2017-07-17

سینەماكاری‮ ‬ناوداری‮ ‬كورد‮ "‬بەهمەن قوبادی‮" ‬بووە ئەندامی‮ ‬رەسمی‮ ‬ئاكادیمیای‮ ‬ئۆسكار گەورەترین رێكخراوەی‮ ‬سینەمایی‮ ‬جیهانه‌، ئاكادیمیای‮ ‬زانست و هونەرە سینەماییەكانی‮ ‬ئۆسكار كە لەئێستادا بە گەورەترین و گرینگترین رێكخراوە سینەمایی‮ ‬جیهان دێتە ئەژمار،‮ ‬هەموو ساڵێك ژمارەیەك لە سینەماكارانی‮ ‬ناودار و ناسراوی‮ ‬جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬سینەمادا بانگهێشت دەكات و دەبنە ئەندامی‮ ‬رەسمی‮ ‬ئاكادیمیای‮ "‬ئۆسكار‮".

‬ئەمساڵ سینەماكاری‮ ‬ناودار و بەئەزموونی‮ ‬كورد‮ "‬بەهمەن قوبادی‮" ‬كە بە فیلمەكانی‮ ‬بۆتە سینەماكاری‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬كوردی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا لە ساڵی‮ ‬2017 ‮ ‬بە رەسمی‮ ‬لە لایەن ئاكادیمیای‮ "‬ئۆسكار"ەوە بۆ بەئەندامبوون لەم رێكخراوە گرینگە بانگهێشت كراوە‮،  ‬لە ئاكادیمیای‮ "‬ئۆسكار‮" ‬ئەندامییەتی‮ ‬تەنیا بە كەسانێك دەبەخشرێت كە لە هونەرەكانی‮ ‬پەیوەست بە سینەما دەستكەوتی‮ ‬بەنرخیان بەدەستهێنابێت و شایستەی‮ ‬ئەوەن كە لە لایەن لێژنەی‮ ‬هەڵبژاردنەوە پەسەند بكرێن.پێشتریش لە مانگی‮ ‬ژانوییەی‮ ‬2017 "‮ ‬بەهمەن قوبادی‮" ‬بە رەسمی‮ ‬ببووە ئەندامی‮ ‬بنكەی‮ ‬سینەماكارانی‮ ‬ئەمەریكا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌