2017-08-05

ئەمشەوی شەممە بە سەرپەرشتی گرووپی (خۆبەخشی هەڵۆکان) بە چەند چالاکیەک، لەژێر ناونیشانی بەڵێ بۆ ریفراندۆم، فێستیڤاڵی پشتگیری لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لە بەردەم پارکی شانەدەر دەستی پێکرد.


باڵا هادی سەرپەرشتیاری گرووپی خۆبەخشی هەلۆکان بۆ (باسنیوز) گوتی "ئێمە کۆمەڵە گەنجێکی خۆبەخشی کوردین و ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی هەموو کەسێکە بۆ ئەوەی بەدەم پڕۆسەی ریفراندۆمەوە بچن و هەموو کوردێک لەم ڕۆژە مێژووییەدا دەنگ بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن".


هەروەها گوتی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی چالاکییەکانمانە و لە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبین و هەوڵ دەدەین لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان چالاکی لەم شێوەیە بگێڕین.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌