2017-07-13

رۆژی پێنجشەممە 13.7.2017، دادگای تاوانەکانی ھەولێر دوا دانیشتنی لەبارەی دادگاییکردنی چوار بکوژی مەلا مەحمود عوسمان محەمەدەمین ئەنجام دا.

سێ لەو چوار تۆمەتبارە دەستگیر کراون و یەکێکیشیان رای کردووە، بەڵام دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ھەر چواریانەوە دا.

لە دانیشتنەکەدا، دادگای تاوانەکانی ھەولێر ھەرسێ تۆمەتبار تاریق عەزیز مەحمود، محەمەد سابیر عەبدوڵڵا، سەرکەوت کەریم و کەسە ھەڵاتووەکەی وەک تاوانباری کوشتنی مەلا مەحمود ناساند و بریاری لە لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن.

پێشتر ئاسایشی ھەولێر رایگەیاندبوو، کە سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی تاریق عەزیز مەحمود، محەمەد سابیر عەبدوڵڵا و سەرکەوت کەریم بە تۆمەتی کوشتنی ھاووڵاتیی مەحمود عوسمان محەمەدەمین، دەستگیر کردووە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌