2017-08-12

له‌ شاری چارلۆتسڤیل-ی ولایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، ئۆتۆمبیلێك خۆی كرد به‌ناو چه‌ند خۆپیشاندره‌ێكدا و چه‌ند كه‌سێكی بریندار كرد.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ برینی زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

روداوه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه‌ پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ره‌وتی راستڕه‌و له‌  شاری چارلۆتسڤیل-ی ولایه‌تی ڤێرجینیا رویدا، هۆكاره‌كه‌ش خۆپیشاندانی گروپێك له‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌ سپی پێسته‌كان بووه‌ كه‌ دژایه‌تییان بۆ بڕیاری لابردنی په‌یكه‌رێك ده‌ربڕووه‌ كه‌ گوزارشتی له‌ كۆیلایه‌تی كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان پێكدادانه‌كه‌ له‌نێوان چالاكوانانی دژبه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆپیشانده‌ره‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌ سپی پێسته‌كان رویداوه‌ و كه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون و حاكمی ولایه‌تی ڤێرجینیاش باری نائاسایی راگه‌یاندووه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌