2017-08-19

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەداتە عێراق لەبارەی ھەڵاوسانی قەرزەکانی و رایگەیاند قەرزەکانی سەر عێراق تا ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە ١٣٢.٤ ملیار دۆلاری ئەمەریکی.
لە نێوان ٢٠١٣ و ٢٠٢٢شدا دەگاتە ١٣٢.٩ ملیار دۆلار، کە دەکاتە ٦٣.٨%ی کۆی داھاتی ناوخۆیی وڵاتەکە لەم ماوەیەدا.
بەگوێرەی نیشاندەرەکانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، کۆی دۆخی دارایی ئابووریی عێراق بەرەو خراپی دەچێ، کۆی قەرزەکانی عێراق تا ساڵی ٢٠١٨ دەگاتە ١٣٢.٤ ملیار دۆلاری ئەمەریکی.
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ھەڵسەنگاندن و شیکارییەکانی پسپۆرەکانیەوە لە پەراوێزی کۆتاییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بۆ وتوێژ لەسەر مادەی چوارەم لەگەڵ عێراق، سەرەڕای پەسندانی جێگیرکردنی بودجەی تەواوکاریی وڵاتەکە بۆ ساڵی ٢٠١٧، ھەروەھا بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتی سکگوشی بۆ ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، تا وڵاتەکە بتوانێ دەست بە سنووری قەرزەکە بگرێ و لە ئاستی بەرگەگرتندا بیھێڵێتەوە، دووپاتیشیان کردووەتەکە کە عێراق پێویستی بەوەیە نەختینەیەکی وا دەستەبەر بکات بۆ پشتیوانی لە سەرمایەی مرۆیی و دووبارە بنیاتنانەوەی سەرمایە لە وڵاتەکە.
سندوقەکە رایگەیاندووە کە ئاستی ئابووری و دارایی حکوومەتی عێراق بەشێوەیەکی گشتی لاواز بووە لە بوارە سەرەکیەکاندا، ئێستەش گەیشتوونەتە لێکتری تێگەیشتن بۆ ئەنجامدانی چەند راستکردنەوەیەکی پێویست لە سیستەمی ئابووریی وڵاتەکە.


ZNA

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌