2017-08-18

لە وڵاتی ئیسپانیا، لە شاری بارسێلۆنادا، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر ڕیستورانتێک و میدیاکانی تورکیش دەلێن: ڕێستورانتەکە تورکییە.
پۆلیسی ئەم شارە ڕایگه‌یاند، ئه‌و دوو چه‌كداره‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆ دراون.

ئه‌مڕۆ له‌ شاری بارسێلۆنادا، ئۆتۆمبێلێكی ڤان "مینی باس" سپی، خۆی به‌ هاووڵاتییانی پیاده‌ڕۆدا كێشا, میدیاكانیش دەڵێن: 13 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ گیانییان له ‌ده‌ستداوه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی لاس ڕامبلاسی ناوه‌ڕاستی شاری بارسێلۆنا ڕوویداوه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، به‌ڵام شۆفێره‌كه‌ ڕایكردووه‌.

ئێستە هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی شاره‌كه‌ و ته‌واوی ئامرازه‌كانی هاتووچۆی گشتییان له‌ شاره‌كه‌ ڕاگرتووه‌.
پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه‌ تیرۆریستییه‌ و ئه‌وان وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌