2017-07-16

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوو کچە کوردی دانیشتووی گەڕەکی (ڕەحیم ئاوا)ی شاری کەرکووکیان ڕفاندووە و دواتر لەژێر فشاری کەسوکارەکەی گەڕاندوویانەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان  لە ڕۆژی 12/7/2017، کادیرێکی پەکەکە بە ناوی (شوکری)، هەریەک لە (لارا عوسمان و هێڤین تۆفیق)ی ڕفاندووە و بردوونیەتە قەندیل کە دوو کچی پوورزای یەکترن.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ڕایگەیاند:  دوانیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ، کەسوکاری ئەو دوو کچە، ھەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگای (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان) کە پارتێکی سەر بە پەکەکەیە و دوو پاسەوانی بارەگاکەیان ڕفاندووە و گوتوویانە ھەتا ئەو دوو کچە نەھێنرێنەوە، ئەو دوو پاسەوانە ئازاد ناکەن".

سەرچاوەکە گوتیشی: "سەرەنجام پەکەکە ناچار بوون دوو ئافرەتەکە بھێننەوە بۆ کەرکووک بۆ لای کەسوکاریان و دوو پاسەوانەکەش ئازاد کراون .
بەپێی زانیارییەکان، پێشتر برایەکی لارا عوسمان لە قەندیل چەکداری پەکەکە بووە، بەڵام بە فشاری کەسوکارەکەی، وازی لە پەکەکە ھێناوە و بۆ کەرکووک گەڕاوەتەوە.


باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌