2017-07-17

سەڵاح بەیتوڵا ئاكرەیی

سەرەتا دەمەوێت بە كورتی‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە بكەم كە مەسەلەی‮ ‬سەربەخوێی‮ ‬مەسەلەیێكە پەیوەستە بە ئایندە و جارەنوسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەوە بە گشتی‮. ‬لە دوێنێوە هەتاكو ئەمرۆ بارزانی‮ ‬و هاوپەیمانەكانی‮ ‬خەباتیان بو ئایندەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كردووە و تێكۆشاون لە پێناویدا و قوڕبانییان بۆداوە و ئەمڕۆش لەم قوناغەدا كە دەتوانم ناوی‮ ‬لێبنێم قوناغی‮ ‬زێڕین واتە دەرفەتێكی‮ ‬لەبارە لە بەردەم دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان دروست بووە و نابێ دەرفەتێكی‮ ‬لەم چەشنە سوودی‮ ‬لێ وەرنەگیرێت و بە هەند وەرینەگرین دەبێ بە هەمو توانایێكمانەوە پشتگیری‮ ‬سەر خستنی‮ ‬ئەم پڕۆسە گەورەیە و نیشتیمانیە بكەین كە سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕێبەڕایەتی‮ ‬دەكات بە هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬هەمو سەربەخۆیی‮ ‬خوازانی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬

ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بە بڕوای‮ ‬خۆم ئەو قۆناغانەی‮ ‬تێپەڕاندووە كە ئەگەر بێتو ئێمە لەم بەشەی‮ ‬كوردستان دا سەربەخوێی‮ ‬خومان‮ ‬ڕابگەیێنین‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬پەلاماری‮ ‬توندی‮ ‬دەوڵەتە كانی‮ ‬ناوچەكە دەبینەوە بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنوورەكانمان‮ ‬چۆنكە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەمڕوكە قورسایی‮ ‬و سەنگی‮ ‬خوی‮ ‬هەیە وجێگەی‮ ‬بایەخی‮ ‬كومەڵگای‮ ‬نێودەڵەتیە و بویتە ژمارەیێكی‮ ‬گرنگ لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دا و بەهەند وەرنەگرتنی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان و هێشتنەوەی‮ ‬بەبێ چارەسەر لەم دەڤەرەدا نە لە بەرژەوەندی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬جیهانی‮ ‬دایە و نە لە بەرژەوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەڤەرەكە دایە بە گشتی‮. ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەكەمان ئەوەمان پێ دەڵێت كە بە‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬سەد ساڵ جێگیر نەبووە بویە داننان بە ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬واتە گەڕانەوەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بوو دەڤەرەكە و لەسەروی‮ ‬هەموشیانەوە بو عێڕاق وئەوەش نە بەو مانایە كە گەلی‮ ‬كوردستان هۆكاری‮ ‬دروست بوونی‮ ‬ئەم دوخە سیاسیەیەیە كە لە ئارادایە،‮ ‬بەڵكو كولتوری‮ ‬سیاسی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بونە و هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خوڵقاندنی‮ ‬ئەم هەمو قەیرانانەن،‮ ‬چۆنكە خو بە باشترو بەبەرزتر زانینییان لە‮ ‬غەیری‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬مافی‮ ‬ئەوانیتریان لێ كەوتەوە،‮ ‬نمونەی‮ ‬زیندووش‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە.لە درێژایی‮ ‬قۆناغەكاندا و گەلی‮ ‬كوردستانیش بەرگری‮ ‬لە بوون و ناسنامەنەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە وەك مافێكی‮ ‬ڕەوا‮.‬

ژمارەیێكی‮ ‬بەرچاو لەو باڵ وكەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیعلامیانە‮ ‬ی‮ ‬كە ئەمڕۆ دژایەتی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬كوردستان دەكەن بێشك‮ (‬تابوڕی‮ ‬پێنجەمن‮) ‬لە سوپای‮ ‬دوژمن دژ بە خواست و هیواو ئاواتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

ئەمانە هەمان ئە و باڵ و كەسانەن كە هەر لە دەسپێكی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬19/5/1992 ‮ ‬سوودیان لە بوشایی‮ ‬و ملمڵانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبە سیاسیەكانی‮ ‬نێو بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەرگرت و خەڵكێكی‮ ‬زۆریشیان چەواشە كرد و ئەو بۆشاییانەیان قۆستەوە و خزانە نێو پارتە سیاسییەكان تا ئەو ئاستەی‮ ‬كە ئەمڕو دەبینین بوونەتە بڕیار بە دەست و دەستڕویشتوی‮ ‬هندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەردەوام خەریكی‮ ‬گاڵتەكردنن بە ئایندەو چارەنوسی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەڵگری‮ ‬ئەو ئامانجەن كە دوژمنانی‮ ‬ۆوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان ئستراتیژیەتی‮ ‬سیاسیانە تا ئەمڕۆ،‮ ‬بویە پێویستە ئەمانە جیا بكرێنەوە لە كورد پەروەران و نیشتیمان پەروەرانی‮ ‬نێو ئەو لایەنە سیاسیانەی‮ ‬كوردستان كە كەوتونەتە بەرەی‮ ‬دژی‮ ‬ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و بە خەڵك بناسێندرێن وماهیەتیان بۆ هاوڵاتیان بە گشتی‮ ‬ڕون بكرێتەوە‮.‬

لە وتارێكی‮ ‬پێشووتریشمدا باسی‮ ‬ئەوەم كرد كە نەخشەو پیلانی‮ ‬دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە شێوەیكی‮ ‬بەڕنامە بو داڕێژڕاو ئەگەر بە تەنیا لە سەرەتای‮ ‬دەسپێكردنی‮ ‬پەلاماری‮ ‬داعش بە نموونە وەربگرین تا ئەمڕۆ زۆر‮ ‬ڕون و ئاشكرایە هەمو ئە و میكانیزمانەی‮ ‬كە دانرابوون لە نەخشەی‮ ‬خۆیاندا بە هاوبەشی‮ ‬واتە بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ تابوڕی‮ ‬پێنجەم دا ویستیان ئەزمونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەنا و ببەن‮. ‬بۆ نمونە‮ ‬ڕادەستكردنی‮ ‬شاری‮ ‬موسڵ و چەندین شارو شارۆچكەی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەی‮ ‬سوننە نشینی‮ ‬عێڕاق بە چەك و تەقەمەنی‮ ‬مودێڕنەوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم پیلانە بۆ پەلاماردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە تەواوكەری‮ ‬هەمو ئەو هەوڵانە بوون كە لە نێو خوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دا دژی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬و هاوپەیمانەكانیان ئەنجام دەدران لە پێناو لاواز كردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و هاو سوزەكانیان،‮ ‬ئەمەو گوشاری‮ ‬ئابوری‮ ‬و گوشاری‮ ‬هاتنی‮ ‬بە لێشاوی‮ ‬ئاواڕەكان و گێچەڵ فرۆشتن بەناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ێیدارەی‮ ‬هەرێم‮ ‬و هەروەها هەوڵدان بو تێكدانی‮ ‬دوخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬ناحەزانی‮ ‬ناوخوو كە لە هەموویاندا شكەستیان خوارد دڵنیام ئەم دژایەتیە كردنەشیان سەر ناگرێت و ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕیفڕاندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دا سەردەكەوێت‮ .‬

لێرەوە داوا لە بەرەی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬خوازان دەكەم كە هەمو هەوڵێكی‮ ‬خویان بخەنە گەڕ‮ ‬بۆ كۆتایی‮ ‬هێنان بەم هەمو قەیرانەو كێشانەی‮ ‬كە دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروستیان كردووە‮ ‬و زەمینەیێكیان بۆ خۆیان پێ‮ ‬ڕەخساندووە بۆ چەواشەكردنی‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬گەلەكەمان هەتاكو هەر هیچ نەبێت بتوانن شكەست بەم پڕۆسە نیشتیمانیە بهێنن بۆیە باشترین‮ ‬ڕێكا چارە ئەوەیە كە بە جددی‮ ‬كێشەی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابوری‮ ‬بەتایبەت مەسەلەی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەران و كێشەكانی‮ ‬تر‮ ‬چارەسەر بكرێن تاوەكۆ نەیارانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬وك بیانویێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ بەلاڕێدا بردنی‮ ‬هاونیشتیمانیان‮ ‬بەكار نەهێنن و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬دەنگدان بو سەربەخۆیی‮ ‬بگاتە ئاستێكی‮ ‬زۆر بەرز و ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرز و بەهێزی‮ ‬گەلەكەمان بە هەمو مروڤایەتی‮ ‬ڕابگەیێنین‮، ‬لە كۆتایی‮ ‬دا سەركەوتن هەر بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستانە،لە دوا جاردا شەرمەزاریش بو گشت ناحەزان و نەیارانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش پێ دەنێتە‮ ‬قوناغێكی‮ ‬نوێوە وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ و ئاڵا پیرۆزەكەی‮ ‬دە شەكێتەوە لە هەموو جیهاندا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌