرتینگ لیشبۆنەی‮ ‬پورتوگالی‮ ‬جێهێشت لەماوەی‮ ‬گواستنەوەكانی‮ ‬ئەم هاوینەدا جێهێشت،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬یەك قرش لە بۆندەكەی‮ ‬قازانج بكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەهاوینی‮ ‬2014دا بە‮ ‬20ملیۆن‮ ‬یۆرۆ لەیانەی‮ ‬ڤالێنسیای‮ ‬كڕیبوو‮.

رۆژنامەكە دەڵێت ئەمە جاری‮ ‬یەكەم نییە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بەبۆندی‮ ‬ئازاد تیپی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬جێدەهێڵن،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬هیچ قازانجێكی‮ ‬داراییان بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬هەبێت،‮ ‬كە دیارترینیان دانی‮ ‬ئالڤێشی‮ ‬بەرازیلی‮ ‬بوو،‮ ‬كە لەبەرامبەر دەستكەوتێكی‮ ‬كەمی‮ ‬دارایی‮ ‬دەست بەرداری‮ ‬بوو‮، ‬رۆژنامەكە ئاماژەی‮ ‬بە‮ ‬10 یاریزان كردووە،‮ ‬كە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بەبێ قازانج دەستبەرداریان بووە،‮ ‬ئەوانیش‮ (‬گێرمی‮ ‬ماتیۆ،‮ ‬دانی‮ ‬ئالڤێش،‮ ‬ساندرۆ رامیرێز،‮ ‬ئەلێكس سۆنگ،‮ ‬مارتین مۆنتۆیا،‮ ‬ئەدریانۆ،‮ ‬خالیلۆڤیچ،‮ ‬مارك پارترا،‮ ‬دێڤید ڤیا،‮ ‬ئەفیلا‮).‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌