2017-09-14

 دەزگای میدیایی (باس) بە مەبەستی پشتگیری لە ڕیفرامدۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە گەلەریی پارکی شانەدەری هەولێر، پیشانگەیەکی تایبەتیی کاریکاتێری کردەوە.

پیشانگەکە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لەلایەن نووسەری ناسراو  حەمەسەعید حەسەن کرایەوە و هاوکات کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕۆشنبیری شاری هەولێر و جەماوەرێکی زۆر ئامادەی پیسانگەکە بوون.
وێنە کاریکاتێرییەکان کە تایبەت بوون بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن دژوار ئیبراهیم، هونەرمەندی کاریکاتێریستی ڕۆژئاوای کوردستان کێشراونەتەوە و بە سپۆنسەریی دەزگای میدیایی (باس) ڕێک خرابوو، کە جەماوەێکی زۆر پێشوازییان لێ کرد.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌