2017-09-13

 شاخەوان برایم عەبدوڵڵا 

هیچ كاتێك سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا وەك پێكهاتەیەكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬عێراقی،‮ ‬سەیری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانییان نەكردووە و لە ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬و فیكرییاندا،‮ ‬كورد ئەنتی‮ ‬عێراقە،‮ ‬واتە دژە عێراق،‮ ‬ئەگەر كورد هەزاران چاكەش لەگەڵ بەغدا بكات،‮ ‬لە لای‮ ‬تاكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەتا زۆربەی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبیش،‮ ‬كورد هێشتا وەك دژە عێراق دەبینرێت،‮ ‬ئەم تێڕوانینەش پەرەیسەندووە و كاریگەری‮ ‬قووڵی‮ ‬لەسەر باری‮ ‬سایكۆلۆژی‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراقی‮ ‬دروستكردووە بەوەی‮ ‬كورد دژی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاك و نەتەوەی‮ ‬عەرەبن لە عێراقدا،‮ ‬بۆیەش سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا هەمیشە مافیان بە خۆیانداوە ستەمكاریی‮ ‬و پێشێلكاریی‮ ‬بەرانبەر ماف و خواستەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەن،‮ ‬لەكاتێكدا هێزە شیعە و سوننەكانی‮ ‬عێراق بەردەوام لە ململانێیەكی‮ ‬سەختدان،‮ ‬بەڵام كاتێك پرسەكان دێنە سەر مەسەلەی‮ ‬كورد،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئاشت دەبنەوە و دژایەتی‮ ‬كورد دەكەنەوە و شەقام بۆ خۆیان رادەكێشن،‮ ‬تا ئاستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو هێز و سیاسییانەی‮ ‬عێراق،‮ ‬بە بەرنامە دژایەتی‮ ‬خۆیان بۆ كورد راگەیاندووە تا متمانەی‮ ‬شەقام لە پڕۆسەكانی‮ ‬دەنگدان مسۆگەر بكەن،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حزبە شۆڤێنیستە عێراقییەكان كارتی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگ بەكاردەهێنن و بە كردەوەش سەلماوە كە ئەو هێزانە براوەی‮ ‬هەڵبژاردن دەبن،‮ ‬كە هەست و سۆزی‮ ‬جەماوەریان جوڵاندووە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬كە ئەمە خاڵی‮ ‬نێگەتیڤە لە پەیوەست بە پێكەوەژیانی‮ ‬كورد و عەرەب لە چوارچێوەی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و دیموكراسییدا،‮ ‬راستە زۆر سیاسی‮ ‬و سەرۆك لە بەغدا هاتن و رۆیشتن،‮ ‬بەڵام بە كردەوە و ئەوەی‮ ‬دەبینرێت،‮ ‬هیچیان جیاوازییەكی‮ ‬ئەوتۆیان لەگەڵ‮ ‬یەكتریدا نەبووە،‮ ‬سەددام هات،‮ ‬جگە لە ستەمكاریی‮ ‬و كۆمەڵكوژكردنی‮ ‬گەلای‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬نەكرد،‮ ‬لە دوای‮ ‬سەددام عەلاوی،‮ ‬ئەویش هیچی‮ ‬بۆ كورد نەكرد،‮ ‬جەعفەریش دژایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬خواستی‮ ‬كوردی‮ ‬كرد،‮ ‬سەرئەنجام لەژێر گوشاری‮ ‬كورد جەعفەری‮ ‬لادرا،‮ ‬پاشان مالیكی‮ ‬هات،‮ ‬ئەو لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬سەددام،‮ ‬خراپترین دەموچاوی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقییە لە پەیوەست بە دژایەتیكردنی‮ ‬كورد،‮ ‬تەنانەت مووچە و بودجە و بژێوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی،‮ ‬چەندینجار هەوڵی‮ ‬لەشكركێشیدا بۆ سەر كوردستان،‮ ‬بەڵام نەیتوانی،‮ ‬سەرئەنجام سیاسەتی‮ ‬ئەو پیاوە،‮ ‬نەك هەر زیانی‮ ‬لە كوردستاندا،‮ ‬بگرە زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬عێراقییەكانیشدا،‮ ‬بە هۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬مالیكی،‮ ‬ململانێكان چوونە قۆناغێكی‮ ‬مەترسیدار و دواجار داعشی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬راستە داعش پێشتریش هەبوو،‮ ‬بەڵام سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬مالیكی،‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو لەوەی‮ ‬داعش بەمجۆرە گەشە بكات و بە ئاسانی‮ ‬دەستبەسەر نیوەی‮ ‬خاكە عەرەبییە عێراقییەكەدا بگرێت،‮ ‬سەرئەنجام بە هۆی‮ ‬هێرشی‮ ‬داعش بۆ سەر هەرێم و هاتنەدەستی‮ ‬پێشمەرگە و پاشانیش دروسبوونی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬پێشڕەویەكانی‮ ‬داعش وەستا،‮ ‬لەكاتێكدا مالیكی‮ ‬نیوەی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراقی‮ ‬رادەستی‮ ‬داعشكرد و ناڕەزاییەكانیش زیادیان كرد،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەمەریكا بە ناچاری‮ ‬مالیكی‮ ‬بە حەیدەر عەبادی‮ ‬دەگۆڕێت،‮ ‬كە سەرەتا عێراقییەكان و كوردیش ئومێدیان وابوو عەبادی‮ ‬سیاسەتە هەڵەكانی‮ ‬مالیكی‮ ‬چاك بكاتەوە،‮ ‬بەڵام لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیعدا وا دەرنەچوو،‮ ‬ئەویش درێژەپێدەری‮ ‬هەمان سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬مالیكی‮ ‬بوو،‮ ‬سەرئەنجام كورد لە سیاسەت و بەڵێنەكانی‮ ‬عەبادیش بێتاقەت و نائومێد بوو،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬بڕیاریدا ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق ئەنجامبدات،‮ ‬چونكە هیچ ئومێدێك بە بەغدا نەما و كود تەواو لە بەغدا ناوئومێدبووە‮. ‬ ئێستا كە ریفراندۆم نزیكبووەتەوە،‮ ‬گوشارەكان زیادیان كردووە و سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستانیش رایگەیاندووە كە ریفراندۆم لە وادەی‮ ‬خۆیدا ئەنجامدەدرێت،‮ ‬ئەمەش بە بەڵگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە عێراق چیتر ناتوانێت خەونی‮ ‬كورد مسۆگەر بكات لە پەیوەست بە پێكەوەژیان و هاوبەشی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی،‮ ‬كەوایە جیابوونەوەی‮ ‬كورد لەم قۆناغەدا باشترین چارەسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییە،‮ ‬پاشگەزبوونەوە لە ریفراندۆن دیسانەوە گەلی‮ ‬كورد دووچاری‮ ‬كێشەی‮ ‬دیكە لەگەڵ عێراقدا دەكاتەوە،‮ ‬چونكە بەڕاستی‮ ‬عێراق ناتوانێت ئەو عێراقە بێت تەواوی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬بگرێتەخۆی‮ ‬و بە ئاشتەوایی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬یەكسان بۆ تاكەكان دەستەبەربكات،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی‮ ‬دەروونی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬عێراقدایە،‮ ‬ئیدی‮ ‬كوردیش وەك نەتەوەیەك پێویستی‮ ‬بە كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كوردستان لە سەد ساڵی‮ ‬رابردوو و ئێستاشدا،‮ ‬بەغدا و سیاسییەكانی‮ ‬تاقیكردووەتەوە،‮ ‬جگە لە ستەم و ماڵوێرانی‮ ‬هیچی‮ ‬دیكەی‮ ‬لێیان چنگ نەكەوتووە،‮ ‬كەوایە مانەوە لە تەك بەغدا،‮ ‬درێژەدان و قبووڵكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ستەمكارانەی‮ ‬بەغدایە بەرانبەر گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ستەم رەتكاتەوە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە هەڵوێستی‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬ستەم هەیە لە رێگەی‮ ‬ریفراندۆم و دواییش دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌