2017-08-09

ساسان دەروێش‮- ‬هۆڵەندا 

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە25 ی‮ ‬ئەیلوول2017 ‮ ‬ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وپانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووەو لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو رێفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو100 ‮ ‬ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بەنەهامەتیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە بەڕێز پشكۆ ئەمین،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرینی‮ ‬پاسۆك و نووسەر و رووناكبیری‮ ‬بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەو بوارەدا خاوەنی‮ ‬خەرمانێك بەرهەمی‮ ‬بە پێزە لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆییەوە سەبارەت بەم پرسە بۆ خەبات دوا‮. ‬ ‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و رەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بە كوردیشەوە،‮ ‬بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد بێ بەشە لەو مافە؟‮ ‬ ‮- ‬بە دەوڵەتبوون مافی‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بە مەرجێك كە بنەماكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬تێدا بیت‮ ! ‬كورد نەتەوەیە و نەتەوەیەكی‮ ‬زۆر كۆنیشە و خاوەنی‮ ‬خاك و هەست و مێژووی‮ ‬كولتوور و زمانی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و بە هەزاران ساڵیش پێش ئەوانەی‮ ‬ئەمڕۆ ماف بە كورد نادەن و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬پێ رەوا نابینین كە داگیركەرانی‮ ‬كوردستانین‮! ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لەسەر ئەم خاكە ژیاوە،‮ ‬داگیركەران بە تایبەتی‮ ‬عەرەب لەژێر ناوی‮ ‬دیندا وەك داگیركەرێك هاتوونەتە سەر ئەم خاكەوە،‮ ‬هیچ خاوەندارییەكیان نییە بۆ ئەم خاكە‮! ‬كورد لە مێژوودا خاوەنی‮ ‬ئیمپراتۆرییەتی‮ ‬ماد و ساسانی‮ ‬بووە لەم خاكەدا،‮ ‬ئەوە جگە لە دەیان ئیماراتی‮ ‬كوردی‮ ‬دروستكردووە،‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬لەسەردەمی‮ ‬نوێشدا پێش ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە لایەن ئیمپریالیزمی‮ ‬بەریتانییەوە ناوكی‮ ‬ببڕێت و لە لەندەنەوە تەختێك و تاجێكی‮ ‬بۆ دروست بكرێت هەر لەوێش،‮ ‬سیاسەتمەدارانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬دەستوورێكیان بۆ نووسیەوە و و مەلیكێكی‮ ‬نۆكەری‮ ‬بەریتانی‮ ‬كە بە ئەسل حیجازی‮ ‬و لە شام دەركراو بۆ ئەردەنیان بۆ هێنا و تاجیان كردە سەر و لەسەر تەخت دایان نا،‮ ‬ئەوسا كورد ئا لەم خاكەی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬خاوەنی‮ ‬دەوڵەت و مەلیكی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو‮! ‬بەڵام بۆ نەهامەتی‮ ‬كورد لەو كاتەدا بەرژەوەندی‮ ‬كورد و ئینگلیزەكان‮ ‬یەكیان نەدەگرتەوە و بەرژەوەندی‮ ‬ئینگلیز و عەرەب باشتر‮ ‬یەكانگیردەبوون‮! ‬بۆیە كورد كرایە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئینگلیز،‮ ‬حوكمەتەكەی‮ ‬شیخ مەحموودی‮ ‬نەمر رووخێنرا،‮ ‬گەر وا نەبوایە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ئێستا سەدساڵ تەمەنی‮ ‬دەبوو‮! ‬ئەم هەموو نەهامەتییەشی‮ ‬بەسەردا نەدەهات،‮ ‬كە تاوانی‮ ‬هەمووشی‮ ‬دەكەوێتە ئەستۆی‮ ‬بەریتانیا‮. ‬ ‮❊ ‬پێت وانییە لە دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬100‮ ‬ساڵ لە رێككەوتننامەی‮ ‬سایكس بیكۆ و هەڵوەشاندنەوەی،‮ ‬ئیدی‮ ‬كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟‮ ‬ ‮- ‬دەتوانم بڵێم هەموو كاتێك كوردستان مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بووە كە رێككەوتننامەی‮ ‬سایكس بیكۆ بخاتە ژێر پێی‮ ‬خۆیەوە،‮ ‬چونكە ئەو پەیمانە ناڕەوایە نە بە خواستی‮ ‬كورد نووسرا،‮ ‬نە هیچ پرس و رایەكیشیان بە كورد كردووە،‮ ‬بە پێی‮ ‬یاسای‮ ‬نێونەتەوەییش كە مافی‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت‮! ‬هەر بۆیە بە پێی‮ ‬میساقی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬دەكرێت بڵێم هەر زۆر زوو دەكرا و دەتوانرا ئەو دابەشكارییە ناڕەوایە و ئەو سنوورە دەستكردانە كە بە پێی‮ ‬پەیمانی‮ ‬سایكس پیكۆ نەخشێنران و لە خزمەت بەرژەوەندی‮ ‬فەرەنسا و بەریتانیا دابوو،‮ ‬بدرێتە دواوە و هەڵبوەشینێدرێتەوە،‮ ‬بەڵام بە داخەوە كورد ئەو توانایەی‮ ‬نەبوو،‮ ‬گەرچی‮ ‬هەر لە‮ ‬یەكەم رۆژەوە رەتكرایەوە،‮ ‬بە خۆپیشاندان و راپەڕین،‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬كورد بەرئەنجامی‮ ‬ئەم پەیمان و دابەشكاریی‮ ‬و بە زۆر پێكەوە لكاندنە ناسروشتییە بوون‮! ‬هاواری‮ ‬نامانەوێت پێكەوە بژین كە تەختی‮ ‬ئیستعماری‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬و عێراقی‮ ‬دەلەرزان و گوێچكەی‮ ‬نۆكەرانیی‮ ‬كەڕ‮ ‬دەكرد‮! ‬بەڵام نە هەموو راپەرین و شۆڕشەكان و نە هاواری،‮ ‬ئێوە لە وڵاتی‮ ‬خۆتان و ئێمە لە وڵاتی‮ ‬خۆمان بێ زەبری‮ ‬قورس و دەستووەشاندنێكی‮ ‬گورچك بڕ‮ ‬كە بیانهێنێتە سەرچۆكدانان بێسوو دەبوو،‮ ‬هەر بۆیە ئەوان كە توانای‮ ‬ئێمەیانزانی‮ ‬و زانیان هیچمان پێناكرێت كەس لەسەرمان هەڵناداتێ،‮ ‬بۆیە لە بەرامبەر داوا رەواكەماندا و لە بەرامبەر ئەو رەتكردنەوەیەدا،‮ ‬ئەنفال و جینۆساید و كیمیای‮ ‬و هەڵواسین،‮ ‬وێرانكردنی‮ ‬شارۆچكە و گوندەكانمان وەڵامەكەیان بوو‮. ‬ ‮❊ ‬تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندامبوون لە نەتەوەیەكگرتووەكان؟ چۆن بتوانین ئەو كارە بكەین؟‮ ‬ ‮- ‬راپەرین و شۆڕش زۆر كرا لە پێناو ئازادیی‮ ‬و سەربەخۆیدا و دژی‮ ‬بە زۆر پێكەوە لكاندین،‮ ‬بەڵام هیچیان سەریان نەگرت،‮ ‬من بڕوام وایە تەنها هێز دەتوانێت هەموو شتێك چارەسەر بكات،‮ ‬واتە گەر هێزت هەبێت،‮ ‬كەس ناتوانێت خۆی‮ ‬فەرزكات‮! ‬ئەمڕۆش و ئەو ساش هێز دەور دەبینێت‮! ‬ئێمە چەندانجار ئەنفال و جینۆساید و هەرچی‮ ‬نەشی‮ ‬پێمانكراوە،‮ ‬بەڵام چونكە خۆمان نەبووین و نەمانتوانیوە بەرژەوەندییەكانمان لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دنیا و خاوەن بەرژەوەندیدا گرێبدەین و نەدەستێكی‮ ‬گورچك بڕانە بدەین لە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەوانی‮ ‬بەرژەوەندخواز كە بەشێوەیەك بێت ئیتر ئەوان بترسین لە لەناوچوونی‮ ‬بەرژەوەندییەكانیان و بیر لە رێگەچارەیەكی‮ ‬تر بكەنەوە،‮ ‬جگە لە پشتگیریكردنی‮ ‬عێراق بە ئاسانی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دابین دەكرد،‮ ‬بۆیە هیچ گوێیان پێنەداوین و هەر بە شەڕی‮ ‬ناوخۆ ناویان بردووین و كەس خۆی‮ ‬نەكردووەتە خاوەنمان و باسیان نەكردووین‮! ‬ئەمڕۆ چونكە خۆمان هەین،‮ ‬خاوەنی‮ ‬هێزین،‮ ‬ئەوەتا پشتگیریمان دەكرێت و باس دەكرێین لە هەردوو پارچەی‮ ‬داگیركراودا،‮ ‬بێگومان تایەك گرتوبین دەنگمان زیاتر دەبێت،‮ ‬تا‮ ‬یەكڕیز بین،‮ ‬زیاتر گوێمان لێ دەگیرێت و ریزمان دەبێت‮! ‬بۆیە تەنها بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬دەتوانین هەموو كارێك بكەین و تەنها رێگەش بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانمان و هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆز لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا هێز و توانای‮ ‬خۆمانە،‮ ‬ئەویش لە‮ ‬یەكگرتن و‮ ‬یەكڕیزیماندایە‮. ‬ ‮❊ ‬دەنگدان بۆ ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقییە‮ ‬یان میزاجە؟‮ ‬ ‮- ‬دەنگدانمان بە سەربەخۆیی،‮ ‬ئەمڕۆ ئەركێكی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬پێوستییەكی‮ ‬هەرە پێرۆزە لەسەرشانی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد كە دەنگ بدات نازانم من گەر دەنگ بە سەربەخۆیی‮ ‬نەدەم،‮ ‬ئیتر چۆن رووم دێت باس لە خەبات و بەرخۆدانی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدەكان بكەم،‮ ‬ئاخر خۆ دەبێت بڵێم بۆچی‮ ‬رژان ئەو خوێنە پاكە،‮ ‬یان دەبێت بڵێم لاوی‮ ‬كورد بۆچی‮ ‬بەدەم مارشی‮ ‬نەتەوەییەوە و چریكە و هاواری‮ ‬كوردستان‮ ‬یان نەمانیان بۆچی‮ ‬بوو؟ بۆچی‮ ‬رووبەروی‮ ‬مەرگ دەبوونەوە؟ داستانەكانی‮ ‬زیندان و قارەمانییەكان خۆ دەبێت هۆیەكیان هەبێت؟ لای‮ ‬من تەنها هۆ سەربەخۆیی‮ ‬بوو‮! ‬هیچ شتیك نییە بگاتە پیرۆزی‮ ‬و گەورەیی‮ ‬ئەو وشەیە،‮ ‬بۆیە دەنگدان بە سەربەخۆیی‮ ‬سەروو هەموو شتێك دەكەوێتەوە و تەنها سەربەخۆیش دەمانگەیەنێتە ئاواتەكانمان،‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬ئازاد و‮ ‬یەكسانە،‮ ‬كە تێیدا تاكەكانی‮ ‬كورد بێجیاوازی‮ ‬نێر و مێی‮ ‬هەژار و دەوڵەمەند حزبی‮ ‬و ناحزبی‮ ‬هەموو مافەكانیان فەراهەم دەكرێت‮! ‬سەربەخۆیی،‮ ‬بوونی‮ ‬مرۆڤ دەسەلمێنێت،‮ ‬ئەو شەرمەت لەسەر لادەبات و بەشانازییەوە دەڵێیت خەڵكی‮ ‬كوردستانم،‮ ‬ئەمە ناسنامەكەمە،‮ ‬ئیتر بە شەرمەوە ناڵێیت عێراقیم،‮ ‬یان بێ وڵاتم‮! ‬بەڵێ بوون بە خاوەنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬و رزگاربوونە لەوەی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬وڵاتە داگیركەرە كە بناسرێتەوە،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬هەموو كوردێكە كە ئەمجارەش ئەو ئەركە بەجێبهینێت و بێ گوێدانە هیچ شتێك‮ ! ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬سەروو هەموو شتێك دەكەوێتەوە،‮ ‬بە نان و بە ئاویشەوە،‮ ‬ئاخر كاتێك رۆڵەی‮ ‬كورد دەبووە پێشمەرگە،‮ ‬دەیزانی‮ ‬كە برسی‮ ‬دەبێت و شەهید و بریندار دەبێت و ماندویەتی‮ ‬و سەرما و گەرما دەچێژیت،‮ ‬گوێی‮ ‬بە هیچی‮ ‬نەدەدا لە پێناو سەربەخۆیدا دەبووە پێشمەرگە و رێگەی‮ ‬شەرەفی‮ ‬دەگرتە بەر،‮ ‬ئێستا تاوانە كورد هەر چ بەهانەیەك بهێنێتەوە بۆ دەنگنەدان بە سەربەخۆیی،‮ ‬چەنكە دەنگ نەدان بە سەربەخۆیی‮ ‬مانای‮ ‬دەنگدان و مانەوەیە بە كۆیلەیی‮!‬ ‮❊ ‬ئایا رێگای‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەرەو ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجە و گەمە سیاسییەكاندا بە دروست دەزانێ؟‮ ‬ ‮- ‬پێش وەڵامدانەوەی‮ ‬پرسیارەكەت دەمەوێت بڵێم،‮ ‬ئای‮ ‬كە وشەیەكی‮ ‬جوانت بەكارهێناوە‮ (‬هەرێمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان‮) ‬دەمت خۆش و هەربژیت،‮ ‬هیوادارم ئیتر لە باتی‮ ‬وشەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق كە زۆرهەڵە و ناراستیشە،‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬دەكرێت بڵێم لەگەڵ رێزمدا شەرمیشە ئیتر ئەم وشە بەكار بهێنرێت هەریمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئاخر كەی‮ ‬كوردستان بەشێك بووە لە عێراق گەر بەشێك بووین لە وڵاتە بۆ ئەنفالیان كردین بۆ هەوڵی‮ ‬گەلەكۆمە و قڕكردنمان دەدەن‮! ‬بەغدا بەشێك بووە لە عێراق هەرگیز كوردستان بەشێك نەبووە لە عێراق،‮ ‬بەڵكو بەشێك بووە لە كوردستانی‮ ‬پیرۆز و مەزن،‮ ‬نەك لە عێراقی‮ ‬داگیركەر و ئەنفالچی‮! ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكەت،‮ ‬دەڵێم هەموو كاتێك كات بڕیاردانی‮ ‬سەربەخۆییە،‮ ‬ئەمڕۆ لە سبەینێ وەك چۆن دوێنێ لە ئەمڕۆ باشترە،‮ ‬باشتریش هەر دوای‮ ‬راكردنی‮ ‬سەدام و رزگاركردنی‮ ‬عێراقدا لە93 دا رامان گەیاندایە،‮ ‬چونكە لەو ساكەوە عێراق دابەش و بێ هێز و بێ توانایە،‮ ‬تەنها ئیرادەیەكی‮ ‬دەویست كە جار لەم راستییە بدات هاوار كات عێراق تەواو بووە،‮ ‬دابەشكرا‮! ‬بریا ئەمكارە پیرۆزە هەر لە‮ ‬93دا بكرایە و حیزبەكان ئەوسا خۆیانبكردایەتە خاوەنی،‮ ‬ئەوسا عێراق زیاتر پارچەپارچە و هەلاهەلابوو‮! ‬بریا سەد بریا كە ئێستاش لە كردنیدا بەبێ رێفراندۆم بكرێت‮! ‬دیسانەوە وەك مەسەلەی‮ ‬مادەی140 ‮ ‬دەكەوینەوە هەمان هەڵەوە،‮ ‬ئاخر كێ هەیە لەسەرئەوە نارێك بێت كە دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬نەدات‮ ! ‬بۆیە دەڵێم ریفراندۆم پێویست ناكات باشترە،‮ ‬رۆژی‮ ‬ریفراندۆم بكرێتە رۆژی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬لەسەر بدرێت بكرێتە شایی‮ ‬و هەڵپەركێ‮! ‬ریفراندۆم دەبێت ئەوانی‮ ‬داگیركەر گەر پێیان وایە كە كورد دەنگ بە سەربەخۆیی‮ ‬نادات و نایانەوێت لە عێراق جیابنەوە،‮ ‬داوایان بكردایە كە با ریفراندۆم بكەین نەك ئێمەی‮ ‬خاوەن خاك و خاوەن ماڵ و داگیركراو‮! ‬كە ئیمە دەزانین كە كورد هەمووی‮ ‬دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬دەدات وەك چۆن لە‮ ‬2003دا لە‮ ‬%98‮ ‬كورد بە خوێن نووسی‮ ‬بەڵی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬بۆیە باشتربوو كە بە بێ ریفراندۆم بانگەوازی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنرایە‮!‬ ‮❊ ‬مادەی‮ ‬ 140لە دەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستاندایە لە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم تا چەند لە كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستان دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟ ‮- ‬مادەی140 ‮ ‬تەواوبووە و نزیكەی14 ‮ ‬ساڵێك چاوەڕوانمان كرد ئەوانەی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬تازە و فرەیی‮ ‬و دیموكراسدا هاتنەسەر دەسەڵات بڕوایان بەجێ بەجێكردنی‮ ‬ئەو مادە دەستوورییە نەبوو،‮ ‬كە خۆیان دەنگیان بۆ دابوو،‮ ‬واتە فشە بوو،‮ ‬بۆیە جێبەجێیان نەكرد‮! ‬ئەم جێبەجێنەكردنە،‮ ‬دەكاتە ئەوەی‮ ‬ئەوانی‮ ‬داگیركەر بڕوایان بە مافی‮ ‬كورد نەبووە و نییە‮! ‬ئەو ماددەیەش كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬بێ هێزیاندا نووسیان و بڕیاریان لەسەردا،‮ ‬هەر بۆیە هیچ هەوڵێكیان بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬نەدا،‮ ‬من وەك خۆم ئەوساش و ئێستاش دژی‮ ‬مادەی‮ ‬ 140بووم و هەم و دەڵێم خاك و ماف دەسەندرێت نادرێت،‮ ‬دەبێت ئێمە خاكە داگیركراوەكەمان ئازاد بكەین و بیگێڕینەوە سەر نیشتمانی‮ ‬خۆمان و نابێت بخرێتە هەلەق مەلەقی‮ ‬ماددە و ماددەكارییەوە،‮ ‬چونكە ئەم پرس و رایە سەدان كێشەمان بۆ دروستدەكات گەر بە فێڵ و فەرج نەگەڕایەوە و زۆربەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬بە دەست نەهێنا‮! ‬دوای‮ ‬چۆن واز لەو خاكە دەهێنین؟ بۆیە دەڵێم دەبێت بە زۆر و بەهێز ئەو خاكە بگەڕێنرێتەوە و ئازادكرێت لە داگیركاری،‮ ‬وا ئێستا ئەوەی‮ ‬ئەوان جێبەجێیان نەكرد،‮ ‬كورد و پێشمەرگە بەخوێن جێبەجێیان كرد و هاتەوە خاكەكەمان ئازادە و نە ماددە و نە گرفت،‮ ‬گەر ئەوان راست دەكەن ئەوا تەواو بوو،‮ ‬ئێستا ئیتر بە خوێن سنوورەكە نەخشێنراوە دەبێت ئەوان گەر راست دەكەن بڕوای‮ ‬پێبهێنین بەو واقیعەی‮ ‬ئەمڕۆ هەیە‮. ‬ ‮❊ ‬تا چەند راستە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لە دەستبدات،‮ ‬كاتی‮ ‬دیكە و قوربانی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت؟‮ ‬ ئەوە راستە ئێمە دەرفەتی‮ ‬زۆرمان لە دەستداوە،‮ ‬بۆیە ئیتر دەبێت هۆشیار بین و ئەمەش لە دەست نەدەین،‮ ‬دەزانم كە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان شەڕ‮ ‬نەبێت هیچ ریگەیەكی‮ ‬تر نازانن،‮ ‬لەگەڵ داواكردنی‮ ‬پچووكترین مافدا ئەوان بە شەڕ‮ ‬وەڵام دەدەنەوە‮ ! ‬بۆیە شەر هەڵدەبژێرین‮! ‬ئەمڕۆ ئەوانی‮ ‬داگیركەر هەر هەموویان تووشی‮ ‬شەڕ‮ ‬و هەرابوون و نایانپەرژیتە سەر ئێمە،‮ ‬لەناو‮ ‬یەكیشدا خۆیان زۆر كۆك نین و ئێمەش هێزمان هەیە و دۆستیشمان بۆ پەیدابووە بە هۆی‮ ‬بەرژەوەندییەكانەوە توانیومانە،‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬باش بكەین،‮ ‬لە دەرەوەدا دۆستمان هەیە لە ترسی‮ ‬ئەوان ناوێرین هیچ بكەن گەر وانەبایە ئێستا هەموویان هاتبوونە سەرمان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬نیگەرانییە تەنها سیاسەتی‮ ‬ناوخۆمانە كە باشنییە و ناكۆكین لەناو‮ ‬یەكدا،‮ ‬ئەمەش دەردە كوشندەكەی‮ ‬كوردە و بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت و بكرێت بۆ چارسەركردنی‮ ‬ئەو بارگرژییەی‮ ‬ناو خۆمان‮! ‬هەوڵی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬موچە بدرێت و چارەیەك بۆ بێدەرامەتی‮ ‬و بێموچەیی‮ ‬بدرێت كە هەمووانی‮ ‬هەراسانكردوە‮. ‬ ‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬گەمە بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن و بەڕەوای‮ ‬نازانن وناسنامەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬لە باخەڵیاندایە چۆنیان تێدەڕوانی؟‮ ‬ ‮- ‬نووسەرێكی‮ ‬گەورەدەڵێت،‮ ‬تۆخۆت نەتەوێت لە كۆیلەی‮ ‬رزگارتبێت ئیتر من چۆن دەتوانم رزگارتكەم،‮ ‬من دەتوانم چیت بۆ بكەم‮ !! ‬جا هەیە لە تێنەگیشتنیانە لە مەسەلەكە هەیە بەباشی‮ ‬تێدەگات و هەر نۆكەرە،‮ ‬نۆكەرەكان خەتەرەكەن،‮ ‬ئەمانەن كە دەبەنە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬هەژار و نەزانیش بخڵەتینین و گەوجیانكەن،‮ ‬ئەمانە سەر بەهەر چ گورووپێك و بیروباوەرێكبن،‮ ‬دەبێت بزانین كە ئەوكارەی‮ ‬دەیكەن،‮ ‬تەنها دەرژێتە ئەستیلكی‮ ‬خزمەتكردن بە داگیركەران‮! ‬چونكە وەك وتمان هیچ هۆكارێك و سەبەبێك نییە مرۆڤ والێ بكات كە دژبە سەربەخۆیی‮ ‬بوەستێتەوە،‮ ‬جا ئەو هۆكارە هەرچی‮ ‬دەبێت بابێت،‮ ‬منیش دەڵێم گەندەڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬نادادپەروەری‮ ‬هەیە،‮ ‬دەسەڵات خراپە،‮ ‬برسیەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬موچە و نیو موچەش نییە،‮ ‬ئەمانە هەمووی‮ ‬راستە،‮ ‬من هەرگیز لاریم لەمە نییە،‮ ‬بەڵام ئەمانە ناكاتە ئەوەی‮ ‬كە تۆ دژی‮ ‬سەربەخۆیبێت و كۆیلەیی‮ ‬هەڵبژێریت‮! ‬هەموومان دەبێت ئەمانە لە لایەك و سەربەخۆیش لە شوێنێكی‮ ‬تر دابنێین،‮ ‬نابێت و نەكراوە هیچ هۆیەك هەبێت بۆ دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬بۆیە دەبێت ئەمانە بگەڕێنەوە بەرەی‮ ‬نەتەوە،‮ ‬كە بەرەی‮ ‬سەربەخۆییە،‮ ‬ئەمە بژاردە راستەكەیە‮ ! ‬سبەی‮ ‬مێژوو و رەحم بە كەس ناكات‮ ! ‬كاتیك مرۆڤ روو لە شاخ دەكات دەزانێت برسی‮ ‬دەبێت سارد و سەرما دەچێژیت و بریندار و شەهید دەبێت،‮ ‬بەڵام سەربەخۆیی‮ ‬دەخاتە سەروو هەموو شتێكەوە،‮ ‬گوی‮ ‬بەوانە نادات لەپێناو سەربەخۆیدا‮. ‬ ‮❊ ‬لە دوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان پێتان وایە میكانیزم زۆربێت بۆ لێدانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هەروەها‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد؟‮ ‬ ‮- ‬بێگومان وەك چۆن تا ئێستا لانكەی‮ ‬هەمووان بووە هەرواش دەمینێتەوە و باشتریش دەبێت چونكە داگیركەران هەمیشە لە هەوڵی‮ ‬تیكدانمان بوون و ئاژاوەیان ناوەتەوە،‮ ‬بەڵام ئیتر ئەوە نامێنێت و هەمووان پێكەوە لە ژێرسایەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردیدا بە ئاشتی‮ ‬و بە ئارامی‮ ‬پێكەوە دەژین و هەموو مافێك بۆ هەمووان لەژێرسایەی‮ ‬دەستووردا فەراهەم دەبێت و دەكرێت‮.‬ ‮❊ ‬تا چەند بڕوابە پێشوازیكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بكەین بۆ ئەم پرسەمان كە هەمیشە لە روانگەی‮ ‬ئەوانەوە بۆ میللەتانی‮ ‬ژێردەست بە بەرژەوەندی‮ ‬كاریان كردووە نەك بەویژدان؟‮ ‬ ‮- ‬بەداخەوە مرۆڤایەتی‮ ‬ئەمڕۆ و دوێنیش لەسەر بناغەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هەستاوە و دروستبووە،‮ ‬واتە دونیا هەروەك لە پێشەوە وتم بەرژەوەندییە خەڵك گوێ بە هیچ نادات،‮ ‬تەنها بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبێت،‮ ‬وەكو كورد دەڵێت كەس كوڕی‮ ‬خۆی‮ ‬ناكاتە قوربانی‮ ‬كچی‮ ‬خەڵكی‮! ‬ئەمە بووەتە‮ ‬یاسا و دەبێت ئێمەش فێربین و پێڕەی‮ ‬بكەین‮! ‬گەر بمانەوێت لەناو كۆمەڵگەدا هەڵكەین،‮ ‬بەرەو پێشەوە بڕۆین،‮ ‬دەبێت پێش هەموو شتێك بەرژەوەندی‮ ‬كورد لە چاو بگیرێت‮ ! ‬هەوڵبدرێت ئەو بەرژەوەندییە بۆ خزمەتی‮ ‬كورد بخرێتەگەر،‮ ‬كەس خزمەت بە كەس ناكات‮! ‬نەوت و گاز ئەمڕۆ كلیلی‮ ‬زۆر چارەسەرین و دەتوانین بەرژەوەندییەكان پێكەوە گرێ بدەن و بگونجێنین‮! ‬هەموو دنیا دژ بە سەدام وەستان و هێزیان ناردە سەر و پەلاماریاندا كاتێك كویتی‮ ‬داگیركرد،‮ ‬خۆ لەبەرخاتری‮ ‬ئەمیرە چاو گەشەكەی‮ ‬كویت نەبوو‮! ‬نا چونكە بەرژەوەندییان لەگەڵ نەوتی‮ ‬كویتدا هەبوو،‮ ‬بۆیە دەكرێت بڵێم بەرژەوەندی‮ ‬كلیلی‮ ‬هەموو كێشەیەكە ئێمەش نەوت و گازمان هەیە دەكرێت بەكاری‮ ‬بهێنین لە خزمەت كێشەكەماندا‮! ‬تا ئەوانیش پشتگیرمانبن لە هەوڵەكانماندا خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گەورە هاوكارمانن شەریكاتی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬و رووسی‮ ‬لە بواری‮ ‬نەوت و گازدا لە كوردستاندا كار دەكەن،‮ ‬ئەمە ئەو گونجاندنەیە كە من دەیڵێم‮! ‬قەرەبووكردنیش نازانم پێم وانییە،‮ ‬داوای‮ ‬لێبوردن دەكەم كەی‮ ‬بوویتە دەوڵەت دەتوانێت خۆت پچەسپێنێت،‮ ‬ئەڵمانیا هەتا ئەمڕۆ كۆمەك بە ئیسرائیل دەكات لە تۆڵەی‮ ‬هۆلۆكۆستدا،‮ ‬كەی‮ ‬بوویتە دەوڵەت لە نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەتوانیت‮ ‬داوای‮ ‬بكەیت‮!‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌