2017-07-29

رۆژی‮ ‬25/7/2017 ‮ ‬بەئامادەبوونی‮ ‬بڵند ئیسماعیل بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬16ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و كارگێڕانی‮ ‬لق و بەرپرسانی‮ ‬یەكە ئیدارییەكانی‮ ‬سنوورەكەو ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە وەرزشدۆستان و جەماوەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬سنوورەكە كۆتایی‮ ‬هات بەخولێكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ كە ناوەندی‮ ‬چالاكی‮ ‬و پێگەیاندنی‮ ‬شاوێسی‮ ‬سەربە ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬دەوروبەری‮ ‬هەولێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬53‮ ‬تیپی‮ ‬سنوورەكە رێكی‮ ‬خستبوو‮ .‬

دوای‮ ‬ركابەرییەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەنێوان تیپە بەشداربووەكانی‮ ‬خولەكەدا و نیشاندانی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرزی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و چەندین دیمەنی‮ ‬هونەری‮ ‬جوان كە تاموچێژی‮ ‬زیاتریان بە ئامادەبووانی‮ ‬یارییەكان و وەرزش دۆستانی‮ ‬سنوورەكە بەخشی،‮ ‬لەكۆتایی‮ ‬خولەكەشدا هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮  ‬كارۆ دوو‮  ‬تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬شاوێس‮  ‬گەیشتنە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬و لەیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬خولەكەشدا تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬كارۆ دوو توانی‮ ‬بە ئەنجامی‮ ‬2 ‮-‬ 1‮‬ دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەتیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬شاوێس بباتەوەو نازناوی‮ ‬خولەكە بەدەست بێنێت‮ .‬

دواتر لەلایەن بەرپرسان و سەرپەرشتیارانی‮ ‬خولەكەوە میدالیاو جامی‮ ‬پاڵەوانێتیەكە بەسەر تیپەكاندا دابەشكرا كەبووە مایەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬وەرزش دۆستی‮ ‬سنوورەكەو تیپە بەشداربووەكانی‮ ‬خولەكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌