2017-08-20

ئاریان سه‌رقافله‌ی له‌شجوانانی كورد
كچێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی له‌شجوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

دیمانه‌: هاوار مورتكه‌یی

له‌م رۆژانه‌ له‌ هاوكارێكم كه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست كه‌ كچێكی له‌شجوانی كورد له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ ئه‌مه‌ریكا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌واڵه‌كه‌م پێ سه‌یر بوو له‌ چه‌ند روویه‌كه‌وه‌، ئاخۆ ئێمه‌ له‌شجوانی ئافره‌تمان هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ تا ئێستا هیچ میدیایه‌كی كوردی باسی نه‌ركردووه‌؟ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنابێ بۆ ده‌بێت په‌رامۆش كرابێ؟ هه‌ر چۆنیك بێت هه‌وڵم دا هه‌واڵه‌كه‌ پشت راست بكه‌مه‌وه‌، ئه‌ویش دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌مه‌ریكا و وه‌رگرتنی ئیمه‌یلی ئه‌و كچه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن، خۆشبه‌ختانه توانیم كۆنتاكتیكی له‌گه‌ڵ درووست بكه‌م، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ چه‌ند لینكێك و زانیاری له‌باره‌ی وه‌رزشه‌كه‌ی و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بۆ ناردم و رێك ده‌ركه‌وت كه‌ ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی كچه‌له‌شجوانێكی به‌تواناین، به‌ڵام میدیاكانمان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بووبێت له‌ ئاست ئه‌مه‌دا تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌م بووینه‌‌، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ نه‌متوانی چاوه‌روانی بكه‌م و هه‌وڵم دا دیمانیه‌یه‌كی له‌رێگای ئیمه‌یله‌وه‌ له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ئاریان سه‌عیدی له‌ دوایین پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی ئافره‌تان كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ نێو چه‌ندین به‌شداربووانی وڵاتانی دیكه‌دا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت
ئه‌و كچه‌ ناوی ئاریان سه‌عیدییه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌لاته‌، ئێستا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، هه‌روه‌ك ئاریانی پاڵه‌وان بۆی باس كردم كه‌ ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا خولیای ئه‌و وه‌رزشه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ولاتی ئێران ئه‌و دره‌فه‌ته‌ی پێنه‌درا كه‌ به‌رده‌وام بێت به‌هۆی سنوورداریی یاری ئافره‌تان بۆیه‌ وازی لێدێنێت، كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 18 ساڵان ده‌ست به‌ وه‌رزشی جيمناستيك ده‌كات (aero gymnastic) به‌شداری سێ پاڵه‌وانێتی ده‌كات له‌ وڵاتی ئێران، كه‌ له‌ دوو پاڵه‌وانێتیدا پله‌ی دووه‌م و له‌ هی سێیه‌میش توانی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئێران پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاريان خان لة ساڵی 2015 رووده‌كاته‌ وڵاتی توركیا، به‌ڵام له‌به‌ر كێشه‌ی كه‌فیل و ئیقامه‌ نه‌یتوانی درێژه‌ به‌و یارییه‌ بدات به‌ڵام ئه‌و ته‌سلیم نابێت و ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ وه‌رزشه‌كه‌ی بدات، تا له‌ 2016 ئه‌مجاره‌ رووده‌كات ئه‌مه‌ریكا و به‌ گڕوتێنێكی تره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر و پشتیوانییه‌كی هه‌بێت جگه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌ی، به‌شداری چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات له‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ سێ پاڵه‌وانێتی و له‌ هه‌رسێكیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه‌ دوا پاڵه‌وانێتیش له‌نێو به‌شداربووانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، مه‌كسیك، چیك، ئه‌ڵمانیا، ڤێتنام، تایوان توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
بێگومان له‌نێوكۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر سه‌خته‌ ئافره‌ت ئه‌م جۆره‌ یارییانه‌ بكات، به‌ڵام ئاریان خان ئه‌و سنووره‌ی به‌زاند و وه‌ك یه‌كه‌مین كچی كورد بوێرانه‌ رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ناوه‌ستیت تا ناوی كورد زیاتر به‌ دونیا بناسینێت، ئاریان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره‌ وه‌رزشانه‌ بۆ ئافره‌تی كورد زۆر سه‌خته‌، زۆر كه‌س له‌ فه‌یسبووك و ئیستاگرام كۆمینتی زۆر ناشرینم بۆ ده‌نووسن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانیك هه‌ن پشتیوانم و ده‌ستخۆشیم لێده‌كه‌ن و هانم ده‌ده‌ن كه‌ به‌رده‌وام بم، ده‌ڵێن شانازیت پیده‌كه‌ین كه‌ تۆ كچیكی كوردی ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌كه‌یت، هیواداریشم رۆژێك ئێمه‌ زانیارییه‌كانمان زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ بیره‌ داخراوانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان نه‌هێڵین و ئه‌مه‌ش هاوكاری هه‌موو لایه‌كی ده‌وێت به‌تایبه‌تی میدیای كوردی، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ له‌ وه‌رزش پیش بكه‌ویت و له‌ پله‌كانی پێشه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من ته‌نها وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك ئه‌و یارییه‌ ناكه‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێ ببمه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد له‌ جیهان و كوردستان زیاتر به‌ دونیا بناسێنم، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من باكگراوندێكم له‌م وه‌رزشه‌ هه‌بوو بۆیه‌ ویستم ئه‌و سنووره‌ بشكێنم، به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵێم تا ئێستا هیچ ئافره‌تێكم نه‌بینوه‌ كه‌ ئه‌م یارییه‌ بكات، به‌ڵام دڵنیام له‌ داهاتوودا زۆرترین ئافره‌ت له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بینین.

ئاريان سه‌عیدی پێی وایه‌ كه‌ ده‌بێ ئافره‌ت بوێربێت له‌ بڕیاردان و بایه‌خدان به‌ ئاره‌زووه‌كانی له‌پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ وڵاته‌كه‌ی، له‌ دوایین پاڵه‌وانێتی كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ته‌واوی باشترینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان كردبوو، من تاكه‌ كچی كورد بووم به‌شداریم كرد، به‌بێ هیچ یارمه‌تییه‌كی دارایی و راهێنه‌ر توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهینم، لێره‌وه‌ ده‌ستی دایكم ماچ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و بۆ من هانده‌رێكی سه‌رسه‌خت و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌مه‌ له‌ به‌دستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ باشانه‌ و ده‌توانم بڵێم دایكم قاره‌مانی منه‌.
دواتر ئاریان خان گوتی: جگه‌ له‌وه‌رزش من به‌رده‌وام ده‌خوێنم ئه‌گه‌ر چی چوار ساڵی كۆڵێژی دیزانی پیشه‌سازیم ته‌واو كردووه‌ به‌ڵام ئێستا جاریكی تر له‌ كۆلێژ بایۆلۆژی ده‌خوێنم, له‌پال خویندنه‌كه‌شم ئێستا خۆم بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كی دیكه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕیوه‌ده‌چێت و به‌و نیازه‌ش خۆم ئاماده‌ده‌كه‌م كه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم.
=============
arian saeedi xalki kurdistani rojhelat(iran) shari Qorwe
4 sal zankom tawaw kerdoowa la bashi indutrial designing ballam estash la zanko Biology axwenem.
am yarima halbejhard la bar awa ka back groundem haboo wa zor pem xosh bu ka am taboa beshkenem.!
tako esta hich afrati kurdim nabiniwa zor zor ba daxawa.ballam azanem ka la dahatoowa zorter awinin!
bashterini axerin yari boo ka tawawi USA bashdariyan kerdboo. va men wakoo kchiki kurd ba be hich emkanatik hich rahenar va hich yarmatiik boom ba yakam! zor pem xosh bu barasti. chunka xalki era hamooy zor la xoshia ba emkanati tawawaw zhyan dakat ballam bo ema ghad rahat niya!
hiwam awaya ka la denya bem a dangi aw afrata kurdana ka rozhi 1000 jar la kurdistan zolumiyan pe dakan ba shewagal jyawaz.
zorbay xalk haziyan leyaw barrasti zor positive energym pe adan.zor sepasyan akam. Daykem wakoo hamisha yakam kas la zhyanma ka yarmatim adat.aw qaramani mna.

 به‌هیزترین ركابه‌ری تۆ كێیه‌ له‌م یارییه‌؟ la ama te nagam bboora

jega la warzesh ish dakam.full time. va dars axwenem. zanko .
Bali mn yakam kcha kurdek bum ka bashdari kert. Am yariyana OCB fitness competition pe dallen u la tawawi dunya haya. La america bu ballam la rusya, taiwan vietnam ,republican cheque , almanya, ve mexic bashdariyan kerdbu.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌