2017-09-12

 مەلا بەختیار لە پڕێسکۆنفرانسێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕانی خستەڕوو و لەسەر پرسی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو پاکێجە حەوتخاڵییەی کە پارتی و یەکێتی واژی کردووە، وادەیەکی دیاریکرد کە سبەینێ یان دووسبەی لەگەڵ گۆڕانیش دەگەنە بڕیاری کۆتایی.

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی (مەلا بەختیار) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە پرێسکۆنفرانسێکدا خستە ڕوو، کە کۆبوونەوەکە خاڵی هاوبەشی زۆربووە و بۆچوونەکانیان لێک نزیکەوە بوون.

(مەلا بەختیار) دەڵێ، ئەمڕۆ دوو رۆژ پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی مێژووی ئەنجامدرا، دەتوانم بڵێم لە مێژووی ئەو سێلایەنەدا بە تێپەڕاندنی کێشەکانی رابردوومان گرینگترین کۆبوونەوەبووە، ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو حەوتخاڵەی کە یەکێتی پێشکەشی هەموو لایەکی کردووە، کە پێشووتر گۆڕان و کۆمەڵ پەسەندیان کرد و دواتر پارتی و یەکێتی واژۆیان کرد، ئەو حەوت خاڵە لەلایەن گۆرانیشەوە قبووڵکراوە بەڵام گفتوگۆمان هێشتا لەسەری ماوە.
گوتیشی، بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك نزیكبوون و گفتوگۆكان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و گوتی: "دوا قسه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، یان ئه‌وپه‌ڕی دوو سبه‌ی دواخراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و سبه‌ و دووسبه‌ی دوا بڕیار له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ده‌ین و جارێکی دیکە کۆ دەبینەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌