2017-08-10

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیارنامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، مەکتەبی سیاسی لەکۆبونەوەی ئێوارەی 9/8/2017 بڕیاری داوە، فەرھاد سەنگاوی، لەریزی یەکێتی ده‌ربكرێت، کە پەرلەمانی کوردستانیش ئاساییکرایەوە، پارێزبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، ھەرچیشی بەھۆی یەکێتیەوە دەستکەوتبێ، لەرێی یاساییەوە، لێى وه‌رده‌گيرێته‌وه‌.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشگەیاند: "ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێ: "باشترین ھەل بۆ کورد ھەڵکەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن". کەچی، کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی کامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەکێتی پرۆگرامەکەیەتی".

دەقی بـڕیـارنامـەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

مافی چارەنوس و ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بوون و ھەن. بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەکێتی؛ رێکەوتنامەی یەکێتی گۆڕان..تاد، ھەمویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوسی ریفراندۆم دەکەنەوە. بۆیە، لادانی لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.

لەم رۆژانەدا بێژەرێکی شاخ، بەناوی (فەرھاد سەنگاوی) کە بەھۆی لیستی یەکێتیەوە، کاندید کراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچکەی سەنگاوی کوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی و گوتارسازی، تەنھاو تەنھا (23) دەنگی ھێناوە. باقی دەنگەکانی لەکوردستاندا یەکێتی بۆی دابینکردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێ: "باشترین ھەل بۆ کورد ھەڵکەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن".. کەچی، کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی کامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەکێتی پرۆگرامەکەیەتی، بۆیە، مەکتەبی سیاسی لەکۆبونەوەی ئێوارەی (9/8/2017) بڕیاری داوە لەریزی یەکێتی وەدەری بنێ کە پەرلەمانی کوردستانیش ئاساییکرایەوە، پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، ھەرچیشی بەھۆی یەکێتیەوە دەستکەوتبێ، لەرێی یاساییەوە، ھەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەکێتی دەدرێت.

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌