2017-08-19

كچە ئەستێرەی‮ ‬تۆپی‮ ‬زەردی‮ ‬رووسی‮ ‬ماریا شاراپۆڤا لە ئێوارەی‮ ‬شەممەی‮ ‬رابردوو رایگەیاند كە ناتوانێت لە پاڵەوانێتی‮ ‬سینسیناتی‮ ‬مامۆساتیان كە لەهەفتەی‮ ‬داهاتوو بەڕێوە دەچێت بەشداری‮ ‬بكات‮، ‬شاراپۆڤا گەشتەكەی‮ ‬لە ئەمریكاوە بۆ سینسیناتی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬بەڵام لەەسر ئامۆژگاری‮ ‬دەستەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بڕیاریدا بەشداری‮ ‬خولەكە نەكات،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ئازار لە شانی‮ ‬چەپی‮، 

‬شاراپۆڤای‮ ‬پۆلینكاری‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان گوتی‮: ‬بەنیازی‮ ‬بەشداریكردن لەخولی‮ ‬سینسیناتی‮ ‬گەشتم كرد،‮ ‬بەڵام لەدوای‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬پزیشكەكەم بەداخەوە بڕیاری‮ ‬كشانەوەم لەم خولەدا بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ئازار لەشانی‮ ‬چەپم،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە مانگی‮ ‬رابردوو لەخولی‮ ‬سانفۆرد تووشی‮ ‬هاتم‮.

‬هەروەها دەڵێت‮: ‬دەمەوێت سوپاسی‮ ‬رێكخەرانی‮ ‬خولەكە بكەم،‮ ‬كە بلیتی‮ ‬داوەتنامەیان ئاراستە كردم،‮ ‬هیواخوازم لەساڵی‮ ‬داهاتوو بتوانم بەشداری‮ ‬بكەم،‮ ‬شاراپۆڤای‮ ‬پۆلینی‮ ‬149ی‮ ‬جیهان و خاوەن‮ ‬5نازناوی‮ ‬گراند سەلام لەچوار خولە گەورەكەی‮ ‬جیهان،‮ ‬بەچەندین كاتی‮ ‬دژوار لەپێكانەكان تێپەڕیوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەسزای‮ ‬مادەی‮ ‬وزەبەخش لەنیسانی‮ ‬رابردوو دوای‮ ‬15 مانگ گەڕایەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌