2017-08-09

بەرپرسی یەکەی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە ڕای گەیاند، گەلی کوردستان لە پێناوی سەربەخۆیی خەباتی کردووە و ”ئەو کەسانە شیاوی وەڵامدانەوە نین کە دژی ڕیفراندۆم دەجووڵێنەوە“.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ :  ئەوانەی دژی ڕیفراندۆم دەجووڵێنەوە. نامەوێت قسەیان لەسەر بکەم، شیاوی وەڵام دانەوەش نین، من پێشمەرگەم، خەباتی خۆم و داھاتووشم بۆ پێشمەرگایەتی دەبێت، من و ھەزاران پێشمەرگە و خانەوادەی شەھید خەباتمان بۆ ئەوە کردووە کە گەلی کوردستان بگاتە ئاواتی خۆی“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئێستا بڕیار لەسەر ئەو ئاواتە دراوە، دەبێت قۆڵی لێ ھەڵکەین، بەپشتوانیی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە، ئامانجی ڕەوای گەلەکەمان بەرنادەین و بەردەوام دەبین“.
دووپاتیشیکردەوە، گەلی کوردستان مافی خۆیەتی کار بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی خۆی بکات و سەربەخۆ بێت. گوتیشی: ”یەکێک لە درووشمەکانی یەکێتی، مافی چارەی خۆنووسین بووە و یەکێتی لەسەر ئەو ڕێبازە پشتیوانی لە ڕیفرانۆم دەکات، گرنگیشە ھەموومان بەیەکەوە بڕیار لەچارەنووسی گەلەکەمان بدەین، تاکەی بەدیار ئەم و ئەوەوە بوەستین بڕیار لەسەر چارەنووسمان بدات، ڕۆژێک قووتی خەڵکی کوردستان ببڕێت و ڕۆژێک ھێزی چەکدارمان بۆ زیندوو بکاتەوە“.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌