2017-08-06

خه‌بات: ‬رێبوار هەورامی

بە درووشمی‮ ( ‬لاوان پێشڕەون بۆ گۆڕانكاری‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ) ‬كە درووشمی‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێرو رێكخراوی‮ ‬یونسێفە، لە چەند ناوەندێكی‮ ‬قەزاو ناحیەكانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر چەند‮ ‬یارییەكی‮ ‬دۆستانە ئەنجام دران‮.‬

ئێوارەی‮ ‬1_8_2017 لە ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬دارەتوو‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانە لە نێوان تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬دارەتوو و تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬رۆژئاوا ئەنجام درا‮ .. ‬هەمان رۆژ لە ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬بنەسڵاوە‮ ‬یاریەكی‮ ‬باسكەی‮ ‬دۆستانه‮ ‬لە نێوان تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬بنەسڵاوەو تیپی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬عێراقدا ئەنجام درا‮ . ‬بە هەمان شێوە ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬شاوەیس چەند‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬لەگەڵ چەند تێپێكی‮ ‬سنووری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێردا ئەنجام دا‮ ‬،‮ ‬هەروەها پێنج شەممە رێكەوتی‮ ‬3_8_2017 لە بەردەوامی‮ ‬چالاكیەكانیاندا ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬خەبات‮ ‬یاریەكی‮ ‬دۆستانەی‮ ‬بالەی‮ ‬بۆ ژمارەیەك لە لاوانی‮ ‬سنوورەكەیان ئەنجامدا‮ .‬

تیپە بەشداربووەكان چالاكانە و بە هەستێكی‮ ‬وەرزشیانەی‮ ‬بەرزەوە لە‮ ‬یاریەكاندا بەشداریەكی‮ ‬بەچاویان هەبوو، مەبەست لەم‮ ‬یاریە دۆستانەیە زیاتر پەیوەست بوون و پێكەوە ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بوو لە نێوان هەردوو لادا كە درووشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پرۆژە هاوبەشەكەی نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و رێكخراوی‮ ‬یونسێفە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌