2017-09-13

 بەهرەوەر مەرزانی

 لەوەتەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬بەزۆر داتاشراوی‮ ‬عێراق و لكاندنی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەبێ ویستی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬بەو وڵاتە سەقەتەوە گەلی‮ ‬كورد بەدرێژایی‮ ‬ئەو مێژووە پڕ‮ ‬لەنەهامەتی‮ ‬و ماڵوێرانییە لەخەبات و تێكۆشان و بەرخودان لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەوەستاوەو لەقۆناغە سەخت و دژوارەكاندا رووبەڕووی‮ ‬رژێمە شۆڤێنییە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە بۆتەوە لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬مافە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانیدا،‮ ‬هەر بۆیەشە رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق هەركاتێك هەستیان بەسەركەوتنی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬گەلەكەمان و شكستی‮ ‬خۆیان كردبێت لەبەرامبەر ئیرادەی‮ ‬بەهێزو پۆڵاینی‮ ‬گەلەكەمان پەنایان بردۆتەبەر گفتوگۆو دانووستاندن و داوای‮ ‬ئاشتییان كردووە دواتریش بەسوود وەرگرتن لەئیرادەی‮ ‬ئاشتیخوازانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هێزەكانیان رێكخستۆتەوەو بەدڕندانەترین شێوە لەرێگەی‮ ‬زەبرو زەنگ و قڕكردن و ئاگرو ئاسن كەوتوونەتەوە وێزەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬چۆك بەئیرادەی‮ ‬گەلەكەمان دابدەن‮. ‬هەر لە بەعەرەبكردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و وێرانكردنی‮ ‬دێهاتەكان و ئەنفال و كیمیابارنكردن و جینۆسایدكردنی‮ ‬گەلەكەمان لەپێناو سڕینەوەی‮ ‬شوناسی‮ ‬نەتەوەییمان‮. ‬ بەڵام سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەمانەش گەلەكەمان هیچ كاتێك دەستبەرداری‮ ‬مافە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬نەبووەو سوور بووە لەسەر سەندنەوەی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬لەلایەن رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە لێی‮ ‬زەوتكراوە،‮ ‬لەو پێناوەشدا هەزاران لەسەركردەو رۆڵە گیانفیداكانی‮ ‬كردۆتە قوربانی‮ ‬و رێگەیان بە رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬نەداوە وەك دەسەڵاتێكی‮ ‬خۆسەپێن بەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستاندا خەون و ویستی‮ ‬داگیركارانەیان بهێننەدی‮ ‬و لاپەڕەی‮ ‬مێژووی‮ ‬میللەتەكەمانیان بەخوێنی‮ ‬ئاڵی‮ ‬خۆیان بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان نووسیوەتەوە كە بێگومان ناوو گیانی‮ ‬بەرزەفڕی‮ ‬ئەو شەهیدە سەربەرزانە بوونەتە ئەستێرەی‮ ‬گەشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬گەلەكەمان و بۆ هەتا هەتایە لەبیرو هزرو ناخی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬دڵسۆزو نیشتمان پەروەر هەر بەزیندوویی‮ ‬دەمێننەوە‮. ‬ ئەمڕۆ لەكاتێكدا گەلەكەمان بە قۆناغێكی‮ ‬ناسك و هەستیاردا تێدەپەڕێت و خەریكە نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەكە هەڵدەوەشێتەوەو سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە دەرفەتێكی‮ ‬لەبار بۆ گەلەكەمان رەخساوە بۆ ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر مافە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬بەدەستبێنێتەوە كە نزیكەی‮ ‬سەد ساڵە لێی‮ ‬زەوتكراوەو بەبێ ویستی‮ ‬گەلەكەمان و لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان خاكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەدەوڵەتی‮ ‬بەزۆر داتاشراوی‮ ‬عێراقەوە لكێنراوە،‮ ‬لەم قۆناغەدا كەمیللەتەكەمان لەبەردەم ئاسۆیەكی‮ ‬رووندایەو بەسوود وەرگرتن لەو بارودۆخەی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬پێدا گوزەر دەكات و ئەو دەرفەتەی‮ ‬بۆ گەلەكەمان هاتۆتە پێشێ ئێستا كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە كۆتایی‮ ‬بەو هەموو نەهامەتی‮ ‬و ماڵوێرانی‮ ‬و داگیركارییەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬رابردوو بهێنین‮. ‬ بۆیە ئەركی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كوردە بەهەستكردن بە بەرپرسیارێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەوە بەهەموو رەنگە جیاوازەكانەوە ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین و هەوڵەكانمان‮ ‬یەكبخەین لەپێناو سەرخستنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬گەلەكەمان و25 ی‮ ‬ئەیلول بكەینە رۆژی‮ ‬هەڵهاتنی‮ ‬خۆری‮ ‬رزگاری‮ ‬نیشتمان و بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬كوردستان و بەدەنگی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەهەموو داگیركەرانی‮ ‬نیشتمانەكەمان بڵێین ئیتر سەردەمی‮ ‬داگیركاریتان كۆتاییهات‮. ‬چونكە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تاكە زامنە بۆ پاراستی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬راپەڕین و شۆڕشە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و ئەو هەموو قوربانییە زۆرەی‮ ‬لەو پێناوەدا بەخشیویەتی،‮ ‬كە ئەمەش دەبێتە گەورەترین سەروەری‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و مەزنترین وەفاداری‮ ‬بۆ خوێنی‮ ‬ئەو شەهیدانەی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیان لەپێناو رزگاری‮ ‬و سەربەخۆییدا بەخشی‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌