2017-09-13

 ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نوێ لەسەرەتای‮ ‬دیدارەكەیدا وەها پێناسەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم دەكات‮: ‬‮"‬ریفراندۆم ئامرازێكی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬سیاسییە بۆ هەموو میللەتێك بەتایبەتی‮ ‬بۆ پرسە سیاسییەكان،‮ ‬بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی میللەتێك‮ ‬یان گەلانێك،‮ ‬كە لە چوارچێوەی‮ ‬جوگرافیایەكی‮ ‬دیاریكراو دەژین،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬راست و درووستە بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬ئەو میللەتە،‮ ‬ئامرازێكی‮ ‬دیموكراسیشە بۆ بڕیاردان لەو چارەنووسە،‮ ‬ئەگەر بێینە سەر ریفراندۆم بۆ چارەنووسی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بەپێی‮ ‬گرێدانەوەی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬نەتەوایەتی،‮ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬دیموكراسیشە،‮ ‬ئەمڕۆ كە گەلی‮ ‬كوردستان بڕیاریداوە ریفراندۆم بكات،‮ ‬من پێموایە جارێكی‮ ‬دیكە دەگەڕێینەوە سەر ئەو بنچینەی‮ ‬چەندین ساڵە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆی‮ ‬دامەزراوە،‮ ‬ئەویش دیموكراسی‮ ‬و لە هەمان كاتیشدا مەسەلەی‮ ‬نەتەوایەتییە‮".‬ نووسەر و رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵڵا باسی‮ ‬لەوەش كرد كە ریفراندۆم تەنها ئامرازێكە بۆ سەربەخۆبوونی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەك ئامانج،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: ‬‮"‬ریفراندۆم خۆی‮ ‬لەخۆیدا تاكە ئامراز نییە،‮ ‬بەڵكو ئامرازیكە لە ئامرازەكانی‮ ‬گەیشتن بەمافە نەتەوایەتییەكان،‮ ‬دیارە لە مەسەلەی‮ ‬نەتەوایەتیدا سەربەخۆیی‮ ‬گەورەترین و بەرزترین پلەی‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬مافی‮ ‬نەتەوایەتییە،‮ ‬ئەمڕۆش كە لە كوردستان ریفراندۆم دەكرێت،‮ ‬بەداخەوە لە هەندێ رووەوە روئیا دەكرێت كە ریفراندۆم ئامانجە،‮ ‬ئامانج بۆ بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەربەخۆییە،‮ ‬ریفراندۆم ئامرازێكە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە،‮ ‬بەڵام ئەوەش تاكە ئامانج نییە،‮ ‬ئەمڕۆ كە پەنا بۆ ریفراندۆم دەبەین لەبەر ئەوەیە كە كوردستانی‮ ‬رزگاركراو لە ژێر دەستی‮ ‬خۆماندایەو دەتوانین پیادەی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬خۆمان بەشێوەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بكەین،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ریفراندۆم خۆی‮ ‬لەخۆیدا ئامانج نییە،‮ ‬بەڵكو ئامرازێكە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮".‬ لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬ئایا ریفراندۆم پرسێكی‮ ‬نەتەوەییە‮ ‬یان نیشتمانی؟ سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نوێ دەڵێت‮: "‬ریفراندۆم پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە،‮ ‬ئێمە لە زووەوە ناومان لە شۆڕشی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ناوە،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە جیا لە كورد خەڵكێكی‮ ‬دیكەش لە كوردستان دەژین،‮ ‬بۆیە زۆرجار مەسەلە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوایەتییەكان تێكەڵ بەیەك دەكرێن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد زۆرینەیە لە ناو كوردستاندا،‮ ‬بەڵام لە كوردستان خەڵكی‮ ‬دیكەش هەیە دەژین وەك توركمان و مەسیحی‮ ‬و كلدو ئاشووری،‮ ‬ئەو پێكهاتانەی‮ ‬خەریكە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لەناودەبرێن و نامێنن،‮ ‬لە عێراقیش سەركووت دەكرێن،‮ ‬بەڵام لە كوردستان بەو پێیەی‮ ‬ئەوان هەن و مێژوویان هەیە،‮ ‬بۆیە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لە كایە سیاسیەكاندا جێگای‮ ‬ئەوانیان كردۆتەوە كە رۆڵی‮ ‬خۆیان ببینن بۆیە ئەمە هەم پرسێكی‮ ‬نەتەوایەتییە بۆ گەلی‮ ‬كورد و هەمیش پرسێكی‮ ‬نیشتمانییە بۆ هەموو ئەو نەتەوانەی‮ ‬لە كوردستان دەژین،‮ ‬پێشموایە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە زووەوە سەلماندوویەتی‮ ‬كە هیچ جیاوازییەك ناكات لەنێوان گەلی‮ ‬كورد و ئەو نەتەوانەی‮ ‬لە كوردستاندا دەژین‮".‬ هەروەها گوتیشی‮: ‬من وەكو‮ ‬یەكێتییەك دەڵێم لە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و لەناو پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬زۆر ئاساییە ناكۆكی‮ ‬هەبێت،‮ ‬كە ناومان نا بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەو بەشدارییەی‮ ‬كە پێشتر باسمان كرد كوردو پێكهاتەكانی‮ ‬تر دەبنە هاوبەش لەم پرۆسەیە،‮ ‬لە رابردووشدا گەلی‮ ‬كورد بەناچاری‮ ‬پەنای‮ ‬بۆ چەك بردووە،‮ ‬ئەگەرنا بەدرێژایی‮ ‬ئەو مێژووەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان هەیەتی،‮ ‬هەر كاتێك كرانەوەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقدا‮ ‬یان لە‮ ‬یەكێك لەو وڵاتانەی‮ ‬كە كوردی‮ ‬تیا ئەژی‮ ‬هەبووبێت،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بیری‮ ‬لە چەك نەكردۆتەوە،‮ ‬بەڵام رژێمە دیكتاتۆرییەكان بەتایبەتی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە ساڵی1963 ـەوە تاوەكو رووخاندنی،‮ ‬هەمیشە پەنای‮ ‬بۆ هەڵبژاردەی‮ ‬سەركووتكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بردووە،‮ ‬بۆیە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬یەكێك لەبژاردەكان بووە لە بەردەم گەلی‮ ‬كوردو بە ناچاری‮ ‬ئەم رێگایەی‮ ‬هەڵبژاردووە‮.‬ ستران عەبدوڵڵا لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانیدا گوتی‮:‬‮ "‬ریفراندۆم چەكێكە لە چەكەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بۆیە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان پەنا بۆ ئەم چەكە دەبات،‮ ‬كە چەكێكی‮ ‬سەردەمییانەو دیموكراسییە،‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬فرە پێكهاتەیە،‮ ‬بەڵام وەكو وڵاتانی‮ ‬دیكەش نییە،‮ ‬ئەم پێكهاتانە تێكەڵاوبوونیان بەیەكەوە هەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئایین كۆیان ناكاتەوە،‮ ‬دیموكراسی‮ ‬كۆیان دەكاتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬كۆیان ناكاتەوە،‮ ‬ئەو سەركووتكردنە كۆیان دەكاتەوە،‮ ‬كە بەعس هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەیەك چاو سەیركردووەو سەركووتی‮ ‬كردوون،‮ ‬لەبەر ئەوە رایەڵەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەنێوان گەلی‮ ‬كوردو پێكهاتەكانی‮ ‬تر زۆر بووە‮".‬ نووسەر و رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵڵا‮ ‬سەبارەت بەو دەنگە لاوازەی‮ ‬لە هەندێك شوێن دەڵێت نەخێر بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬گوتی‮:‬‮"‬بۆ دەبێ ئێمە ئەو خەڵكە موحاسەبە بكەین لەسەر ئەو هەڵبژاردانەی‮ ‬هەڵیبژاردوون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەسەر ئێمە ئەركە خەڵك تەشویق بكەین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە گوتم نابێ موحاسەبەیان بكەین مەبەستم لە رووی‮ ‬یاسایی‮ ‬و فیزیكییەوە،‮ ‬ئەگەرنا مێژوو موحاسەبەی‮ ‬هەموو كەسێك دەكات كە هەڵوێستەكانی‮ ‬چۆنە،‮ ‬بۆ نموونە مێژوو موحاسەبەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەگەر رێژەی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كەم بێت،‮ ‬بێگومان موحاسەبەی‮ ‬ئەوانەش دەكات،‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵە دەدەن،‮ ‬كەواتە مادام ئالیەتێك هەیە بۆ موحاسەبەكردن ئیتر پێویست ناكات ئێمە خۆیانی‮ ‬پێوە سەرقاڵ بكەین‮".‬ لەبارەی‮ ‬ئەركی‮ ‬حزبە كوردستانییەكان بەگشتی‮ ‬بۆ ئەم قۆناغە،‮ ‬سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نوێ دەڵێت‮: ‬‮"‬پێویستە هەموو حزبەكان كە لە كوردستانن كار بۆ ئەوە بكەن دەنگی‮ ‬بەڵێ زۆربێت،‮ ‬كە پرسێكی‮ ‬حزبی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەوكاتەش نابێتە پرسێكی‮ ‬حزبی،‮ ‬كە ئێمە لەجیاتی‮ ‬خەڵك بڕیار نەدەین،‮ ‬بەڵكو خەڵك تەشویق بكەین كە دەنگ بدەین،‮ ‬ئەوكاتەش نابێتە پرسێكی‮ ‬حزبی‮ ‬كە هەموومان بەشداری‮ ‬تیا بكەین،‮ ‬كە هەموو بەشداری‮ ‬تیا نەكەین بێگومان سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش و پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمیش بە شێوەیەك رەنگڕێژدەكرێت كە كێ رۆڵی‮ ‬زیاتری‮ ‬تیادا دەگێڕێت،‮ ‬ئەگەر من بەشدار نەبم و لە لیژنەكان نەبم و رۆڵم نەبێ،‮ ‬چەند‮ ‬غائیب بین ئەوەندە جێگاكەمان چۆل دەبێت،‮ ‬دەبێ تەشویقی‮ ‬خەڵك بدەین كە دەنگ بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدرێت لە ریفراندۆمدا،‮ ‬ئەگەر ئەوەمان كرد سەرمان بەرزدەبێت لەناو میللەتەكەماندا،‮ ‬ئێمە لە كوردستان كە كۆمەڵێك كێشەی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئیدارەدانمان هەیە،‮ ‬كەموركوڕیمان هەیە لە ئەزموونی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان لەماوەی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬هیچ لەو پرسە ستراتیژییە كەم ناكاتەوە،‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئاواتێكە نابێ سێ و دووی‮ ‬لێ بكەین،‮ ‬ئەگەر رەخنەیەك هەبێت لەوەی‮ ‬زوو ئەو ئاواتە دێرینەی‮ ‬پێ نیشان نەداوین كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬رەنگە هەلومەرجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬یان ئیقلیمی‮ ‬رێگەی‮ ‬نەداوە،‮ ‬ئێمە دەبێ گلەیی‮ ‬لەوەبكەین بۆ زوو ئاشنایان نەكردین بەم ئاواتە گەورەیە،‮ ‬ئێمە لە سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكداین گەلی‮ ‬كورد شایانی‮ ‬ئەوەیە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬شایانی‮ ‬ئەوەیە خاوەنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬لەناو میللەتانی‮ ‬دونیا سەری‮ ‬خۆی‮ ‬بەرزبكاتەوەو بڵێ منیش چوارەم گەورەترین نەتەوەم لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا،‮ ‬دەبێ حزبەكان هەمووان بەم نەفەسەوە كاربكەن،‮ ‬من رەخنەم لە راگەیاندنی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك دوو حزبی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم وڵاتە، كە خۆیان بە چەلەحانێی لابەلاوە سەرقاڵ دەكەن،‮ ‬پێش هەموویان رەخنەم لەخۆم هەیە لە كوردستانی‮ ‬نوێ و لە برادەران و لە ئێوەش،‮ ‬پێویستە ئێمە ئاستی‮ ‬گفتوگۆكە بەرزبكەینەوە بۆ ئاستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆچی‮ ‬گرنگە كوردستان سەربەخۆ بێت؟‮!". ‬ پرسی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی،‮ ‬تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكەمان بوو لەگەڵ ستران عەبدوڵڵا،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: "‬ئەگەر ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەوە بكەین كە سەربەخۆیی‮ ‬پێویستییەكی‮ ‬ئەم قۆناغەیە،‮ ‬لەسەر ئەو بنچینەیەی‮ ‬كە لەگەڵ مەترسییەكانیش مامەڵە بكەین،‮ ‬یەكێك لەوانە مەترسییە دەرەكییەكانە،‮ ‬بێگومان مەترسی‮ ‬دەرەكی‮ ‬هەمیشە هەبووە،‮ ‬بەڵام ئێمە دەبێ هەڵسەنگاندنێك بكەین بۆ خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خۆمان،‮ ‬دەبێ مەترسییەكان چارەسەر بكەین،‮ ‬نەوەك لەبەر ئەو مەترسیانە دەستبەرداری‮ ‬ئامانجە سەرەكییەكانی‮ ‬خۆمان بین،‮ ‬ئەمڕۆ گەلی‮ ‬كورد بەشێكی‮ ‬مەترسییەكانی‮ ‬رەواندۆتەوە،‮ ‬لەساتی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬وادا تارادەیەك ئێمە دۆست و دوژمنی‮ ‬خۆمان دەناسین،‮ ‬زۆر وڵات هەیە زۆر هێز هەیە لە ئیقلیمی‮ ‬و لەنێودەوڵەتی،‮ ‬ئێمە بە دۆستی‮ ‬خۆمانمان زانیوەو لەسەر بنچینەی‮ ‬ئەو دۆستایەتییە شیرینیمان پێیانداوە،‮ ‬بەڕای‮ ‬من دۆستایەتی‮ ‬و مامەڵەیان لە پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬پێویستییەكانی‮ ‬ئێمە نییە،‮ ‬دراوسێیەكی‮ ‬وەكو توركیا رادەی‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬توركیا لەبەرامبەر پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەگوێرەی‮ ‬ئەو شیرینیانە نییە،‮ ‬كە ئابووری‮ ‬توركیا لەماوەی‮ ‬رابردوودا بەدەستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬دەبێ هەڵوەستە لە ئاست ئەمەدا بكەین و ئەوە بەس نییە لە ژێرەوە بڵێن دژ نین،‮ ‬بەگشتی‮ ‬نابێ ئەم مەترسیانە ئەژنۆمان بشكێنێ،‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بكەینە بارمتەی‮ ‬هەلومەرجێكی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬كە كەس نازانێ كەی‮ ‬دەگونجێت‮".‬ سەبارەت بە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نوێ گوتی‮:‬‮ "‬ئەگەر ئێمە لایەنە جیاجیاكانی‮ ‬فاكتەری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لێك بدەینەوە،‮ ‬ئەوا مەسەلەیەكی‮ ‬ئاساییە،‮ ‬نە دەبێ بە نادیدەی‮ ‬وەربگرین و رەچاوی‮ ‬نەكەین،‮ ‬نە دەبێ وا مامەڵە بكەین،‮ ‬كە بڵێین هەلومەرجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەبار نییە،‮ ‬كە نابێ هەنگاوەكانی‮ ‬خۆمان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بەرین،‮ ‬من پێموایە خوێندنەوەمان بۆ هەلومەرجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەبێ باشە،‮ ‬چونكە هەلومەرجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەرگیز بەقەد ئێستا بۆ كورد رێك نەكەوتووە،‮ ‬رەنگە ئەم هەلومەرجە بۆ وڵاتانی‮ ‬دیكە كەم بێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر بەراوردی‮ ‬بكەین بەچانسەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كورد كە پێشتر هەبووە،‮ ‬ئەو چانسەی‮ ‬كە ئێستا هەیە چانسێكی‮ ‬كەم نییە،‮ ‬ئێستا كە كێشەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬هەیە و جۆرێك لە دڵەڕاوكێی‮ ‬درووست كردووە،‮ ‬بەڕای‮ ‬من دەبێ رێزی‮ ‬ئەمانە بگیرێت،‮ ‬بەڵام زۆر لە ئاستیشی‮ ‬نەوەستین،‮ ‬كێ دەڵێ بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەشێكی‮ ‬ئەم كێشانە چارەسەر نابن،‮ ‬دیارە فەترەیەكی‮ ‬ئینتیقالیش هەیە لەنێوان سەربەخۆیی‮ ‬و دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬رەنگە لەو فەترەیە ئازارمان هەبێت،‮ ‬ئیشی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان و ئیشی‮ ‬بەرەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەوەیە ئەو ئێش و ئازارە كەم بكاتەوە،‮ ‬لە رووی‮ ‬چۆنایەتی‮ ‬و لە رووی‮ ‬چەندایەتی،‮ ‬چونكە ئەمە مەسئولیەتێكی‮ ‬مێژووییە،‮ ‬مەسئولیەتە مێژووییەكە ئەوەیە كە لەدوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش ئێمە قۆناغێكمان هەیە بۆ چارەسەری‮ ‬ئەو كێشانەی‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬دەكەونەوە،‮ ‬بەڕای‮ ‬من هونەری‮ ‬سەركردایەتیكردن و هونەری‮ ‬پرۆفیشنالییەتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و حزبە سیاسییەكانی‮ ‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەوەدایە لە قۆناغی‮ ‬سەربەخۆییدا ئەم كێشانە هەیەو دەبێ چارەسەری‮ ‬بكەن،‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ لە رووی‮ ‬ئیدارەكردن و بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتەوە،‮ ‬دەبێ دیموكراسیتر بێت لەوەی‮ ‬كە ئێستاكە كە هەیە،‮ ‬دەبێ بە بەرپرسیاری‮ ‬زیاترەوە هەڵسوكەوت بكات وەك لە25 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردووەوە هەڵسوكەوتمان كردووە،‮ ‬رەنگە ئەوكات لەبەر شەڕی‮ ‬ناوخۆ و رژێمی‮ ‬سەدام حوسێن نەتوانرابێت‮".‬ لە دوایین تەوەری‮ ‬دیدارەكەیدا ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نوێ دەڵێت‮:‬‮ "‬هەندێ پرسیار هەیە كە ئەمڕۆ خەڵك دەیكات،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد دەكرێ دان بەخۆیدا بگرێت و وەڵامەكەی‮ ‬هەڵبگرێت بۆ كاتی‮ ‬خۆی،‮ ‬واتە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ چۆن دەبێت؟ ئەوە دەبێت دڵنیایی‮ ‬بدەینە خەڵكی‮ ‬كوردستان كە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ بەم كەموكوڕیانە نابێت كە لە 25 ساڵی‮ ‬رابردوودا لە تەجروبەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەخۆیەوە بینیووە،‮ ‬بەڵكو بەو سەركەوتنانەوە دەبێ كە ئەو تەجروبەیە بەخۆیەوە بینیووە،‮ ‬واتە ئێمە پانتایی‮ ‬سەركەوتنەكان فراوان بكەین و پانتایی‮ ‬كێشەكان بچووك بكەینەوە،‮ ‬هەروەهاش دەبێ دڵنیایی‮ ‬بدەینە توركمان و مەسیحی‮ ‬و كلد و ئاشوور و ئەوانی‮ ‬تر كە پێیان بڵێین هەرێمی‮ ‬كوردستان چەند مافی‮ ‬داونەتێ ئەوا لە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆدا ئەو مافانەیان زیاتر پێدەدرێت‮". 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌