2017-07-17

عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسى شانه‌ى راگه‌یاندنى جه‌نگى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشتن ده‌ڵێ، داوام له‌ راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كردووه،‌ پشتگیری له‌و پلانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه،‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ و به‌ دامه‌زراوه‌كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ھەڵگورد حیكمەت رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ راوێژكاری وەزیری بەرگری ئەمریكا، داوام لێكرد كە پشتگیری ئەو پلانە بكەن كە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ھەیە، بۆ بە دامەزراوەكردنی زیاتری و یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە".

گوتیشی: "ئەو پلانە ئێستا لە سەرۆكایەتی ھەرێمە و بۆ جێبەجێكردنی چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەین".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌