2010-05-16

رۆژنامه‌ی‌ "واشنتۆن پۆست"ی‌ ئه‌مریكی له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "زۆرێك له‌هاوڵاتیه‌ ئیراقیه‌كان ته‌نها بۆ كاری‌ پێویست دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵَه‌كانیان و خۆیان به‌دورده‌گرن له‌چوون بۆ بازاڕ و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان، له‌ترسی به‌ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن تیرۆریستان و هه‌روه‌ها له‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی‌ خۆكوژی.
واشنتۆن پۆست دوپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌،  ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ئاستی‌ ترسی هاوڵاتیان نیشان ده‌دات، له‌كاتێكدا وڵات هێشتا حكومه‌تی نوێی نییه‌ و هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ به‌زیادكردنی‌ هێرشه‌كانی‌ و نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئیراق .
واشنتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری چه‌ند هاوڵاتیه‌كی‌ ئیراقیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "زۆر روونه‌ قاعیده‌ دوای‌ نوێترین هێرشه‌كانی‌ هه‌وڵ ده‌دات جه‌نگێكی‌ تائیفی له‌ ئیراقدا دروست بكاته‌وه‌  .
رۆژنامه‌كه‌ روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، "هاوڵاتیانی ئیراقی هێشتا متمانه‌یان به‌ توانای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئیراق نییه‌ بۆ پاراستنی‌ وڵات، هه‌ندێكیشیان ئه‌و هێزانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌سستی‌ و شكست له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌و رێگرتن له‌چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كانیان .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌