2010-05-16

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێراق " دوێنێ له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ به‌غدا سه‌رۆك كۆماری ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق نوری مالكی كردووه‌ و هه‌ردوولا ره‌وشی سیاسی ئێراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی وڵاتییان تاوتوێكردووه‌".
هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق سه‌رۆك كۆماری له‌ پرسی به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دانوستان و وتوێژی نێوان لایه‌نه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌و پرسه‌دا هه‌موو گه‌لی ئێراق یه‌كده‌نگ بن.
له‌  به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامی گه‌شته‌كه‌ی خۆی بۆ قاهیره‌ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك بۆ مالكی خستووه‌ته‌رِوو و داواشیكردووه‌ هه‌رچیی زووه‌ په‌له‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سند بكرێن و‌ درێژه‌ به‌ ره‌وتی دانوستانه‌كان بدرێت له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تدا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌