2010-05-16

ره‌وتی‌ سه‌دری كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات ئاشكرایكرد، تائێستا چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی‌  زه‌مانات ‌و دڵنیاییه‌  له‌لایه‌ن نوری مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئێراقه‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌ رازیبوونیان به‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.
سه‌ڵاح عوبێدی‌ وته‌بێژی‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ لێدوانێكیدا به‌  فرانس پرێسی وتوه‌ :  پێشتر كۆمه‌ڵێك تێبینیمان له‌سه‌ر مالیكی‌ هه‌بوو، ئاشكرامان كردبوو، ئێستاش هه‌مان تێبینییه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو .
وتیشی:  ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و تێبینیانه‌مان لا ناهێڵێت، ئه‌وا ئاساییه‌ به‌لامانه‌وه‌، جارێكی تر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ .
عوبێدی روونیشی كرده‌وه‌، تائێستا مالیكی‌ نه‌یتوانیوه‌ ئێمه‌ دڵنیا بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌كانی‌ خۆی چاره‌سه‌ر كردووه‌، كه‌ یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ یه‌كێكن له‌و تێبینییانه‌ی‌ هه‌مانه‌، ئه‌وه‌یه‌ تائێستاش ده‌ستگیر كردن‌و راوه‌دوونانی ئه‌ندامانمان به‌رده‌وامه‌.
پێشتر موقته‌دا سه‌در له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ مانگی‌ نیسانی‌ رابردوو له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدرابوو، نوری مالیكی‌ به‌ "درۆزن" وه‌سفكردبوو.
ره‌وتی‌ سه‌در تائێستا نزیكه‌ی‌ 2000 ئه‌ندامی‌ خۆی له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراقدان‌و پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێراق ساڵی 2008 كردیانه‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌.
سه‌درییه‌كان 39 كورسییان له‌په‌رله‌مانی‌ داهاتووی ئێراقدا هه‌یه‌ كه‌ كۆی ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ 325 كورسییه‌

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌