2017-07-13

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رای دەگەیەنێت کە بڕی یەک ملیۆن دینار، بۆ ھەر ئافرەتێکی رزگاربووی ئێزدی دانراوە، تاکو چارەسەری پێویستی پێ ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/7/2017 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی ناردووە، رای گەیاند: "لێژنەیەکی باڵای کاروباری کۆچبەران، لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، بڕیاری داوە بڕی یەک ملیۆن دینار بە ھەر ئافرەتێکی رزگاربووی کوردی ئێزدی بدات، ئەمەش بە رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمەش بۆ چارەسەری ئەو کێشە و گرفتە دەروونییانەی تووشیان بووە".
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، جەختی لەوەش کردوەتەوە: "ئەو پارەیە تەنیا بۆ جارێکە و بۆ مەبەستی چارەسەری دەدرێت، ئەمەش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو کە بە ئاوارە عێراقییەکان درا".

لە 3/8/2014 رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشی کردە سەر دەڤەری شنگال، بە سەدان ئافرەتی رفاند و بەشێکی زۆری وەک کۆیلە، مامەڵەی لەگەڵ کردن، ئێستا لەگەڵ کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی داعش، بەشێک لەو ئافرەتانە رزگار کراون.


bas news

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌