2017-08-01

له‌ماوه‌ی شه‌ڕی هێزه‌ عێراقییه‌كان و تیرۆرستانی داعشدا3800 منداڵ له‌ موسڵ له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان دابڕاون و بێسه‌روشوێن بوون.

ڕێكخراوی یونسێفی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ڕی هێزه‌ عێراقییه‌كان و تیرۆرستانی داعشدا 3800 منداڵ له‌ موسڵ له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان دابڕاون و بێسه‌روشوێن بوون.

ماریا مبیلادی وته‌بێژی ڕێكخراوی یونیسێفی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 3000 منداڵ له‌ موسڵ به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان دابڕاون، هه‌روه‌ها 800 منداڵی تریش بێسه‌روشوێن بوون.

ڕێكخراوی یونسێف ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ر له‌ ڕزگاركردنی شاره‌كه‌ له‌ نێو موسڵدا مابوونه‌ته‌وه‌، كاریگه‌ری شه‌ڕیان به‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌روونه‌وه‌ دیاره‌. ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌ پێویست ده‌زانێت ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی موسڵه‌وه‌ دووچاری زیانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه‌، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌