2017-08-27

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

بەمەبەستی‮ ‬بایەخ وگرینگیدان بەیارییەكانی‮ ‬كیك بۆكسینگ مۆیتای‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بەچاودێری‮ ‬رێزدار سیروان بارزانی‮ ‬و بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كیك بوكسینگ ومۆیتای‮ ‬كوردستان خولێكی‮ ‬مەشق وراهێنان بۆ‮ ‬یاریزانان و راهێنەرانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە لەسەنتەری‮ ‬بلوی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر ئەنجام درا‮.‬

خولەكە لەبەرواری‮ ‬لە22-23/8 ئەنجام درا كە ماوەی‮ ‬دوو رۆژی‮ ‬خایاند،‮ ‬لەمبارەیەوە عەدنان نوری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كیك بوكسینگ ومۆیتای‮ ‬كوردستان تایبەت بۆ خەبات گوتی‮: ‬بێگومان لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬كیك بوكسینگ ومۆیتای‮ ‬جیهانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬مۆیتای‮ ‬عەرەبی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬بەهێزمان هەیە‮ ‬،‮ ‬بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەباشمانزانی‮ ‬دوای‮ ‬هەوڵ وماندوبوونێكی‮ ‬زۆر و بەچاودێری‮ ‬رێزدار سیروان بارزانی‮ ‬توانیمان بەبەشداری‮ ‬3 راهێنەری‮ ‬نێو دەوڵەوتی‮ ‬جیهانی‮ ‬خولێكی‮ ‬كیك بۆكسینگ بۆ راهێنەران ویاریزانانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە لەشاری‮ ‬هەولێر لەدژێر دروشمی‮ ‬بەڵی‮ ‬بۆ ریفراندۆم رێكبخەین‮ ‬،‮ ‬خۆشبەختانە سەرجەم بەشداربووانی‮ ‬نێو خولەكە سوودێكی‮ ‬یەكجار زۆریان لەهەموو روویەكەوە بینیوە و لەبروایەدام هەموو بەشداربووان بەم خولە ئاست و توانانیان زیاتر پێش دەكەوێت و لەشتە تازەكانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە ئاشنا دەبن‮.‬

هەر لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا بەرێز عەدنان نوری‮ ‬سوپاس وپێزانینی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬فەرماندە سیروانی‮ ‬بارزانی‮ ‬كرد كەلەرێگەی‮ ‬هاوكاری‮ ‬بەرێزیانەوە توانیمان ئەم خولەكە ساز بكەین و ئەو‮ ‬3 راهێنەرە بەئەزموون ونێو دەوڵەتیە بهێنینە شاری‮ ‬هەولێر‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئەو راهێنەرانەی‮ ‬كەبەشداریان لەخولەكەدا كردووە ئەو بۆ ئەم مەبەستەیش هێمای‮ ‬بۆ ئەوە كرد‮: ‬بێگومان هەر‮ ‬3 راهێنەر لەسەر داوتنامەی‮ ‬رێزدار سیروان بارزانی‮ ‬بەفەرمی‮ ‬هاتوونەتە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بێگومان هەر3 راهێنەرەكە خەڵكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬لوبنان و ئەمریكا و فەرەنسایە،‮ ‬بەپێویستی‮ ‬دەزانم دووبارە دەستخۆشی‮ ‬لەفەرماندە سیروانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بكەین كە ئەو بوارە مێژووییە وەرزشییەی‮ ‬بۆ چاڵاكییەكانی‮ ‬یەكێتیەكەمان‮ ‬ڕەخساند و هەمیشە خولێكی‮ ‬لەو شێوەیە لەم كات وساتەدا بۆ وەرزشوانانی‮ ‬یاری‮ ‬كیك بوكسینگ زۆر گرینگ وپێویست بوو‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌