2017-08-12

فیلمێكی‮ ‬ئەنیمەیشنی‮ ‬كوردی‮ ‬بەناوی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬لەدەرهێنانی‮ ‬جوبرائیل ئەبوبەكر لەفستیڤاڵێكی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬سینەمایی‮ ‬وڵاتی‮ ‬هیندستان بەشداری‮ ‬پێشبڕكێی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەكات و كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات‮. ‬

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬فیلمەكەی‮ ‬لەو فیستیڤاڵەدا رایگەیاند‮ "‬فیلمەكە بەشداری‮ ‬فیستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬كارجیل دەكات و كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات‮. ‬

وتیشی‮ "‬فستیڤاڵەكە لە11 تا‮ ‬13ی‮ ‬ئابی‮ ‬2017 لەشاری‮ ‬كارجیل ئەنجام دەدرێت‮"كارجیل ناوچەیەكی‮ ‬شەڕ‮ ‬بووە و لەئێستادا‮ ‬یەكێك لەناوچە هەرە جوان و سەرنجڕاكێشەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬هیندستان و پارێزگایەكە سەر بەویلایەتی‮ ‬كشمیر‮. ‬

‮‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری‮ ‬عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی‮ ‬زانكۆی‮ ‬نۆلج بەرهەمهێنراوە و بەر لەم فیستیڤاڵەش لەچەندین فیستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردوە و چەند خەڵاتێكیش پێبەخشراوە،‮ ‬لەوانە خەڵاتی‮ ‬باشترین سیناریۆ لەخولی‮ ‬چوارەمی‮ ‬فیستیڤاڵی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬سینەمایی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بابل و پێدانی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬برۆنزی‮ ‬لەبەشی‮ ‬فیلمە ئەنیمەیشنەكانی‮ ‬فیستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬باشوری‮ ‬جۆرجیا كەلەوڵاتی‮ ‬كەنەدا ئەنجامدرا‮.‬

‮‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬كورتە فیلمێكی‮ ‬ئەنیمەیشنە و لەبارەی‮ ‬خەونەكانی‮ ‬مرۆڤە بۆ ئازادی‮ ‬و لەبارەی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬فیلمەكەشەوە جبرائیل ئەبوبەكر دەڵێت‮ "‬فیلمەكە باس لەخەونی‮ ‬مرۆڤ دەكات بۆ ئازادی،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كە هیچ كەسێك ناتوانێت رێگا لەئازادی‮ ‬بگرێت و بەربەستی‮ ‬بۆ دروست بكات‮". ‬وتیشی‮ "‬ماوەی‮ ‬فیلمەكە‮ ‬100 چركەیە و بەرهەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017-یە‮".

‬جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1983ی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2001ەوە دەستیداوەتە كاری‮ ‬سینەمایی‮ ‬و لەنزیكەی‮ ‬40 ‮ ‬كورتە فیلمدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بوە و لە‮ ‬13 فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬درێژیشدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بوە و لەساڵی‮ ‬2010ەوە كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەكات و هەتا ئێستا چوار كورتە فیلمی‮ ‬بەرهەمهێناوە و نزیكەی‮ ‬20 خەڵاتی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و جیهانیشی‮ ‬بەدەستهێناوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌