2017-09-09

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

ماوەیەك بەر لەئێستا تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬باسكەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق بەسەرپەرشتی‮ ‬راهێنەری‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬رزگار رەئووف بەشداریان لەپاڵەوانیەتی‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكەی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كرد كەلەوڵاتی‮ ‬میسری‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئەنجام درا‮.‬

لەپاڵەوانیەتیەكەدا كچانی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق هیچ بردنەوەیەكیان لەپاڵەوانیەتیەكە دەستەبەر نەكرد وبۆ ئەم مەبەستە راهێنەری‮ ‬باسكەی‮ ‬كچانی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق‮ ‬رزگار رەئووف لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬دەستنیشانكردنی‮ ‬وەك راهێنەری‮ ‬تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق ئەو بەوشێوەیە بۆ خەبات گوتی‮: ‬بێگومان لەلایەن سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق راستەوخۆدەستنیشانكرام بۆ مەشق وراهێنانی‮ ‬تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق،‮ ‬منیش بەخۆشحاڵیەوە داواكەیانم قبول كرد و ئەو ئەركە قورسەم خستە سەر ئەستۆی‮ ‬خۆم و تیپەكەم وەڕگرت و‮ ‬یەكەم بەشداریشم وەك راهێنەر لەپاڵەوانیەتی‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكەی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بوو‮ ‬،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هیچ ئەنجامێكمان دەستەبەر نەكرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام لەزۆر رووەوە سوودمان لەئەزموونی‮ ‬تیپەكانی‮ ‬بەرانبەر بینی،بەڵام خۆئامادەكردنی‮ ‬تیپەكە پێشوەختە بووە هۆكاری‮ ‬ئاست خراپی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێستا پەیوەندییەكی‮ ‬بەهێزمان لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق‮ ‬هەیە،‮ ‬خوازیارم ئەو پەیوەندییە بەر لەچەند ساڵێك بووایە تا بمانتوانیایە تیپێكی‮ ‬تۆكمە و بەهێزتر دابمەزرێنین بەئاستێكی‮ ‬بەرزەوە بەشداری‮ ‬لەپاڵەوانیەتیەكە بكەین،‮ ‬هەر بەم هۆیەوە تیپەكەمان بەشداری‮ ‬ئەو پاڵەوانیەتیەی‮ ‬كرد،‮ ‬كەتیایدا‮ ‬5 یاریمان ئەنجام دا و لەهەر هەموو‮ ‬یارییەكانیش تووشی‮ ‬شكست هاتووین‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئاست خراپی‮ ‬تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق لەپاڵەوانیەتیەكەدا راهێنەری‮ ‬تیپەكە هێمای‮ ‬بۆ تەورێكی‮ ‬گرینگ كرد‮: ‬ماوەی‮ ‬17 ساڵ دەبێت كچانی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق هیچ بەشدارییەكیان لەپاڵەوانیەتیەكانی‮ ‬دەرەوە نەكردووە،‮ ‬جاتیپێك ماوەیەكی‮ ‬زۆر بەم شێوەیە دابنیشێت و‮ ‬بەشداری‮ ‬لەهیچ چاڵاكییەك نەكات كەواتە بەم جۆرە تیپە ناگۆترێ تیپێكی‮ ‬ئاست خراپ‮ ‬،‮ ‬بەڵكو پێی‮ ‬دەگوترێ تیپیكی‮ ‬دوا كەوتوو،‮ ‬بۆیە لەكاتی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكەدا جیاوازییەكی‮ ‬زۆر لەنێوان هەڵبژاردەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ونێوان هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق دەبیندرا،‮ ‬ئەم جیاوازییەش بەئاسانی‮ ‬وبەشێوەیەكی‮ ‬خێرا چارەسەر ناكرێت و پێویستی‮ ‬بەبەرنامە رێژی‮ ‬و پڵانی‮ ‬تۆكمە وكاری‮ ‬جددی‮ ‬و ئامادەكاریی‮ ‬و رێكخستنەوەی‮ ‬هەڵبژاردەكە هەیە‮.‬

ئەو راهێنەرە لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا زیاترگوتی‮: ‬لەناو خۆی‮ ‬عێراق و كوردستاندا ماوەی‮ ‬زیاتر بۆ دوو ساڵ تێپەر دەبێت هیچ پاڵەوانیەتیەك بۆتیپەكانی‮ ‬باسكەی‮ ‬كچان ئەنجام نەدراوە،‮ ‬دوا كەوتن و نەكردنەوەی‮ ‬خول لەلایەن‮ ‬یەكێتیە وەرزشییەكان بێگومان دەبێتە فاركتەرێكی‮ ‬خراپ كەبەسەر ئاست وتوانای‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە دەشكێتەوە‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬تیپی‮ ‬باسكەی‮ ‬كچانی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق رزگاری‮ ‬راهێنەر لەمباریەوە گوتی‮: ‬بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬چاڵاكیی‮ ‬وەرزشیی‮ ‬كچان لەسەر ئاستی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراقدا‮ ‬،‮ ‬زۆر ئەستەم بوو كە بتوانین بەكاتێكی‮ ‬خێرا تیپێكی‮ ‬باش وتۆكمە دابمەزرێنین،بۆیە لەپێكهاتەی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق لەكۆی‮ ‬9 یاریزان تەنها‮ ‬1 یاریزان عەرەب بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دیكە سەرجەمیان بەستافی‮ ‬راهێنەران و‮ ‬یاریزانەكانەوە هەر هەمووان كورد بوون و‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوون،سەرەرای‮ ‬ئەمەیش بوونی‮ ‬ئەو هەموو‮ ‬یاریزانە كوردە لەم پێكهاتەیە بۆ ئێمەی‮ ‬كورد جێی‮ ‬فەخرو شانازییە،‮ ‬بەڵام هەر وەك لەسەروە ئاماژەم بۆ كرد كەپێویستە كار لەسەر دامەزراندنی‮ ‬هەڵبژاردەیەكی‮ ‬تۆكمە وبەهێز بكرێت و تیایدا سەرجەم‮ ‬یاریزانە ئاست بەرزەكانی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق شوێنیان لەپێكهاتەی‮ ‬تیپەكەدا هەبێت‮.‬

خاتوو هاژە كچە‮ ‬یاریزانی‮ ‬هەڵبژاردەكە كە خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬یە ئەو كەبەشداری‮ ‬پاڵەوانیەتیەكەی‮ ‬كردبوو ناوبراو لەبارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنیان لەپاڵەوانیەتیەكە گوتی‮: ‬تارایدەیەكی‮ ‬زۆر پاڵەوانیەتیەكە بەهێز بوو،‮ ‬ئاستی‮ ‬هەڵبژاردەكان بەچاو هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق زۆر بەهێز و جیاواز بوون،‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێمە بەهۆی‮ ‬زۆر هۆكارەوە هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە ئاستی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەشداریكردنەكە تارادەیەكی‮ ‬زۆرباش سوودی‮ ‬بۆ تیپەكەكان هەبوو و‮ ‬یاریزانان ئەزموونێكی‮ ‬باشیان لەم پاڵەوانیەتیە وەڕگرت‮.‬

گوتیشی‮: ‬بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێویست بۆ رێزی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬راهێنەر ناچاربوو كەبەپەڵە تیپێكی‮ ‬گونجاو پێكبهێنێت و بەشداری‮ ‬لەپاڵەوانیەتیەكە بكات،‮ ‬هیوادارم بۆ داهاتوو باسكەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق تیپێكی‮ ‬تۆكمە‮ ‬لەسەرجەم‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ئاست بەرزی‮ ‬شاری‮ ‬بەغدا و كوردستان دروست بكات و ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواو لەهەموو روویەكەوە بۆ هەلبژاردەكە ئەنجام بدرێت و ببێتە تیپێكی‮ ‬بەهێز و ركابەر بەرانبەر هەڵبژاردەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌