2017-09-13

لە بارەی پاراستنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند كە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە كە لەژێر چەتری پاراستنی هێزی پێشمەرگەدان كە ناوچەكانیان پارێزراو دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 13ی ئەیلوول، عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەڤەری شێخان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و ڕای گەیاند، دڵنیایی سەت لە سەت دەدەینە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر چەتری پاراستنی هێزی پێشمەرگەدان كە ناوچەكانیان پارێزراو دەبێت لەكاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

زیاتر گوتی، پڕۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ژێر چەتری هێمنی و پاراستنی ناوچەكانی كوردستان بەڕێوە دەچێت و هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان هێزەكانی تەناهی دروست دەكرێت.

"ئەگەر هێزێك بیەوێت رێگری لە بۆچوونی خەڵكی كوردستان بكات، ئەوا دەبێت خۆی بەرگەی بەپرسیاریەتییەكەی لە ئایندەدا بگرێت" .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌